ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا

نوسینی : پشتیوان سابیر عه‌زیز

الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام  على عبده ورسوله محمد وعلى آله وأصحابه ومن تبعهم بإحسان إلى یوم الدین أما بعد:

ده‌توانین ئادابی موسڵمان له‌گه‌ڵ خوای گه‌وردا   له‌م چه‌ند خاڵه‌دا باس بكه‌ین:- 

1- په‌یدا نه‌كردنی شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌: عدم الإشراك بالله :

مرۆڤی موسڵمان به‌ندایه‌تی خوای گه‌وره‌ ده‌كات و شه‌ریكی بۆ بریار نادات، چونكه ‌ته‌نها خوای گه‌وره ‌به‌ڕاستی ‌شایه‌نی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردنه‌‌، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : {واعبدوا الله ولا تشركوا به شیئًا} النساء: 36 .

2- خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ له ‌به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌:إخلاص العبادة لله تعالى

خۆیه‌كلاكردنه‌وه له‌به‌ندایه‌تیدا مه‌رجێكی سه‌ره‌كیه ‌بۆ وه‌رگڕتنی كاره‌كان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: ‌{فمن كان یرجو لقاء ربه فلیعمل عملاً صالحًا ولا یشرك بعبادة ربه أحدًا } الكهف: 110 .

3- سوپاس كردنی خوای گه‌وره‌: شكر الله  تعالى :

به‌رده‌وام بیركردنه‌وه‌ له‌و نیعمه‌ت و به‌خششانه‌ی كه‌پێی به‌خشیوین و پاشان سوپاس و ستایش كردنی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ت و به‌خششانه‌، هه‌ڵبه‌ته‌مرۆڤ هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ی كه ‌دڵوپه ‌ئاوێكه ‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته ‌خوای گه‌وره،‌ فه‌زڵ و به‌خششی خوای گه‌وره‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، جا بۆیه‌ پێویسته ‌له‌سه‌ر به‌نده‌ی موسڵمان هه‌میشه‌ یادو شوكرانه‌ی خوای گه‌وره‌ بكات و خۆی به‌دوور بگرێت له‌كوفری نیعمه‌ت و ناشوكری، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: { واشكُروا لی ولا تَكفُرون } ( البقرة: 152 )،واته‌: " سوپاس و شوكرانه‌م بكه‌ن و - به‌له‌بیربردنه‌وه‌- نا سوپاسیم مه‌كه‌ن "، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { وما بكم من نعمة فمن الله } النحل: ٥٣ ،وه ‌ده‌فه‌رموێت: { وإن تَعُدُوا نِعمَةَ الله لا تُحصُوها } النحل: 18 .

4- خۆش ویستنی خوای گه‌وره‌: محبة الله تعالى :

پێویسته‌ موسوڵمان خوای گه‌وره‌ی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر خۆش بوێت،جا خۆش ویستنی خوا به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین و دوور كه‌وینه‌وه ‌له‌سه‌رپێچی كردنی، جا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ده‌ڵێت خوام خۆش ده‌وێت و له‌هه‌مان كاتدا له‌فه‌رمانه‌كانی ده‌رده‌چێت و بێ ئه‌مری ده‌كات ئه‌وه‌درۆ ده‌كات و ڕاست ناكات، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : { والذین آمنوا أشد حبًّا لله} البقرة: 165 ، واته‌: ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه‌زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت.

5- پشت به‌ستن به‌خوای گه‌وره‌: التوكل على الله :

مرۆڤی موسڵمان پشت به‌خوای گه‌وره ‌ده‌به‌ستێت له‌هه‌موو ئیشو كاره‌كانیدا ، خوا گه‌وره‌ده‌فه‌موێت:{وتوكل على الحی الذی لا یموت} [الفرقان: 58] واته‌: پشت ببه‌سته‌به‌خوای زیندوو، كه‌زاتێكه ‌هه‌رگیز نامرێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {ومن یتوكل على الله فهو حسبه إن الله بالغ أمره قد جعل الله لكل شیء قدرًا } الطلاق:3،واته‌: هه‌ركه‌سێ پشت به‌خوا ببه‌ستێ ، ئه‌وه‌ خوا به‌سێتی، چونكه ‌به‌ڕاستی خوا كارو فه‌رمانی خۆی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ، وه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (لو أنكم توكَّلون على الله حق توكَّله، لرُزِقْتُم كما یُرْزَق الطیر تغدو خِمَاصًا (جائعة) وتعود بطانًا ( شَبْعَى )) الراوی: عمر بن الخطاب  -   خلاصة الدرجة: حسن صحیح لا نعرفه إلا من هذا الوجه  -   المحدث: الترمذی  -   المصدر: سنن الترمذی  -   الصفحة أو الرقم : 2344 .

6- نه‌شكاندنی سنووری خوای گه‌وره‌: عدم تجاوز حدود الله تعالى :

پێویسته ‌موسڵمان خۆی بپارێزێت له ‌شكاندنی سنوری خوای گه‌وره‌چونكه‌ بێ ئه‌ده‌بییه ‌موسڵمان سنوری خوا بشكێنێت جا سنورشكاندنیش به‌وه‌ده‌بێت كه‌شتێك له‌و شتانه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ قه‌ده‌غه‌ی كردووه ‌ئه‌نجام بدرێت، پیغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (( إنَّ اللهَ یُغارُ وغیرةُ الله أن یأتیَ المؤمنُ ما حرَّم الله)) رواه‌البخاری ومسلم.

7- چاودێری خوای گه‌وره‌: مراقبة الله :

پێویسته‌ موسوڵمان دڵنیا بێت و بزانێت كه ‌خوای گه‌وره‌ چاودێره ‌به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌و هیچ شتێكی لێ وون نابێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت:{ وَمَا تَكونُ فی شأنٍ وما تَتلُوا مِنهُ من قُرءَانٍ ولا تَعمَلونَ مِن عَملٍ إلا كنّا عَلَیكُم شُهوداً إذ تُفیضُونَ فیهِ وما یَعزبُ عن رَبِّكَ من مِثقالَ ذَرةٍ فی الأرضِ ولا فی السَّماءِ ولا أصغَرَ من ذلكَ ولا أكبَرَ إلاّ فی كِتابٍ مُبین } (یونس:61). واته‌:(له‌هیچ حاڵ و ئه‌ندێشه‌یه‌كدا نین و هیچ به‌شێ له‌ قورئان ناخوێننه‌وه‌و هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن مه‌گه‌ر ئێمه‌به‌سه‌ر تانه‌وه‌ چاودێرین له‌و كاته‌ی كه‌ده‌چنه‌نێوی "نێو ئه‌و كاره‌"، وه‌هیچ شتێ له‌زه‌وی و ئاسمان دا له‌په‌روه‌ردگارت وون نابێت به‌ندازه‌ی تۆزقاڵێك نه‌بچووكتر له‌و نه‌گه‌وره‌تر له‌وه‌مه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌له‌كتێبی ئاشكرا كه‌ره‌وه‌دا) - مه‌به‌ست (لوح المحفوظ)ه - هه‌یه‌و نووسراوه) كه‌واته ‌زۆر بێ ئه‌ده‌بیه‌كه‌ موسوڵمان له‌شوێنێكی چۆڵدا بێت و تاوان بكات و بڵێت كه‌س ئاگای لێنی یه‌)، وه‌پێغه‌مبه‌ری خواش - صلى الله علیه وسلم - پرسیاریان لێ كرد ده‌رباره‌ی ئیحسان ، فه‌رموی: ( أن تعبد الله كأنك تراه، فإن لم تكن تراه فإنه یراك ) متفق علیه .

8- هیوا نه‌بوون له ‌به‌زه‌یی ‌خوای گه‌وره : عدم الیأس من رحمة الله تعالى :

‌ئومێد بوون به‌خوای گه‌وره و قوتار نه‌بوون له‌سۆز و به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خوای گه‌وره ‌هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: {لاتَقنَطُوا مِن رَحمَةِ الله} الزمر:53، واته‌: (له‌میهره‌بانی و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌بێ هیوا مه‌بن). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {اللهُ لَطیفُ بِعبادِه}شورى‌:١٩، واته‌: ( خوای گه‌وره‌سه‌باره‌ت به‌به‌نده‌كانی خۆی لوتفی هه‌یه‌).


 

 

وصلى الله وسلم على نبینا وقدوتنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین


 

 

سه‌رچاوه‌كان:

1- پوخته‌ی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز،مه‌لا محمد مه‌لا صالح، چاپی سییه‌م ٢٠٠٧م.

2- موسوعة الآداب الإسلامیة، عبد العزیز فتحی السید ندا، دار طیبة للنشر والتوزیع  1424هـ.

3- رێنومای ی موسڵمانان بۆ ئادابه‌شه‌رعیه‌كان،سه‌ربه‌ست جه‌باری،چاپی یه‌كه‌م ١٤٢٠هـ. 

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو