تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆن حه‌جێكی پاك و پوخت ئه‌نجام ده‌ده‌‌یت ؟

نوسینی: سارا ئیسماعیل

فه‌رمووده‌ی زۆر ‌‌هاتوون ؛ له‌باره‌ی‌گه‌وره‌یی چاكه‌ى حه‌ج و زۆریى پاداشتی له‌لاى خوای گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه‌ و سلم له‌هه‌ندێ فه‌رمووده‌یدا حه‌جی ته‌واو و بێ كه‌موكوڕی به‌( الحج المبرور ) وه‌سفكردووه‌كه‌به‌مانای حه‌جی پاك و پوخت دێت ، هه‌ر وه‌ك له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا كه‌( بوخاری ) ریوایه‌تی كردووه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه‌و سلم ده‌فه‌رموێت : ( والحج المبرور لیس له جزاء إلا الجنة ) واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت پاداشته‌كه‌ی ته‌نها به‌هه‌شته‌.

ئه‌هلی عیلمیش له‌باره‌ی مانای حه‌جی پاك و پوخته‌وه‌زۆر قه‌ولیان هه‌یه‌و هه‌موویان ماناكان‌یان له‌یه‌كه‌وه‌نزیكه ‌و یه‌ك مانا ده‌گه‌یه‌نن‌كه‌ئه‌ویش : " أنه الحج الذی وفیت أحكامه ، ووقع موقعاً لما طلب من المكلف على الوجه الأكمل " واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت ئه‌و حه‌جه‌یه‌كه‌ ئه‌حكامه‌كانی به‌جێ گه‌یشتبێت و ، كه‌سی پێ سپێرراو به‌ته‌واوترین شێوه‌به‌جێی گه‌یاند بێت.

له‌به‌رئه‌وه‌پێویسته‌حاجی خاسیه‌ت و نیشانه‌كانی حه‌جی پاك و پوخت بزانێت و ، ئه‌و كارانه‌ی كه‌ده‌بنه‌هۆی چاككردن و ته‌واوكردنی حه‌ج ئه‌نجامیان بدات ؟ هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ش كه‌ده‌بنه‌هۆی كه‌موكوڕكردنی حه‌ج لێیان دوور بكه‌وێته‌وه‌؟ له‌به‌رئه‌وه‌خه‌ڵكی له‌حه‌جكردنیاندا جیاوازییان زۆره‌ به‌پێی دووری و نزیكییان له‌سیفه‌‌ت و نیشانه‌كانی حه‌جی ته‌واوه وه‌‌.

1 ـ ئیخلاس و پاشان شوێن كه‌وتنی سووننه‌ت یه‌كه‌م كاره‌كه‌حه‌جی پێ پاك و پوخت ده‌بێت ، چونكه‌ئیخلاس كێشانه‌و بناغه‌ی وه‌رگرتنی كاره‌كانه‌‌، واته‌خوای گه‌وره‌ته‌نها كارێك‌وه‌رده‌گرێت كه‌پاك بێت و ، مه‌به‌ست پێی ته‌نها خوای گه‌وره‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه‌با حاجی به‌ڕێز ده‌روونی خۆی بپشكنێت و ، نیه‌تی خۆی بزانێت و ، زۆر ئاگاردار بێت له‌هه‌ر نیه‌تێكی خراپ كه‌پێچه‌وانه‌ی دڵسۆزی بێت ‌نه‌كا حه‌جه‌كه‌ی پاداشتی نه‌مێنێت ، وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌جكردن بۆ رووپامایی و ، ناو و شۆره‌ت و ، خۆشویستنی پیا هه‌ڵدان و مه‌دح كردن و پله ‌و پایه‌له‌لاى خه‌ڵك بێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك حه‌جی كرد كۆپانی حوشتره‌كه‌ی كۆن و شڕ بوو له‌گه‌ڵ قه‌دیفه‌یه‌ك كه‌پارچه‌یه‌كی چنراوی لووس و پووسی توكن بوو چوار درهه‌می ده‌كرد پاشان ده‌یفه‌رموو : ( اللهم حجة لا ریاء فیها ولا سمعة ) ابن ماجه ، واته‌ : خوایه‌حه‌جێكم به‌نسیب بكه‌یت رووپامایی و ناو و شۆره‌تی تێدا نه‌بێت.

2 ـ پاشان حاجی هه‌وڵ بدات‌حه‌جه‌كه‌ى له‌سه‌ر سووننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ و سلم بێت ، ئه‌وه‌ش به‌فێربوونی شێوازی حه‌جكردنی پێغه‌مبه‌ر و واجیبات و سوننه‌ته‌كانی حه‌جكردن ده‌بێت ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌و سلم له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی جابر دا ده‌فه‌رموێت: ( لتأخذوا مناسككم فإنی لا أدری لعلی لا أحج بعد حجتی هذه ) رواه مسلم ، واته ‌: بنه‌ما و رێساكانی حه‌ج وه‌ربگرن چونكه‌من نازانم له‌وانه‌یه‌له‌دوای ئه‌م حه‌جه‌م ئیتر حه‌جی تر نه‌كه‌م.

3 ـ ئه‌و كارانه‌ش كه‌یارمه‌تی حاجی ده‌ده‌ن تا حه‌ج كردنه‌كه‌ی پاك و پوخت بێت خۆ ئاماده‌كردنه‌پێش حه‌ج كردن ، ئه‌وه‌ش كاتێك‌ده‌بێت كه‌حاجی ته‌وبه‌یه‌كی راست و ، خه‌رجی حه‌ڵاڵ له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێت و ، هاوڕێی چاك هه‌ڵبژێرێت و ، گه‌ردن ئازایی بكات و مافی به‌نده‌كانی به‌سه‌ره‌وه‌نه‌بێت ، ... تاد ؛ كه‌له‌ئادابی حه‌جكردن دا باسكراون.

4 ـ هه‌روه‌ها له‌نیشانه‌كانی حه‌جی پاك و پوخت : دڵپاكی و ، ره‌فتاری باش و ، چاكه‌كردنه‌به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌؛ وشه‌یه‌كی چاك ، به‌خشینی ماڵ ، فێركردن و رێ نیشان دانی نه‌زانێك ، ئه‌مر به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه‌كردن ، ( ابن عمر ) خوای لێ رازی بێت ده‌ڵێت : " إن البر شیء هین ، وجه طلیق وكلام لین " . واته ‌: ئاینخوازیی شتێكی ئاسانه‌، روویه‌كی خۆش و ده‌م به‌پێكه‌نینه ‌و ، قسه‌ی نه‌رم و نیانه‌.

واته‌چاكه‌كردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیه‌وه‌ هه‌روه‌ك ـ ابن رجب - ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله علیه وسلم- به‌( أبا جُرَیٍّ الهجیمی ) وت : ( لا تحقرن من المعروف شیئا ، ولو أن تعطی صلة الحبل ، ولو أن تعطی شسع النعل ، ولو أن تنزع من دلوك فی إناء المستسقی ، ولو أن تنحی الشیء من طریق الناس یؤذیهم ، ولو أن تلقى أخاك ووجهك إلیه منطلق ، ولو أن تلقى أخاك فتسلم علیه ، ولو أن تؤنس الوحشان فی الأرض ) رواه أحمد . واته ‌: هیچ چاكه‌یه‌ك به‌كه‌م مه‌زانه‌، ئه‌گه‌ر به‌گه‌یاندنه‌وه‌‌ی په‌تێكیش بێت به‌خاوه‌نه‌كه‌ی تا كۆڵه‌كه‌ی یان باره‌كه‌ی پێ ببه‌ستێت ، ئه‌گه‌ر به‌پێدانی ئه‌و رایه‌ڵه‌ش بێت كه‌ بۆ راگرتنی نه‌عل به‌په‌نجه‌كانی قاچه‌وه‌ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌تڵه‌كه‌ت ئاو بكه‌یته‌قاپ یان حاجه‌تی كه‌سێك كه‌ئاوی ده‌ده‌یتێ ، ئه‌گه‌ر به‌لابردنی شتێكیش بێت له‌سه‌ر رێی خه‌ڵك كه‌ئازاریان ده‌دات ، ئه‌گه‌ر به‌ڕووییه‌كی خۆش و ده‌م به‌پێكه‌نینه‌وه‌به‌براكه‌ت بگه‌یت ، یان سه‌لام له‌براكه‌ت بكه‌یت كه‌پێی ده‌گه‌یت ، یان خه‌مبارێك دڵ خۆش بكه‌یت .

5 ـ هه‌روه‌ها ده‌بێ حاجی بزانێت كاتێك حه‌جكردنه‌كه‌ی حه‌جێكی چاك ده‌بێت كه‌له‌كاتی به‌جێ گه‌یاندنی حه‌جدا زۆرترین خوا په‌رستی بكات و له‌گوناهو سه‌رپێچی دووربكه‌وێته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : { وما تفعلوا من خیر یعلمه الله وتزودوا فإن خیر الزاد التقوى } ( البقرة: 197 ) ، واته ‌: ( وه‌هه‌رچی بكه‌ن له‌چاكه‌، خوا پێی ده‌زانێ ، وه‌ توێشووی ( پارێزگار ی) هه‌ڵبگرن كه‌باشترین توێشوو پارێزگاریكردنه ‌) . هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : { الحج أشهر معلومات فمن فرض فیهن الحج فلا رفث ولا فسوق ولا جدال فی الحج } ( البقرة197 ) ، واته ‌: ( كاتی حه‌ج له‌چه‌ند مانگێكی دیاریكراودایه‌ئینجا هه‌ر كه‌سێك له‌م مانگانه‌دا حه‌جی له‌سه‌ر خۆی پێویست كرد ، با ئیتر نه‌چێته‌لای خێزانی وه‌به‌دكاری نه‌كات وه‌ده‌مه‌قاڵه‌نه‌كات له‌ حه‌جدا ) . پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت : ( من حج هذا البیت فلم یرفث ولم یفسق رجع كیوم ولدته أمه ) متفق علیه ، واته‌ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوای كرد و له‌گه‌ڵ خێزانی جووت نه‌بێت و قسه‌ی ناشرین و خراپ نه‌كات و گوناهه‌نه‌كات تاوانی له‌سه‌ر نامێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه‌له‌دایك بوو بێت . چونكه‌( رفث ) جووت بوونه‌له‌گه‌ڵ خێزان و قسه‌ی خراپ كردنه‌، ( فسوق ) یش له‌ابن عباس و زۆرێك له‌ سه‌له‌فه‌وه‌ریوایه‌ت كراوه‌كه‌فسوق بریتییه‌له‌گوناهه‌كردن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، ( جدال ) یش زۆر بڵێی و مشت و مڕ كردنه‌به‌بێ حه‌ق ، جا ئه‌گه‌ر حاجی به‌ڕێز مه‌به‌ستێتی حه‌جه‌كه‌ی بۆ خوای گه‌وره‌پاك و پوخت بێت و ، خییانه‌ت له‌خوای خۆی نه‌كات و بێ كه‌موكوڕی بێت ؛ ده‌بێت حاجی پابه‌ند بێت به‌گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌وه‌‌، ئه‌ویش به‌پارێزگاری كردن له‌فه‌رزه‌كان و ، خۆ خه‌ریك كردن به‌هه‌ر كارێك كه‌له‌خوای گه‌وره‌ی‌نزیك ده‌كاته‌وه‌؛ له‌یادی خوا كردن و دوعاو خوێندنه‌وه‌ی قورئان و .. تاد له‌ده‌رگاكانی خه‌یر، ده‌بێ سنووری ئه‌ركه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار كه‌خستویه‌تییه‌ئه‌ستۆی به‌نده‌وه‌بیپارێزێت و نه‌كه‌وێته‌حه‌رامه‌وه‌، گوێ و چاو و زمانی له‌حه‌رام بپارێزێت .

6 ـ هه‌روه‌ها ده‌بێت حاجی ئاگادار بێت و هه‌ست به‌حیكمه‌ت و نهێنییه‌كانی حه‌جكردن بكات ، چونكه‌جیاوازییه‌كی گه‌وره‌هه‌یه‌له‌نێوان كه‌سێك حه‌ج بكات و ئاگادار‌ بێت و له‌بیری ئه‌وه‌دا بێت كه‌ئه‌و به‌رێ و ره‌سمی حه‌جكردن بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵده‌ستێت ، وه‌ئه‌و له‌هه‌ڵوێست و جێگه‌یه‌كدا وه‌ستاوه‌‌كه‌پێشتر پێغه‌مبه‌ران و زاناكان و پیاو چاكانی تیا وه‌ستابوون و ، له‌كاتی حه‌جكردنیدا له‌ بیری ئه‌و رۆژه‌دا بێت كه‌به‌نده‌كان ده‌چنه‌وه‌به‌رده‌م قاپی خوای گه‌وره‌ ، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا كه‌هه‌ر وه‌ك عاده‌ت حه‌ج ده‌كات ، یان وه‌ك گه‌شتێك و سه‌فه‌ر و گه‌ڕانێك ، یان ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر بكه‌وێت ، یان تا پێی بووترێت : ( حاجی فڵان) .

7 ـ كۆتایین نیشانه‌ی حه‌جی پاك و پوخت ئه‌وه‌یه‌ كه‌مسوڵمان له‌دوای حه‌ج كردنه‌كه‌ی سه‌قامگیر بێت و پابه‌ند بێت به‌گوێڕایه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌، وه‌له‌دوای حه‌جكردنی حاڵی باشتر بێت له‌پێش حه‌جكردنه‌كه‌ی ، چونكه‌ئه‌وه‌له‌نیشانه‌كانی قبوڵكردنی خوا په‌رستییه‌، هه‌ندێ له‌سه‌له‌ف وتویانه ‌: " علامة بر الحج أن یزداد بعده خیراً ، ولا یعاود المعاصی بعد رجوعه " واته ‌: نیشانه‌ی حه‌جی چاك ئه‌وه‌یه‌مسوڵمان له‌دوای حه‌جه‌كه‌ی چاكتر بێت و ، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌حه‌ج گوناهه‌كردن ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه‌، الحسن البصری ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت : " الحج المبرور أن یرجع زاهداً فی الدنیا ، راغباً فی الآخرة" واته ‌: حه‌جی پاك و پوخت ئه‌وه‌یه‌حاجی به‌دنیا نه‌ویستی و شه‌یدایی رۆژی دواییه‌وه‌بگه‌ڕێته‌وه‌ .

خوشك و برای حاجی به‌ڕێز ئه‌مانه‌گرنگترین خاسیه‌ت و نیشانه‌كانی حه‌جی پاك و پوخت بوون ، كۆشش بكه‌ بۆ داواكردنیان و به‌ده‌ست خستنیان ‌تا‌كو به‌پاداشتی حه‌جه‌كه‌ت و ره‌زای خوای گه‌وره‌بگه‌یت ، داواكارم له‌خوای گه‌وره‌حه‌جه‌كه‌ت پاك و پوخت بكات و ، له‌ تاوانت خۆش بێت و ، ئه‌رك و ره‌نجت به‌فیڕۆ نه‌ڕوات 
          

صفحات سایت

پیچک