تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

داوای لێ خۆش بوون کردن و گه‌رانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌
(الإستغفار والتوبة)

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت :  ( والله إنی لاستغفر الله وأتوب إلیه فی الیوم أكثر من سبعین مرة )  ، واته‌ : سوێند به‌خوا من له‌ ڕۆژێکدا زیاد له‌ حه‌فتا جار داوای لێ خۆش بوون ده‌که‌م له‌ خوای گه‌وره‌و ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆلای .

2 ـ وه‌ چاک وایه‌ له‌ ڕۆژێک دا ( سه‌د ) جار بوترێ ( أستغفر الله وأتوب إلیه )  ، واته‌ : داوای لی خۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆلای .

3 ـ  پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( یا أیها الناس توبوا إلى الله فإنی أتوب فی الیوم إلیه مائة مرةً ) ؛ واته‌ : ئه‌ی خه‌ڵکی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوا ، به‌ ڕاستی من له‌ ڕۆژێک دا (سه‌د)

جار ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای .

4 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت :  ( من قال أستغفر الله العظیم الذی لا إله إلا هو الحی القیوم وأتوب إلیه ، غفر الله لهُ وإن كان فر من الزحف ) واته‌ : هه‌ر که‌سێک بڵێ : داوای لێ خۆش بوون ده‌که‌م له‌و خودا مه‌زنه‌ی که‌ هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌و ، وه‌ زیندووی هه‌ڵسووڕێنه‌ری بوونه‌وه‌ره‌و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لای ، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ لێی خۆش ده‌بێ ئه‌گه‌ر چی له‌کاتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن پشتی هه‌ڵکردبی و ڕای کردبێ .

5 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت  :  (  أقرب ما یكون الربُّ من العبد فی جوف اللیل الآخر فإن استطعت أن تكون ممن یذكر الله فی تلك الساعة فكن )  ،  واته‌ :  نزیک ترین کاتێک که‌ په‌روه‌ردگار له‌ به‌نده‌که‌یه‌وه‌ نزیک بێت له‌ ناوه‌راستی کۆتایی شه‌ودایه‌ ، ئه‌گه‌ر توانیت له‌و که‌سانه‌بێت که‌ یاسی خوای گه‌وره‌ ده‌که‌ن له‌و کاته‌دا ئه‌وا ببه‌ .

6 ـ  پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت :  ( أقرب ما یكون العبد من ربه وهو ساجد فأكثروا الدعاء ) ، واته‌ : نزیک ترین کاتێک که‌ په‌روه‌ردگار له‌ به‌نده‌که‌یوه‌ نزیک بیت له‌ ناوه‌ڕاستی کۆتایی شه‌ودایه‌ ، ئه‌گه‌ر توانیت له‌و که‌سانه‌بێت که‌ یادی خوای گه‌وره‌ ده‌که‌ن له‌و کاته‌دا ئه‌وا ببه‌ .

7 ـ پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت :  ( إنه لیغان على قلبی وإنی لاستغفرُ الله فی الیوم مائة مرة ) ، واته‌ : تارمایی دێت به‌سه‌ر دڵم داو بیرم ده‌چێ ، وه‌ من له‌ ڕۆژێک دا (سه‌د) جار داوای لێخۆش بوون له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌م .
          

صفحات سایت

پیچک