ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابى هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاردا

نوسینی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

ئایینى پیرۆزى ئیسلام بایه‌خێكى ناوازه‌ى به‌ سیله‌ى ره‌حم داوه‌، به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك مرۆڤایه‌تى له‌ هیچ ئایین و سیسته‌م و یاسایه‌كدا به‌دیى نه‌كردوه‌، ئیسلام هانى مسوڵمانانى داوه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنى سیله‌ى ره‌حم له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاردا، هه‌ڕه‌شه‌ى سزاى توندیشى كردوه‌ له‌وانه‌ی سیله‌ى ره‌حم ده‌بچڕِێنن.

 سیله‌ى ره‌حم ئه‌ركى سه‌رشانى مسوڵمانه‌و پێویسته‌ جێبه‌جێى بكات و له‌ هه‌مان كاتدا مایه‌ى سود و خێرێكى زۆره‌ بۆ دنیا و رۆژى دوایى، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى چه‌ندین ئایه‌تى قورئانى پیرۆز و سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیز(صلی الله علیه وسلم ) ئاماژه‌ى پێ ده‌كات.

خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: {فَهَلْ عَسَیْتُمْ إِنْ تَوَلَّیْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِی الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ (22) أُولَئِكَ الَّذِینَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَى أَبْصَارَهُمْ} سوره‌تی محمد، ئایه‌تی:٢٢/23 .

واته‌: ئایا ئێوه‌ به‌ته‌مان (ئه‌ى ناپاكان) ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵكه‌ن (له‌ ئیسلام و جیهاد) ئاژاوه‌ و خراپه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌رپا بكه‌ن و، هه‌رچى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تییه‌ بیپچرِێنن، ئه‌وانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خوا نه‌فرینى لێ كردوون و كه‌رِ و كوێرى كردون.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: {وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِی تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ} سوره‌تی النساء/1. واته‌: خۆتان بپارێزن له‌و خوایه‌ى كه‌ به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ن له‌یه‌كتر و، خۆتان بپارێزن له‌ بچرِاندنى خزمایه‌تى.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: {وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِیَّاهُ وَبِالْوَالِدَیْنِ إِحْسَانًا} سوره‌تی الإسراء/23. واته‌: په‌روه‌ردگارت برِیارى داوه‌ كه‌ هیچ شتێك نه‌په‌رستن بێجگه‌ له‌ خواو، له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاك بن.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: {وَآَتِ ذَا الْقُرْبَى حَقَّهُ وَالْمِسْكِینَ وَابْنَ السَّبِیلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِیرًا}  سوره‌تی الإسراء/26. واته‌: مافى خزمانت بده‌، هه‌روه‌ها مافى هه‌ژار و رێبوارانیش، زیاده‌رِه‌ویش مه‌كه‌.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: {وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَیْئًا وَبِالْوَالِدَیْنِ إِحْسَانًا وَبِذِی الْقُرْبَى وَالْیَتَامَى وَالْمَسَاكِینِ وَالْجَارِ ذِی الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالْجَنْبِ وَابْنِ السَّبِیلِ وَمَا مَلَكَتْ أَیْمَانُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا یُحِبُّ مَنْ كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا} سوره‌تی النساء/36. واته‌: ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ شتێك مه‌كه‌ن به‌ هاوبه‌شى، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاك بن و، له‌گه‌ڵ خزم و نزیكان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و هاوسێى خزم و هاوسێى بێگانه‌، یان دور و هاورِێى هه‌میشه‌یى یا هاورِێى سه‌فه‌ر و رێبوار و ئه‌وانه‌ى موڵكتانن و له‌ژێر ده‌ستتانن (چاك بن له‌گه‌ڵیاندا)، به‌رِاستى خوا ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆش ناوێت كه‌ خۆبه‌زلزان و شانازى كه‌ر بن.

به‌دیهێنانى سیله‌ى ره‌حم له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاردا پله‌‌به‌ندییه‌كى هه‌یه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌، به پێى پایه‌ى ‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى مرۆڤ، له‌ دایك و باوكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئینجا خوشك و برا و، تا ده‌گاته‌ خزم و كه‌سوكاره‌كانى تر.

سروشتى ده‌روونى مرۆڤایه‌تى وایه‌، كه‌ مه‌یلى به‌ چاكه‌كردن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكاریدا، ئه‌وانه‌ى له‌ ریزبه‌ندیدا له‌پێشه‌وه‌ن، تا خواره‌وه‌.

سیله‌ى ره‌حم یه‌كێكه‌ له‌ رێباز و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانى ئیسلام، كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌وه‌ سه‌نگ و بایه‌خى خۆى هه‌بوه‌، ئه‌وه‌تا كاتێك ئه‌بوسوفیان له‌گه‌ڵ هیرقلى پاشاى رۆمدا ده‌كه‌وێته‌ گفتوگۆ، هیرقل پرسیارى لێ ده‌كات، پێى ده‌ڵێت: (ماذا یأمركم ؟ قلت : یقول : اعبدوا الله وحده ولا تشركوا به شیئا ، واتركوا ما یقول آباؤكم ، ویأمرنا بالصلاة والصدق والعفاف والصلة) متفق علیه‌. لێره‌دا سیله‌ى ره‌حم دواى یه‌كتاپه‌رستى و نوێژكردن و راستگۆیى و پاكیزه‌یى دێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گرنگى پایه‌ى سیله‌ى ره‌حمه‌ له‌ ئیسلامدا.

پیاوێك پرسیارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) كرد: ئاگادارم بكه‌وه‌ له‌ كاروكرده‌وه‌یه‌ك بمخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌؟ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) ڵێى فه‌رموو: (تعبد الله ولا تشرك به شیئا ، وتقیم الصلاة ، وتؤتی الزكاة ، وتصل الرحم) رواه البخاری. به‌واتاى خواى گه‌وره‌ بپه‌رسته‌و هاوبه‌شى بۆ برِیار مه‌ده‌ و نوێژه‌كانت بكه‌و زه‌كات بده‌و سیله‌ى ره‌حم به‌دى بێنه‌ .

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (من أحب أن یبسط له فی رزقه، وینسأ له فی أثره ، فلیصل رحمه) متفق علیه.سیله‌ى ره‌حم مایه‌ى فه‌رِ و به‌ره‌كه‌ت و خێره‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى و خواى گه‌وره‌ فه‌رِ و به‌ره‌كه‌ت ده‌خاته‌ ژیان ورۆزییه‌وه‌، سۆز و میهره‌بانییه‌كى خوایه‌ بۆ به‌نده‌كان له‌ دنیاو قیامه‌تدا، مایه‌ى رێز و خۆشه‌ویستی و ستایشه‌ له‌لاى خه‌ڵكى.

به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بچرِانى سیله‌ى ره‌حم مایه‌ى شوم و به‌ڵایه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ به‌هه‌شت و ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (لا یدخل الجنة قاطع رحم) رواه مسلم.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (إن الرحمة لا تنزل على قوم فیهم قاطع رحم) اخرجه البخاری فی الأدب المفرد وقال الألبانی فی  ضعیف الأدب المفرد - الصفحة أو الرقم: 14 حدیث ضعیف.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى ( من كان یؤمن بالله و الیوم الاخر فلیصل رحمه ) رواه البخارى .به‌واتاى : هه‌ركه‌سێك برِواى به‌خواو رۆژى دواییه‌ با سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ بكات .

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (إن أعمال بنی آدم تعرض على الله تعالى عشیة كل خمیس لیلة الجمعة، فلا یقبل عمل قاطع رحم) اخرجه البخاری فی الادب المفرد ورواه احمد فی مسنده، وقال السیوطی فی الجامع الصغیر حدیث حسن .

به‌واتاى : كارو كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ڵه‌روه‌ردگار ئێواره‌ى هه‌موو رۆژانى پێنج شه‌مه‌و شه‌وانى جومعه‌ ، كاروكرده‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌رناگیرێت كه‌ سیله‌ى ره‌حمیان بچرِاندووه‌ .

مسوڵمانى پابه‌ند و ژیر و وریا، كه‌ مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و پارێزراوبوون بێت له‌ دنیا و قیامه‌تدا، خۆى ده‌پارێزێت له‌ بچرِانى سیله‌ى ره‌حم، ده‌زانێت ئه‌و پچرِانه‌ ده‌بێته‌ هۆى دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سۆز و به‌زه‌یى خوداو، نزاو پارِانه‌وه‌كانى وه‌رناگیرێت و كاروكرده‌وه‌كانى به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.

به‌راستى به‌ڵایه‌كى گه‌وره‌یه‌ روبه‌روى مرۆڤ ده‌بێته‌وه‌ كاتێك له‌خوا بپارِێته‌وه‌و وه‌ڵام نه‌درێته‌وه‌، كاروكرده‌وه‌ى چاك بكات و به‌رز نه‌بێته‌وه‌، دووركه‌وێته‌وه‌ له‌ سۆز و به‌زه‌یى خوا، بۆیه‌ مسوڵمانى ژیر و وریا خۆى ده‌پارێزێت له‌وه‌ى رۆژێك له‌ رۆژان سیله‌ى ره‌حم فه‌رامۆش بكات.

پچرِانى سیله‌ى ره‌حم تاوانێكه‌ خواى گه‌وره‌ سزاى دونیا و رۆژى دوایى بۆ داناوه‌، تاوانێكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ داوێنپیسیدا هاوتاى كردوه‌، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى: (ما ذنب أحرى أن یعجل الله لصاحبه العقوبة فی الدنیا ، مع ما یدخر له فی الآخرة من قطیعة الرحم و البغی)الراوی: أبو بكرة نفیع بن الحارث المحدث: الألبانی - المصدر: صحیح الأدب المفرد - الصفحة أو الرقم: 48خلاصة حكم المحدث: صحیح.

مسوڵمانى خواناسى هوشیار سیله‌ى ره‌حم به‌جێ دێنێت و ژیانى دونیا و ماڵ و سامان و كاروبارى رۆژانه‌ واى لێ ناكات له‌و ئه‌ركه‌ پیرۆز و گرنگه‌دا دوابكه‌وێت، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات خزم و كه‌سوكارى به‌سه‌ر بكاته‌وه‌و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و هاوكارییان بكات به پێى ریزبه‌ندى.

 ئه‌وه‌تا كه‌سێك دێته‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) پرسیارى لێ ده‌كات و ده‌ڵێت:( یا رسول الله ! من أحق بحسن الصحبة ؟ قال " أمك . ثم أمك . ثم أمك . ثم أبوك . ثم أدناك أدناك ") متفق علیه‌.

به‌واتاى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا كێ له‌به‌رترو شایسته‌ تره‌ به‌ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵیدا فه‌رموى دایكت، ئینجا دایكت، ئینجا دایكت، ئینجا باوكت، ئینجا ئه‌وانه‌ى له‌خوار ئه‌وانه‌وه‌ن به‌رِیزبه‌ندى مسوڵمان له‌ خێر و چاكه‌كردن و هاكارى كه‌سوكاردا دوو پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌وێت، پاداشتى كه‌سایه‌تى و پاداشتى خێركردن. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (الصدقة على المسكین صدقة ، وعلى ذی الرحم ثنتان : صدقة وصلة) رواه الترمذی وقال حدیث حسن.

ئه‌مه‌و ئایینى پیرۆزى ئیسلام، كه‌ ئایینى لێبورده‌یى و مرۆڤایه‌تیه‌، هانى مسوڵمانان ده‌دات به‌ جێبه‌جێ كردنى سیله‌ى ره‌حم له‌گه‌ڵ كه‌سانى نامسوڵمانیشدا، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم)  فه‌رمویه‌تى: ( إن آل أبی - قال عمرو : فی كتاب محمد بن جعفر بیاض - لیسوا بأولیائی ، إنما ولیی الله وصالح المؤمنین ) . زاد عنبسة بن عبد الواحد ، عن بیان ، عن قیس ، عن عمرو بن العاص قال : سمعت النبی صلى الله علیه وسلم : ( ولكن لهم رحم أبلها ببلالها ) . یعنی أصلها بصلتها . إن آل أبی فلان لیسوا بأولیائی، إنما ولیی الله وصالح المؤمنین، ولكن لهم رحم ابلها ببلالها) الراوی: عمرو بن العاص المحدث: البخاری - المصدر:صحیح البخاری - الصفحة أو الرقم: 5990خلاصة حكم المحدث: صحیح.

چه‌مك و واتاى سیله‌ى ره‌حم به‌ مانا فراوانه‌كه‌ى:

به‌جێهێنانى سیله‌ى ره‌حم ته‌نها به‌ به‌خشینى ماڵ و سامان نایه‌ت، به‌ڵكو به‌خشینى ماڵ ته‌نها ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ژار و ده‌ستكورتن، مسوڵمان ده‌توانێت به‌ سه‌ردانى و هه‌واڵ پرسى به‌سه‌ریان بكاته‌وه‌و ئامۆژگارییان بكات و هاوكارییان بكات و به‌ زمانى شیرین له‌گه‌ڵیان بدوێت و به‌ روى گه‌ش و كراوه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.

به‌دیهێنانى سیله‌ى ره‌حم ده‌شێت ئه‌نجام بدرێت له‌رێگاى ته‌له‌فۆن و نامه‌ و به‌خشینى دیارى و ئیمه‌یل و هه‌ر شێوازێكى تر. ئه‌مه‌ش به پێى پله‌ى كه‌سایه‌تى و شوێنى جوگرافى و بارودۆخ گۆرِانى به‌سه‌ردا دێت.

ئامۆژگارى كردنى خزم و كه‌سوكار و وشیاركردنه‌وه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ كاروبارى ئایین و ره‌فتار و ئاستى زانستى و پسپۆرِى و كاروبارى بازرگانى و گه‌شت و سه‌فه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا ده‌چێته‌ خانه‌ى جێبه‌جێ كردنى سیله‌ى ره‌حمه‌وه‌و پێویسته‌ مسوڵمان فه‌رامۆشیان نه‌كات.

هه‌ڵه‌یه‌كى باوه‌ كه‌ چاوه‌رِوان بین له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانى كردنمان بۆ لاى كه‌سوكار، یان به‌خشینى دیارى، به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌فتارمان له‌گه‌ڵدا بكرێت. به‌ڵكو پێویسته‌ چه‌ندین جار تۆ سه‌ردان بكه‌یت، وه‌ك سه‌ردانى دایك و باوك، یان سه‌ردانى كه‌سوكارى نه‌خۆش، یان ئه‌وانه‌ى بارودۆخێكى تایبه‌تییان هه‌یه‌.

تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (بلوا أرحامكم ولو بالسلام) رواه البزاز عن ابن عباس، وطرقه یقوی بعضها بعضا. به‌واتاى (سیله‌ى ره‌حم به‌جێ بێنن، گه‌ر به‌ سڵاوێكیش بێت ).

مسوڵمان سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ سیله‌ى ره‌حم به‌رامبه‌رى جێبه‌جێ ناكه‌ن، چونكه‌ مسوڵمان له‌ جێبه‌جێ كردنیدا، مه‌به‌ستى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و خۆرِازاندنه‌وه‌ به‌ ره‌وشته‌ باڵاكانى ئیسلامه‌وه‌یه‌و، چاوه‌رِوانى پاداشتى هاوشێوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ناكات. ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (لیس الواصل بالمكافئ، ولكن الواصل الذی إذا قطعت رحمه وصلها) رواه‌ البخاری. به‌واتاى (ئه‌وانه‌ى سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ نین كه‌ وه‌ڵامى سه‌ردانه‌كان ده‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ن كه‌ سه‌ردانى كه‌سانێك ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا ئه‌وان سه‌ردانیان نه‌كردون) ئه‌م رێنمونى و ئامۆژگارییه‌ى پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم ) ره‌وشتى هێمنى و ئارامى و لێبورده‌یى و به‌خشین له‌نێو دڵ و ده‌رونى مسوڵماندا به‌هێز ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌م سیله‌ى ره‌حم جێبه‌جێ ده‌كات و، به‌رامبه‌ریشى سیله‌ى ره‌حم ده‌پچرِێنێت و به‌ وشكى و خراپى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات.

له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ به‌م فه‌رموده‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ده‌ین، كه‌ ده‌فه‌رموێت: (الرحم معلقة بالعرش تقول : من وصلنی وصله الله . ومن قطعنی قطعه الله) متفق علیه‌. به‌ واتاى (سیله‌ى ره‌حم و خزمایه‌تى به‌ عه‌رشى خواوه‌ هه‌ڵواسراوه‌و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ى بمگه‌یه‌نێت خواى گه‌وره‌ ده‌یگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ى بیپچرِێنێت خواى گه‌وره‌ ده‌یپچرِێنێت.

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو