ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : وێــرد و پارانــه‌وه‌,

 

سوننه‌تی ده‌ست پێ کردنی نوێژ ( الاستفتاح )

ئاماده‌كردنی: دانیه‌ عبدالله‌

1 ـ ( اللهم باعد بینی وبین خطایای كما باعدت بین المشرق والمغرب ، اللهم نقنی من خطایای كما ینقى الثوب الأبیض من الدنس اللهم اغسلنی من خطایای بالماء والثلج والبرد )  ، خوایه‌ نێوان من و گوناهه‌کانم دوور بخه‌ره‌وه‌ وه‌ک چۆن رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوات له‌یه‌ک دوورخستۆته‌وه‌ ، خوایه‌ له‌گوناهه‌کانم پاکم بکه‌ره‌وه‌ هه‌روه‌کو چۆن کراسی سپی له‌چڵک پاک ده‌بێته‌وه‌ ، خوایه‌ له‌ گوناهه‌کانم بمشۆره‌وه‌ نبه‌ به‌فرو باران و ته‌رزه‌ .

2 ـ ( سبحانك اللهم وبحمد ك وتبارك اسمك وتعالی جدك، ولا أ له غیرك ) ،

واته‌ : خوایه‌ پاکی و بێ گه‌ردی و ستایش بۆتۆیه‌ ، وه‌ ناوی تۆ پیرۆز بێت و فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی زۆر بێت و گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتت بڵند بێت و هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ .


3 ـ ( وجهت وجهی للذی فطر السموات والأرض حنیفاً وما أنا من المشركین ،إن صلاتی ونُسُكی ومحیای ومماتی لله رب العالمین ، لا شریك له وبذلك أمرت وأنا من المسلمین اللهم أنت الملك لا إله إلا أنت ، أنت ربی وأنا عبدك ، ظلمت نفسی ، اعترفت بذنبی ، فاغفر لی ذنوبی جمیعاً ، إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت ، واهدنی لأحسن الأخلاق، لا یهدی لأحسنها إلا أنت ، واصرف عنی سیئها لا یصرف عنی سیئها إلا أنت لبیك وسعدیك والخیر بین یدیك ، والشر لیس إلیك ، أنا بك وإلیك ، تباركت وتعالیت أستغفرك وأتوب إلیك ) ، واته‌ : به‌ پاکی و دڵسۆزی ڕووم کرده‌ ئه‌و خوایه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێنانه‌وه‌و من له‌هاوبه‌ش دانه‌ران نیم ، به‌راستی نوێژو سه‌ربڕین و ژیان و مردنم ته‌نها بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌و به‌وه‌ فه‌رمانم پێ کراوه‌و من له‌ موسوڵمانانم ، خوایه‌ تۆ پادشایت هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ ، تۆ په‌روه‌ردگارمی و من به‌نده‌ی تۆم ، سته‌مم له‌نه‌فسم کردوه‌و دان ئه‌نێم به‌ گوناه مدا سا خوایه‌ له‌هه‌موو گوناهه‌کانم خۆش به‌ ، به‌ڕاستی جگه‌ له‌تۆ که‌س له‌ گوناه خۆش نابێ ، وه‌ڕێنمویم بکه‌ بۆ چاکترین ڕه‌وشت ، که‌س ڕینمویی ناکات بۆ چاکترینی ڕه‌وشت و ئاکار جگه‌ له‌تۆ ، وه‌ کرده‌وه‌ی خراپم لێ دوور بخه‌ره‌وه‌ که‌س کردار خراپیم لێ دوور ناخاته‌وه‌ جگه‌ له‌تۆ ، خوایه‌ ( لبیک ) واته‌ : وه‌ڵامی دوای وه‌ڵامم هه‌یه‌ بۆت له‌گوێ ڕایه‌ڵیت داو ( سعدیک ) واته : شوێن که‌وته‌ی دوای شوێن که‌وته‌م بۆ دینه‌که‌ت ، چاکه‌ هه‌مووی به‌ده‌ستی تۆیه‌ خراپه‌ش ناده‌مه‌ پاڵ تۆ ، وه‌ من به‌تۆوه‌ هه‌م وبۆلای تۆ ده‌گه‌رێمه‌وه‌ . پاکی و بێ گه‌ردی و بڵندی بۆ تۆیه‌ ، داوای لێخۆش بوونت لێ ده‌که‌م و ده‌گه‌رێمه‌وه‌ بۆ لات .

4 ـ ( اللهم رب جبرائیل ومیكائیل وإسرافیل ، فاطر السموات والأرض ، عالم الغیب والشهادة ، أنت تحكم بین عبادك فیما كانوا فیه یختلفون اهدنی لما اختلف فیه من الحق بإذنك إنك تهدی من تشاء إلى صراط مستقیم ) ، واته‌ : خوایه‌ ، په‌روه‌ردگای جبرائیل و میکائیل و ئیسرافیل ، به‌دی هێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی ، زانای غیب و ئاشکرا ، تۆ حوکم ده‌که‌یت له‌نێوان به‌نده‌کانت دا له‌و شته‌دا که‌ جیاوازن تیایدا ، ساڕێنمویم بکه‌ی بۆ ئه‌و حه‌قه‌ی که‌خه‌ڵکی تیایدا جیاوازن به‌ئیزنی خۆت واته‌ ( دامه‌زراوم بکه‌ له‌سه‌ری ) . به‌ڕاستی تۆ ڕێنموی هه‌رکه‌سێک بته‌وێ ده‌یکه‌یت بۆ سه‌ر ڕێگای ڕاست .

5 ـ ( الله اكبر كبیرا، الله اكبر كبیرا، الله اكبر كبیرا، والحمد لله كثیرا، والحمد لله كثیرا، والحمد لله كثیرا، وسبحان الله بكره وأصیلا ) واته‌ : خوا گه‌وره‌یه‌و ، زۆر سوپاس و ستایش بۆ خوا ، وه‌ پاکی و بێ گه‌ردی بۆ خوا له‌به‌یانیان و ئێواران دا .

( له‌ ابن عمره‌وه‌ رازای خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی : له‌کاتێکدا ئێمه‌ نوێژمان ده‌کرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا دروده‌ خوای لێبێت له‌کۆمه‌ڵه‌که‌دا پیاوێک ئه‌مه‌ی فه‌رموو _  الله اكبر كبیرا، الله اكبر كبیرا، الله اكبر كبیرا، والحمد لله كثیرا، والحمد لله كثیرا، والحمد لله كثیرا، وسبحان الله بكره وأصیلا  _ پێغه‌مبه‌ری خوا  درودی خوای لێبێت فه‌رمووی کێ بوو ئاواو ئاوای ووت ؟ پیاوێک له‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ فه‌رمووی : سه‌رم سووڕما لێ ی ده‌رگاکانی یاسمانی بۆ کرانه‌وه‌ . 

6 ـ ( الحمدلله حمدا کثیرا طیبا مبارکا فیه )  ، واته‌ : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره‌ سوپاسێکی زۆری پاکی پیرۆزبێ .

7 ـ ( اللهم لك الحمد أنت نور السموات والأرض ، ولك الحمد أنت قیمُ السموات والأرض ومن فیهن [ ولك الحمد أنت رب السموات والأرض ومن فیهن ]، [ ولك الحمد لك ملك السموات والأرض ومن فیهن ] [ ولك الحمد أنت ملك السموات والأرض] [ ولك الحمد] أنت الحق ، ووعدك الحق ، وقولك الحق ،ولقاؤك الحق ، والجنة حق ، والنار حق ، والنبیّون حق ومحمد صلى الله علیه وسلم حق والساعة حق ] [اللهم لك أسلمت وبك آمنت ، وعلیك توكلت ، وإلیك أنبت ، وبك خاصمت ، وإلیك حاكمت ، فاغفر لی ما قدمت وأخرت وأسررت وأعلنت ][ أنت المقدم ،وأنت المؤخر لا إله إلا أنت ][أنت إلهی لا إله إلا أنت] ) ،

واته‌ : خوایه‌ ستایش بۆ تۆیه‌ ، تۆ نوری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌تیایدان ، وه‌ ستایش بۆ تۆیه‌ تۆ هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که‌تیایدان ،  ستایش بۆ تۆیه‌ تۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و چی تێدایه‌ هی تۆیه‌ ، ستایش بۆ تۆ ، تۆ ڕه‌واو ڕاستی و به‌ڵێنه‌که‌ت ڕاسته‌و ووته‌که‌ت ڕاسته‌و گه‌یشتن پێت ڕاسته‌و به‌هه‌شت ڕاسته‌و ئاگری دۆزه‌خ ڕاسته‌و پێغه‌مبه‌ران ( درودو سالامی خوایان لێبێت ) ڕاستن و محمد ( درودی خوای لێبێت ) ڕاسته‌و ڕۆژێ دوایی ڕاسته‌ ، خوایه‌ ته‌سلیمی تۆبووم و پشتم به‌تۆبه‌ست و ئیمانم به‌تۆ هێناوه‌و گه‌رامه‌وه‌ بۆلای تۆو به‌ پشتیوانی تۆوه‌ به‌په‌رچی دوژمنانم ده‌ده‌مه‌وه‌ وه‌ حوکمی کێشه‌ی خۆم و ئه‌و که‌سه‌ی مل نادات بۆ هه‌ق دێنمه‌وه‌ بۆلای تۆ ، سا له‌و گه‌ناهانه‌م خۆش به‌ که‌پێشم خستوه‌و له‌وانه‌ش که‌دوام خستووه‌و ئه‌وه‌ی به‌په‌نهانی ئه‌نجامم داوه‌و ئه‌وه‌ی ئاشکرام کردووه‌ ، تۆ پێشخه‌ری و تۆ په‌رستراوی منی هیچ په‌رستراوێک نی یه‌ به‌هه‌ق جگه‌ له‌تۆ .
          

صفحات سایت

پیچک

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | Buy Website Traffic | Buy Targeted Website Traffic