ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

فه‌زڵی حه‌ج كردن

نوسینی: پیشتیوان سابیر عه‌زیز

سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و، سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه وسلم...پاشان:

ئه‌م بابه‌ته‌كورته‌یه‌كه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌هانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تا ئێستا حه‌جیان نه‌كردوه‌و، زیادكردنی خه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌حه‌جیان كردوه‌.

ڕاسته‌له‌وڵاتی ئێمه‌حه‌ج به‌نسیبی هه‌موو كه‌س نابێت له‌به‌ر ئه‌و سسته‌مه‌ی كه‌دانراوه‌بۆ دیاری كردنی حاجیان، ئه‌ویش به‌تیر و پشك ده‌بێت، به‌ڵام وا باشه‌ئه‌وه‌ی كه‌توانای حه‌ج كردنی هه‌یه‌نیه‌تی هه‌بێت ئه‌دای ئه‌و روكنه‌بكات، وه‌ئه‌گه‌ر ناویشی ده‌رنه‌چوو، ئه‌وه‌پاداشتی بۆ ده‌نوسرێت.

ئه‌بو هوره‌یره‌ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلى الله علیه وسلم 

ده‌یفه‌رموو:(( یقول: (( من حج هذا البیت فلم یرفث ولم یفسق رجع من ذنوبه كیوم ولدته أمه )).متفق علیه

له‌م فه‌رموده‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ی تێدایه‌كه‌وا حه‌ج هه‌موو گوناهه‌پێشوه‌كانی مروڤی موسڵمان كه‌له‌ژیانیدا ئه‌نجامی داوه‌ده‌سڕێته‌وه.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( ‌ الحج المبرور لیس له جزاء إلا الجنة)) متفق علیه، واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

له‌م دوو فه‌رموده‌یه‌گه‌وره‌یی و فه‌زڵی حه‌جمان بۆ روون و ئاشكرا ده‌كات، له‌یه‌كه‌م فه‌رموده‌پێغه‌مبه‌ری خوا روونی كرده‌وه‌كه‌وا حه‌ج كردن ده‌بێته‌مایه‌ی لابردن و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌( دونیا )، وه‌له‌فه‌رموده‌ی دووه‌م پێغه‌مبه‌ی خوا روونی كرده‌وه‌كه‌حه‌ج كردن پاداشته‌كه‌ی له‌( دوارۆژدا ) بریتیه‌له‌به‌هه‌شت.

هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌وه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره‌له‌ئێواره‌ی رۆژی عه‌ره‌فه‌داده‌به‌زێت ـ به‌و شێوه‌ی لایقه‌به‌خۆی ـ موباهاتی فریشته‌كانی ده‌كات به‌و هه‌موو حاجیانه‌ی كه‌ئاماده‌بوونه‌له‌عه‌رفات، دایكی ئیمانداران عائیشه‌ـ ڕه‌زای خوای لێ بێت ـ ده‌یگێرێته‌وه‌بۆمان كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تی: (( ما من یوم أكثر من أن یعتق الله فیه عبدا من النار من یوم عرفه، وإنه لیدنوا ثم یباهی بهم الملائكة فیقول ما أراد هؤلاء )) رواه مسلم.

هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی حه‌ج كردن ئه‌و دوعا و زیكر و نزیك بوونه‌وه‌یه‌له‌خوای گه‌وره‌به‌پێشكه‌ش كردنی قوربانی.پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (( أفضل الحج العج والثج )) رواه الترمذی وابن ماجه والحاكم . وه‌( العج ) مانای به‌رز كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌له‌كاتی زیكركردندا، وه‌( الثج ) مانای خۆێن و سه‌ربرینه‌ .

وه‌نابێت له‌یادمان بچێت كه‌حه‌ج كردن ڕوكنێكه‌له‌ڕوكنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم : ‌((بنی الإسلام على خمس …. وذكر منها حج البیت ".

وه‌حه‌ج كردن واجب و فه‌رزه‌به‌كۆی ده‌نگی زانایان ، وه‌‌به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره‌له‌قورئان و سوننه‌ت .

به‌ڵگه‌له‌قورئانی پیرۆز، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت‌ : { وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَیْهِ سَبِیلاً وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِیٌّ عَنِ الْعَالَمِینَ .. }(97- آل عمران).وه‌له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم :(( أیها الناس إن الله كتب علیكم الحج فحجوا )) . رواه مسلم.

وه‌مانای ئایه‌تی:{ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ } واته‌: خوای گه‌وره‌مافی هه‌یه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌كه‌وا حه‌جی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ن.

وه‌مانای فه‌رموده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا :(( كتب علكم )) واته‌: حه‌ج كردن فه‌رزه‌له‌سه‌رتان.

له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌حه‌جی هه‌موو حاجیان قه‌بوڵ بكات و له‌گوناهی هه‌موو لاێكمان خۆش بێت.

هه‌روه‌ها داواكارم له‌و‌كه‌سانه‌ی كه‌ناویان ده‌رچوه‌بۆ حه‌ج كردنی ئه‌مساڵ نیه‌تی خۆیان پاككه‌نه‌وه‌و ته‌وبه‌ێكی ڕاست و دروست بكه‌ن و به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌لای خوای گه‌وره‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاداشته‌مه‌زنه‌ی دانراوه‌بۆ حاجیان به‌ده‌ستی بهێنن.


 

 

وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو