ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

پاڕانه‌وه‌ی قنوتی ویتر

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

شوێنی ئه‌م دوعایه‌ پێش چه‌مینه‌وه‌ ( رکوع ) ه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی قنوتی کاتی سه‌غڵه‌تی ( النازیلة ) ه‌ وه‌ که‌ له‌دوای چه‌مینه‌وه‌دا ده‌کرێ ، وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای لێبێت  نه‌هاتووه‌ که‌ ده‌ستی به‌رزکردبێته‌وه‌ له‌ قنوتی ویتردا . به‌ڵام له‌ ههاوه‌ڵه‌کانه‌وه‌ ڕه‌زای خوایان لێبێت هاتووه‌ هه‌ردوو شێوازه‌که‌ دروسته‌ ، وه‌ صڵاوات دانیش له‌دوایه‌وه‌ له ‌سه‌له‌فه‌وه‌ وارد بووه‌ . (اللهم اهدنی فیمن هدیت ، وعافنی فیمن عافیت ، وتولنی فیمن تولیت ، وبارك لی فیما أعطیت ، وقنی شر ما قضیت ، فإنك تقضی ولا یقضى علیك ، إنه لا یذل من والیت ،[ ولا یعز من عادیت ] تباركت ربنا وتعالیت ) . واته‌ : خوایه‌ ڕێنمویم بکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که‌ ڕێنمویت کردوون ، وه‌ پارێزراوو له‌ش ساغم بکه‌ له‌گه‌ڵ پارێزراواندا ، وه‌پشتم بگره‌ له‌گه‌ڵ پشتگیری لێ کراواندا ، وه‌ له‌وه‌ی ده‌یبه‌خشیت پێم به‌ره‌که‌تی تێ بخه‌و له‌خراپه‌ی ئه‌وه‌ی بڕیارت له‌سه‌ری داوه‌ بمپارێزه‌ ، به‌ڕاستی تۆ بڕیار ده‌ده‌یت و که‌س بڕیار نادات به‌سه‌رتدا ، وه‌ ئه‌وه‌ی تۆپشتی بگریت هه‌رگیز زه‌بوون نابێ و ئه‌وه‌ی تۆ دوژمنایه‌تی بکه‌ی هه‌رگیز

به‌عیزه‌ت و به‌ده‌سته‌ڵات نابێ ، پاکی و بێ گه‌ردی و به‌رزو بڵندی بۆ تۆیه‌ په‌روه‌ردگارمان .

2 ـ ( اللهم إنی أعوذ برضاك من سخطك وأعوذ بمعافاتك من عقوبتك ، وأعوذ بك منك لا أحصی ثناء علیك ، أنت كما أثنیت على نفسك ) . واتی : خوایه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ڕه‌زای تۆ له‌خه‌شم و توره‌یت وه‌ په‌نا ئه‌گرم به‌لێ بوورده‌یت له‌سزادانت و په‌نا ئه‌گرم پێت ، ستایشم بۆت ژماره‌ ناکه‌م ، تۆ به‌و جۆره‌ی که‌خۆت وه‌سف و ستایشی خۆت کردووه‌ .

3 ـ (اللهم إیاك نعبد ، ولك نُصلی ونسجد ، وإلیك نسعى ونحقدُ ، نرجُو رحمتك ، ونخشى عذابك ، إن عذابك بالكافرین ملحق ، اللهم إنا نستعینك ، ونستغفرك ، ونثنی علیك الخیر ، ولا نكفرك ، ونؤمن بك ونخضع لك ، ونخلع من یكفرك ) . واته‌ : خوایه‌ تۆ ده‌په‌رستین و بۆ تۆ نوێژده‌که‌ین و کوڕنوش ده‌به‌ین ، وه‌بۆلای تۆ هه‌ڵپه‌ ده‌که‌ین و خێرایی ده‌که‌ین و ئومێدی به‌زه‌یی تۆ ده‌که‌ین و له‌سزاکه‌ت ده‌ترسین ، به‌ڕاستی سزاکه‌ت بێ باواڕان ده‌گرێته‌وه‌ ، خوایه‌ پشت به‌تۆ ده‌به‌ستین و داوای لێ خۆشبوونت لێ ده‌که‌ین و ستایشی چاکی تۆ ده‌که‌ین و بێ باوه‌ڕ نابین پێت و باوه‌ڕت پێ دێنین و مل که‌چین بۆت و دووره‌ په‌رێز ده‌وه‌ستین له‌و که‌سه‌ی که‌ بێ باوه‌ڕه‌ پێت و خۆمانی لێ داده‌ماڵین .
          

صفحات سایت

پیچک

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Mobile Traffic | سایت سوالات