ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی موسوڵمان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا ( صلى الله علیه وسلم)

نوسینی: عه‌بدوالله سابیر گه‌رمیانی


پێغه‌مبه‌ر و خۆشه‌ویستمان، موحه‌مه‌د ( صلى الله علیه وسلم)، بێ گومان:ڕاسگۆترین و ده‌سپاكترین و زیره‌كترین و متوازعترین مرۆڤ بوو ‌.. ڕه‌وشتی بریتی بوو له‌قورئانی پیرۆز..

ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته له‌سه‌رمان له‌پاش مافه‌كانی خوای گه‌وره‌، مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم)‌له‌پێش هه‌موو مافێك دانێین و ڕێز و حورمه‌تی بگرین و ئادابمان هه‌بێت به‌رامبه‌ری، وه‌به‌و شێوه‌یه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌س ئه‌هێنین، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌موێت:{ فَالَّذِینَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِی أُنْزِلَ مَعَهُ أُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}[لأعراف: من الآیة157] .

جاپێویسته موسوڵمان ئادابی له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌دا به‌م شێوه‌بێت:-‌


1- باوه‌ڕ بوون پێی ( صلى الله علیه وسلم):خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: 

{ قُلْ یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنِّی رَسُولُ اللَّهِ إِلَیْكُمْ جَمِیعاً الَّذِی لَهُ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُو یُحْیِی وَیُمِیتُ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِیِّ الأُمِّیِّ الَّذِی یُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ} [الأعراف :158] . واته‌: ئه‌ی مه‌حه‌مه‌د بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ ئێوه‌هه‌مووتان، ئه‌و خوایه‌ی كه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌، موڵكایه‌تی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وی، هیچ به‌رستراوێك نیه‌جگه‌له‌و، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، كه‌واته‌بڕوا به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بهێنن، كه‌نێراوێكی نه‌خوێنده‌واره‌، ئه‌ویش باوه‌ڕی به‌خوا و به‌ووته‌كانی هه‌یه‌، ئێوه‌ش شوێنی بكه‌ون و په‌یره‌وی بكه‌ن، تا بكه‌ونه‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و ڕێنموون .

2- شوێن كه‌وتنی و په‌یوه‌ست بوون به‌كردارو گوفتار و ڕه‌وشته‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:((علیكم بسنتی))رواه ابو داود وصححه الالبانی. واته‌:(ڕێ وشوێنی من بگرن و په‌یوه‌ست بن پێوه‌ی) جاشوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ریش به‌وه‌ده‌بێت كه‌به‌پێی توانا فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین و دووركه‌وینه‌وه‌له‌و شتانه‌ی كه‌قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌.

3- جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی به‌پێی تواناو دووركه‌وتنه‌وه‌و له‌وشتانه‌ی كه‌(نه‌هی) لێ كردووه‌وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(( مانهیتكم عنه فاجتنبوه وما أمرتكم به فافعلوا منه ما استطعتم))رواه المسلم،واته‌:( هه‌ر شتێك كه‌من لێتانی قه‌ده‌غه ده‌كه‌م لێ ی دووركه‌وتنه‌وه‌، وه‌ئه‌وه‌ی كه‌فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م ئه‌نجامی ده‌ن به‌گوێره‌ی توانا) .

4- خۆش ویستنی له‌نه‌فس و ماڵ و هه‌موو كه‌س زیاتر،خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { النَّبِیُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِینَ مِنْ أَنفُسِهِمْ} [الأحزاب :6] ،واته‌: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم) له‌خودی بڕواداران بۆ خۆیان له‌پێشتره‌.

جا ئه‌گه‌ر كه‌سێ نه‌فسی خۆی یا ماڵی یا كه‌س و كاری یا سه‌ركرده‌ی یا هه‌ركه‌سێكی تری له‌پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) زیاتر خۆش ویست ئه‌وه‌ئیمانی نی یه‌یا ئیمانی دانه‌مه‌زراوه‌،هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:(( والذی نَفسی بِیَدِهِ لا یُؤمِنُ أحدُكُم حتّى أكونُ أحبُ إلیهِ مِنْ والِدِهِ و النّاسِ أجمعین )) رواه البخاری. واته‌: ( سوێند به‌و زاته‌ی كه‌گیانی منی به‌ده‌سته‌هه‌ركام له‌ئێوه‌ئیمانی نی یه‌تاكو من له‌خۆی و كه‌س وكاری و هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویست تر نه‌بم). هه‌روه‌ها ( زوهره‌ی كۆری موعه‌به‌د)( ره‌زای خوای لێ بێ) ده‌گێڕێته‌وه‌له‌باپیریه‌وه‌كه‌فه‌رموویه‌تی:(( له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خودا بووین ده‌ستی ( عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب)ی گرتبوو،عومه‌ر فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) تۆ له‌هه‌موو كه‌س خۆشه‌ویست تری لام جگه‌ له‌نه‌فسی خۆم نه‌بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: باوه‌ڕی نی یه‌یه‌كێك له‌ئێوه‌تاكو منی له‌نه‌فسی خۆشه‌ویست تر نه‌بێت،پاشان عومه‌ر فه‌رمووی: ئێستا كه‌تۆ له‌نه‌فسم خۆشه‌ویست تری، پێغه‌مبریش ( صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووی: ئێستا ئیمانداری ته‌واوی ئه‌ی عومه‌ر )) پێشه‌وا بوخاری و ئه‌حمه‌د گێڕاویانه‌ته‌وه‌.

ئیبنو به‌تتال و قازی عه‌یاز ده‌فه‌رموون: خۆشه‌ویستی سێ جۆره‌:

*     خۆشه‌ویستی ڕێزلێنان و گه‌وره‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی باوك.

*     خۆشه‌ویستی به‌زه‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی منداڵ.

*     خۆشه‌ویستی تێكه‌ڵ و چاكه‌یی وه‌كو خۆشه‌ویستی خه‌ڵكان.

پێغه‌مه‌به‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله علیه وسلم) هه‌مووی له‌خۆشه‌ویستی خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه‌.

5- خۆشویستن و دۆستایه‌تی كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌دۆست و خۆشه‌ویستی ئه‌ون،وه‌دژایه‌تی كردن و ڕق بوون له‌وكه‌سانه‌ی كه‌نا حه‌زو دوژمنی ئه‌ون.

6- به‌ڕاست زانین و باوه‌ڕبوون به‌و شتانه‌ی كه‌باسی كردوون ئه‌وانه‌ی كه‌ڕووی داوه‌و ئه‌وانه‌یش كه‌ڕووی نه‌داوه‌.

7- زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی به‌گشتی به‌پێی توانا،پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم )  ده‌فه‌رموێت:(( یا بنی إن قدرت أن تصبح وتمسی لیس فی قلبك غش لأحد فافعل ثم قال لی یا بنی وذلك من سنتی ومن أحیا سنتی فقد أحیانی ، ومن أحیانی ( وفی روایة فقد أحبنی ومن أحبنی ( كان معی فی الجنة ((ئیمامی تورموزی ریوایه‌تی كردوه‌، وه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌حه‌سه‌نی غه‌ریبه‌ له‌م روه‌وه،‌ ژماره‌ی فه‌رمووده‌كه‌: 2678 ،واته‌:( هه‌ركه‌س سوننه‌تێكی من زیندوبكاته‌وه‌ئه‌وه‌منی خۆشویستووه‌وه‌هه‌ركه‌س منی خۆش وویست ئه‌وه‌له‌گه‌ڵمدا ده‌بێت له‌به‌هشتا ).

8- هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازی و  سوننه‌ته‌كانی به‌هه‌موو خه‌ڵكی به‌شپوه‌یه‌كی جوان و شیرین، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: ( بلغوا عنی ولو آیة ) أخرجه البخاری .

9- زۆر سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ری ( صلى الله علیه وسلم) به‌تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا كه‌دیاری كراوه‌و فه‌رمووده‌ی له‌سه‌ر هاتووه‌وه‌كو { شه‌و و ڕۆژی هه‌ینی _ به‌یانیان و ئێواران _ پاش ده‌ست نوێژ _ پاش بانگ دان _ كاتی چوونه‌ناو مزگه‌وت و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌مزگه‌وت، كاتێك ناوی ده‌هێنرێت...هتد }. جا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( إنّ لله ملائِكةً سَیاحینَ یُبلغونَ عن أمتی السلام ))رواه‌النسائی والحاكم وصححه‌الألبانی،واته‌:( خوای گه‌وره‌چه‌نده‌مه‌لا ئیكه‌تێكی گه‌ڕۆكی هه‌یه‌به‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌گه‌ڕێن و سه‌لامی ئوممه‌ته‌كه‌مم پێ ده‌گه‌یه‌نن). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (( البخیل من ذكرت عنده فلم یصل علی ) صحیح الجامع (2878).واته‌: ره‌زیل و چروك ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌من یاد بكرێم له‌لای و سه‌ڵاوات نه‌دات به‌سه‌رما .

10- ڕازی بوون به‌حاكمێتی ئه‌و و دووركه‌وتنه‌وه‌له‌حوكمی غه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌و،جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك ڕازی نه‌بێت به‌حوكمی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله علیه وسلم ) و ده‌ست پێش خه‌ری بكات له‌حوكمی دا ئه‌وه‌بێ گومان باوه‌ڕی نییه‌و له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌،وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ فلا ورَبُّكَ لا یُؤمِنونَ حتّى یُحكِمونَ فیما شَجرَ بینَهُم ثُمَّ لا یُجدوا فی أنفسهم حرجاً مِما قَضیتَ ویُسَلِموا تسلیماً } النساء:95،واته‌:( سوێند به‌په‌روه‌ردگارت خه‌ڵكی بڕوا ناهێنن تا تۆ له‌ناكۆكی و مشت و مڕیان دا نه‌كه‌نه‌دادوه‌رو حاكم وه‌پاشان له‌دادوه‌ری تۆدا له‌دڵی خۆیان هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی نه‌كه‌ن و به‌ته‌واوی ته‌سلیمی دادوه‌ری تۆبن ). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ یا أیُّها الذینَ آمنوا لا تُقَدِموا بینَ یَدیَ اللهِ و رسولِهِ و اتّقوا اللهَ إنَّ اللهَ سمیعٌ علیمٌ } الحجرات:1،واته‌:( ئه‌ی كه‌سانێ بڕواتان هێناوه‌،له‌خواو پێغه‌مبه‌ری ئه‌و پێش مه‌كه‌ون،به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه‌).

خوێنه‌ری به‌ڕێزم: ئه‌مه‌چه‌ند ئادابێك بوو كه‌وا ده‌بێت موسڵمانان ئه‌نجامی بده‌ن به‌ڕامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلى الله علیه وسلم) و نابێت كه‌م ته‌رخه‌می لێ بكرێت، وه‌به‌و شێوه‌یه‌ده‌توانین بڵێین ئێمه‌شوێنكه‌وتوی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ئازیزه‌ین و به‌ته‌مای شه‌فاعه‌تی بین له‌رۆژی دواییدا، وه‌ئه‌گه‌ڕ هه‌ر كه‌سێك بێ ئه‌ده‌بی بكات به‌ڕامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله علیه وسلم) و له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی ئه‌و نه‌بێت ئه‌وه‌ـ خوا په‌نا بدات ـ به‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ده‌كه‌وێت كه‌له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هاتووه‌ : أنا فرطكم على الحوض ، من ورده شرب منه ، ومن شرب منه لم یظمأ بعده أبدا ، لیردن علی أقوام أعرفهم ویعرفوننی ، ثم یحال بینی وبینهم . قال أبو حازم : فسمعنی النعمان بن أبی عیاش وأنا أحدثهم هذا ، فقال : هكذا سمعت سهلا ؟ فقلت : نعم ، قال : وأنا أشهد على أبی سعید الخدری لسمعته یزید فیه قال : إنهم منی ، فیقال : إنك لا تدری ما بدلوا بعدك ، فأقول : سحقا سحقا لمن بدل بعدی )) فه‌رموده‌یه‌كی صحیحه‌، ئیمامی بوخاری ریواتی كردوه‌، بڕوانه‌: الجامع الصحیح  -   لاپه‌ڕه‌یان ژماره‌: 7050 ‌ . واته‌: له‌رۆژی دوایدا من له‌پێشتانم له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌، هه‌ر كه‌سێ ئاوی لێ بخواته‌وه‌، هیچ توینی نابێت، به‌ڵام ئه‌بینم خه‌ڵكانێك دێن و من ده‌یاناسم ، دوور ده‌كرێنه‌وه‌له‌حه‌وزه‌كه‌و ناهیڵن ئاوی لێ بخۆنه‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یان مورته‌د بوونه‌و وازیان له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام هێناوه‌، یان دژایه‌تی موسڵمانان ده‌كات و یان خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیده‌ع و گۆرینی ئاین بووه‌ ـ خوا په‌نامان بدات.

له‌كۆتاییدا داواكارین له‌خوای گه‌وره‌یارمه‌تیمان بدات بۆ جێبه‌جی كردنی ئه‌و ئادابانه‌به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویست و پێشه‌وامان موحه‌مه‌د ( صلى الله علیه وسلم) و كار به‌سوننه‌ته‌كانی بكه‌ین .

 

سه‌رچاوه‌كان:

١- التأدب مع رسول الله ـ صلى الله علیه وسلم ـ فی ضوء الكتاب والسنة ، حسن نور حسن،رسالة ماجستیر بكلیة الشریعة والدراسات الإسلامیة بجامعة أم القرى فرع الكتاب والسنة .

٢- رێنومایی موسڵمانان بۆ ئادابه‌شه‌رعیه‌كان،سه‌ربه‌ست جه‌باری،چاپی یه‌كه‌م ١٤٢٠هـ. 

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو | Buy Website Traffic