تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

فه‌زڵی ( ته‌سبیح و ته‌حمیدو تهلیل و ته‌کبیر ) کردن

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

ته‌سبیح واته‌ (سبحان الله ) کردن ، وه‌ ته‌حمید واته‌ ( الحمد لله ) ، وه‌ ته‌هلیل واته‌ وتنی ( لا إله إلا الله )  ، وه‌ ته‌کبیر واته‌ ( الله أکبر ) کردن .

1 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت :  ( من قال : (سبحان الله وبحمده) فی یوم مائة مرة حطت خطایاه ولو كانت مثل زبد البحر ) ، واته‌ : هه‌ر که‌سێک له‌ ڕۆژێک دا (سه‌د) جار بڵێ پاکی و بێ گه‌ردی و ستایش بۆ خوایه‌ ، ئه‌وا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی وه‌کو که‌فی ده‌ریاش وابێت .

2 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت :  هه‌ر که‌سێک له‌ ڕۆژێکدا سه‌د جار بڵێ :  ( من قال لا إله إلا وحده لا شریك لهُ ، لهُ الملك ، ولهُ الحمدُ ، وهو على كل شیء قدیر ) واته‌ : هیچ 

په‌رستراوێک نی یه‌ جگه‌ له‌ (الله) تاکی بێ هاوه‌ڵه‌و موڵک و ستایش بۆ ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێک دا به‌ توانایه‌ ..... ئه‌وا به‌ ئه‌ندازای ڕزگارکردنی کۆیله‌یه‌ک چاکه‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت و (سه‌د) چاکه‌ی بۆ ده‌نوسریت و(سه‌د) گوناهی لێ ده‌سڕێته‌وه‌و که‌س به‌ پاداشتی له‌م چاکتره‌وه‌ نایه‌ت مه‌گه‌ر که‌سێک له‌م زیاتر بکات .

3 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( كلمتان خفیفتان على اللسان ، ثقیلتان فی المیزان حبیبتان إلى الرحمن : سبحان الله وبحمده سبحان الله العظیم )

واته‌ : دوو ووشه‌ هه‌ن که‌ له‌سه‌ر زووبان سوکن و له‌ ته‌رازووی کرده‌وه‌کاندا قورسن و به‌لای خواوه‌ خۆشه‌ویستن ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌ ووتنی : پاکی و بێ گه‌ردی و ستایش بۆ خوایه‌ ، پاکی و بێ گه‌ردی بۆ خوای مه‌زن .

4 ـ له‌ أبی أیوب الانصاری ڕوزای خوای لێبێت : پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت فه‌رمووی : (من قال لا إله إلا وحده لا شریك لهُ ، لهُ الملك ، ولهُ الحمدُ ، وهو على كل شیء قدیر عشر مرات . كان كمن أعتق أربعة أنفس من ولد إسماعیل )

واته‌ : هه‌ر که‌سێک ده‌جار بڵێ : هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌ (الله) تاکی بێ هاوه‌ڵه‌ و موڵک و ستایش بۆ ئه‌وه‌و به‌سه‌ر هه‌موو شتێک دا به‌ توانایه‌ ، وه‌کو ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ چوار که‌سی له‌ نه‌وه‌کانی ئیسماعیل پێغه‌مبه‌ر (علیه الصلاة والسلام) ئازادو ڕزگارکردبێت .

5 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( لأن أقول سبحان الله ، والحمد لله ،ولا إله إلا الله ، والله أكبر ،أحب إلى مما طلعت علیه الشمس ) ، واته‌ : ئه‌گه‌ر بڵێم پاکی بێ گه‌ردی وستایش بۆ خوا و هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌ (الله) و خوا گه‌وره‌یه‌ ، خۆشتره‌ به‌لامه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌ خۆر به‌سه‌ری دا هه‌ڵدێ .

6 ـ سه‌عه‌د ڕه‌زای خوای لێبێت ده‌فه‌رموێ : ئێمه‌ له‌ خمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا دروودی خوای لێبێت بووین فه‌رمووی : ( أیعجز أحدكم أن یكسب كل یوم ألف حسنة فسأله سائل من جلسائه كیف یكسب أحدنا ألف حسنة ؟ قال : یسبح مائة تسبیحة ، فیكتب له ألف حسنة أو یحط عنه ُ ألف خطیئة )  واته‌ : ئه‌یا که‌س له‌ ئێوه‌ هه‌یه‌ بێ توانا بێ له‌وه‌ی که‌ هه‌موو ڕۆژێ هه‌زار چاکه‌ ده‌ست بخات بۆ خۆی ؟ یه‌کێ : له‌وانی که‌ دانیشتبوو پرسیاری لێ کرد : چۆن یه‌کیک له‌ ئێمه‌ ده‌توانێ هه‌زار چاکه‌ی ده‌ست بکه‌وێ ؟ فه‌رمووی : سه‌د ته‌سبیحات ( سبحان الله ) بکات هه‌زار چاکه‌ی بۆ ده‌نوسرێ ، یان هه‌زار گوناهی لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت .

7 ـ  له‌ جابر خوا لێی ڕازی بێت فه‌رمووی : پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت فه‌رمووی :  ( من قال سبحان الله العظیم وبحمده غرست له نخلة فی الجنة ) ، واته‌ : هه‌ر که‌سێک یه‌ک جار بڵێ پاکی و بێ گه‌ردی و ستایش بۆ خوای مه‌زن ، دارخورمایه‌کی له‌ به‌هه‌شت دا بۆ داڕوێت .

8 ـ له‌ عبدالله ی کوڕی قیسه‌وه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت : (قال صلى الله عیه وسلم :  یا عبد الله بن قیس ألا أدلك على كنز من كنوز الجنة ؟ فقلت:بلى یا رسول الله ، قال : قل لا حول ولا قوة إلا بالله )  ، واته‌ : ئه‌ی عبدالله‌ی کوری قیس ئایا گه‌وهه‌رێک له‌ گه‌وهه‌ره‌کانی به‌هه‌شتت پێ بڵێم ؟ وتم : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، فه‌رمووی : بڵێ هیچ گۆڕان و هێزێک نی یه‌ مه‌گه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌وه‌ .

9 ـ له‌ سعدی کوڕی وقاص ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رموی : (جاء أعربی إلى رسول الله صلى الله عیه وسلم فقال: علمنی كلاماً أقوله : قال " قل لا إله إلا الله وحده لا شریك لهً ،الله أكبرُ كبیراً ، والحمد لله كثیراً ، سبحان الله رب العالمین ،لا حول ولا قوة إلا بالله العزیز الحكیم " قال فهؤلاء لربی فما لی ؟ قال : " قل: اللهم اغفر لی ،وارحمنی ،واهدنی وارزقنی )  واته‌ : ده‌شته‌کی یه‌ک هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ووته‌یه‌کم فێربکه‌ که‌ بیڵێم ، فه‌رمووی : بڵێ هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌ (الله) تاکی بێ هاوبه‌شه‌ ، خوا گه‌وره‌یه‌ زۆر ستایشی خوا ده‌که‌م ، پاکی و بێ گه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌و هیچ توانایه‌ک نی یه‌ مه‌گه‌ر به‌ خوای ده‌سه‌ڵاتداری کاربه‌جێ وه‌ ، ده‌شته‌کی یه‌که‌ ووتی : ئه‌مانه‌ بۆ ( ستایش کردن ) ی په‌روه‌ردگارمه‌ ، ئه‌ی چی بۆ ( نزاو پاڕانه‌وه‌) ی خۆمه‌ : بڵێ : خوایه‌ لێم خۆش به‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌و ڕێنمایم بکه‌و ڕۆزیم بده‌ .

10 ـ  طارقی ئه‌شجه‌عی ده‌فه‌رموێ : پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ( كان الرجل إذا أسلم علمه النبی صلى الله علیه وسلم الصلاة ثم أمره أن یدعو بهؤلاء الكلمات :" اللهم اغفر لی، وارحمنی ،واهدنی ، وعافنی وارزقنی  )  ، واته‌ : ئه‌گه‌ر هه‌رکات پیاوێک موسوڵمان بوایه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت فێری نوێژی ده‌کردو پاشان فه‌رمانی پێ ده‌کرد که‌ به‌م ووشانه‌ بپاڕێته‌وه‌ : خوایه‌ لێم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه‌و رێنمایم بکه‌و بمپارێزه‌و ڕۆزیم بده‌ .

11 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت:  ( الباقیات الصالحات : سبحان الله والحمد لله ، ولا إله إلا الله ،والله أكبر ،و لا حول ولا قوة إلا بالله ) ، واته‌ : ئه‌و چاکانه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بریتی یه‌ له‌ ووتنی : پاک و بێ گه‌ردی بۆ خوایه‌ و ستایش بۆ خوایه‌و هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌ (الله) و خوا گه‌وره‌یه‌و گۆڕان و هێزێک نی یه‌ مه‌گه‌ر به‌خوای گه‌وره‌ .

 

پێغه‌مبه‌ری خوا چۆن ته‌سبیحاتی ده‌کرد ؟

( عن عبد الله بن عمرو رضی الله عنهما قال : "رأیت النبی صلى الله علیه وسلم یعقد التسبیح بیمینه )  ؛ واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خوام بینی به‌ ده‌ستی ڕاستی ته‌سبیحاتی ده‌کرد .

( له‌ یه‌سیره‌ی ژنه‌ صه‌حابه‌ی به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌زای خوای لێبێ ڕیوایه‌ت کراوه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێ فه‌رمانی پێ کردووم که‌ ئاگایان له‌ ته‌سبیحات و به‌ به‌رزو پیرۆزی ڕاگرتنی خوای گه‌وره‌ بێت و به‌ ( ئه‌نامیله‌کانیان ) ئه‌نجامی بده‌ن ( که‌ بریتی یه‌ له‌و ئاوساویانه‌ی که‌ له‌سه‌ری هه‌موو په‌نجه‌یک دا هه‌یه‌ ) چونکه‌ له‌ ڕۆژی دوایی دا پرسیاریان لێ ده‌کرێت و دێنرێنه‌ گۆو ده‌بنه‌ شایه‌ت .
          

صفحات سایت

پیچک