ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئادابەكانی پرسیار و وەڵام 

ئاماده‌كردنی: م.موحه‌ممه‌د عبدالرحمن

لە گرنگترین ئادابەكانی پرسیار ئەوەیە كە پرسیارەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت:
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت.
2 ـ زۆر كورت بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت.
3 ـ سەبارەت بە شتێك بێت كە رویدابێت یان لە ئەگەری روداندابێت.
4 ـ سەبارەت بە شتانێكی گرنگ و بە بایەخ بێت و باسی شتی بێ‌مانای تێدا نەبێت.
وە لە گرنگترین ئادابەكانی وەڵام ئەوەیە كە وەڵامەكە ئەم چەند خاڵە لە خۆ بگرێت:
1 ـ زۆر روون بێت و ئاڵۆز نەبێت.
2 ـ زۆر كورت و پوخت و چڕوپڕ بێت و درێژكردنەوەی بێ‌سوودی تێدا نەبێت.
3 ـ تێروتەسەل بێت و وەڵامی هەموو بڕگەكانی پرسیارەكەی تێدا بێت بە شێوەیەك كە تینویەتی پرسیاركار بشكێنێت.
4 ـ پشتڕاستكرابێتەوە بە بەڵگە شەرعییە ڕاست و روونەكان.
فەرموون ئێوە و فەرموودەیەكی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) كە هەموو ئەم خاڵانەی 

سەرەوەی تێدا ـ هەم لە پرسیارەكان و هەم لە وەڵامەكانیشدا ـ بە روونی بە دی دەكرێن:
عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ (رضی الله عنه) قَالَ: ((بَیْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ (صلى الله علیه وسلم) ذَاتَ یَوْمٍ إِذْ طَلَعَ عَلَیْنَا رَجُلٌ شَدِیدُ بَیَاضِ الثِّیَابِ، شَدِیدُ سَوَادِ الشَّعَڕ، لاَ یُرَى عَلَیْهِ أَثَرُ السَّفَڕ، وَلاَ یَعْڕفُهُ مِنَّا أَحَدٌ، حَتَّى جَلَسَ إِلَى النَّبِیِّ (صلى الله علیه وسلم)، فَأَسْنَدَ رُكْبَتـَیْهِ إِلَى
رُكْبَتَیْهِ، وَوَضَعَ كَفَّیْهِ عَلَى فَخِذَیْـهِ، وَقَالَ: یَا مُحَمَّدُ أخْبِرْنِی عَنِ الإِسْلامِ.
فَقَالَ رَسُولُ الله (صلى الله علیه وسلم): الإِسْلاَمُ أنْ تَشْهَدَ أَنْ لا إلَهَ إلاَّ الله، وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ الله، وَتُقِیمَ الصَلاةَ، وَتُؤْتِیَ الزَّكَاةَ، وتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَیْتَ إِنِ اِسْتَطَعْتَ إِلَیْهِ سَبِیلا.
قَالَ: صَدَقْتَ.
فَعَجِبْنا لَـهُ، یَسألُهُ ویُصَدِّقُه !
قَالَ: فَأَخْبِرْنِی عَنِ الإِیـمَانِ.
قَالَ: أنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ وَمَلاَئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُِلهِ وَالیَوْمِ الآخِڕ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَڕ خَیْڕهِ وَشَرَّهِ.
قَالَ: صَدَقْتَ.
قال: فَأَخْبِرْنِی عَنِ الإِحْسَانِ.
قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ الله كَأَنَّكَ تَرَاهُ، فَإنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهْ فَإِِنَّهُ یَرَاك.
قَالَ: فََأَخْبِرِْنـی عَنْ السَّاعة.
قَالَ: مَا الـمَسْؤُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنَ السَّائِلِ.
قَالَ: فََأَخْبِرِْنـی عَنْ أَمَارَاتِهَا.
قَالَ: أَنْ تَلِِدَ الأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاَةََ الْعُرَاةَ الْعَالَةََ ڕعَاءَ الشَّاءِ یَتَطَاوَلُونَ فِی الْبُنْیَانِ.
ثُمَّ انْطَلَق، فَلَبِثْنا مَلِیَّاً.
ثُمَّ قَالَ: یَا عُمَرُ أَتَدْڕی مَنِ السَّائِلُ ؟
قُلْتُ: اللهُ وَرَسُولُهُ أعلَم.
قَالَ: هَذَا جِبْڕیلُ أَتَاكُمُ یُعَلِّمُكُمْ أَمْرَ دِینِكُمْ)) صحیح مسلم رقم: (1)
واتە: لە (عومەر)ەوە ڕەزای خوای لێبێت فەرموویەتی:
لە كاتێكدا كە ئێمە دانیشتبووین لە لای پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وسلم) لە ناكاودا پیاوێكی جل و بەرگ زۆر سپی و موو زۆر ڕەش دەركەوت بۆمان، شوێنەواری سەفەر كردنی پێوە نە دەبینرا، وە كەسیش لە ئێمە نەیدەناسی، تاوەكو لە لای پێغەمبەردا (صلى الله علیه وسلم) دانیشت، جا هەردوو ئەژنۆی دایە پاڵ هەردوو ئەژنۆی پێغەمبەرەوە، و هەردوو لەپی خستە سەر هەردوو ڕانییەوە، ئەنجا وتی:
ئەی (مُحَمَّد) هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە ئیسلام.
پێغەمبەری خوایش (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: ئیسلام بریتییە لەوەی كە شایەتی بدەیت بەوەی كە هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت جگە لە خوا، وە بەڕاستی (مُحَمَّد صلى الله علیه وسلم) پێغەمبەری خوایە، و نوێژە فەرزەكان بە ڕێك و پێكی بكەیت، و زەكات بدەیت، و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگریت، و حەجی ماڵی خوای گەورە ئەنجام بدەیت ئەگەر توانات هەبوو.
وتی: ڕاستت كرد.
ئێمەش سەرمان سوڕما لەوەی كە پرسیاری لێدەكات و كەچی بەڕاستیشی دەخاتەوە !
وتی: هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە ئیمان.
پێغەمبەری خوایش (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: ئیمان بریتییە لەوەی كە باوەڕ بێنیت بە خوا و فریشتەكانی و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی و ڕۆژی دوایی، وە باوەڕ بێنیت بە قەدر خێر و شەڕی.
وتی: ڕاستت كرد.
وتی: هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە چاكەكاری.
پێغەمبەری خوایش (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: چاكەكاری بریتییە لەوەی كە خـــوا بپەرستیت وەكو ئەوەی كە بیبینیت، وە ئەگەر تۆ خوا نەبینیت ئەوا ئەو تۆ دەبینێت.
وتی: هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە كاتی هاتنی ڕۆژی دوایی.
پێغەمبەری خوایش (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: پرسیار لێكراو زاناتر نییە لە پرسیاركار.
وتی: كەواتە هەواڵم بدەرێ‌ سەبارەت بە نیشانەكانی.
پێغەمبەری خوایش (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: كەنیزەك خاوەن و سەروەرەكەی خۆیی لێدەبێت، وە دەبینیت كەسانێكی پێ‌ پەتی (الْحُفَاَة) و ڕەش و ڕوت (الْعُرَاة) و هەژار و نەدار (الْعَالَة) و شوانی مەڕ و ماڵات (ڕعاءَ الشَّاء) بینایەی بەرز دروست دەكەن.
ئەنجا پیاوەكە ڕۆیشت و ئێمەش ماوەیەك چاوەڕێمان كرد.
ئەنجا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: ئەی عومەر ئایا دەزانیت ئەوەی كە پرسیاری كرد كێ‌ بوو ؟
وتم: خوا و پێغەمبەرەكەی زاناترن.
فەرمووی: ئەمە (جِبڕیل) بوو هات بۆ لاتان بۆ ئەوەی بواری ئاینەكەتانتان فێر بكات.
ـ بڕوانە بۆ كورتی و روونی و گرنگی پرسیارەكان و وەڵامەكانیش.
سوودێك: هەندێك لە ئەهلی عیلم لە میانەی ژماردنی سوودەكانی فەرموودەیەدا فەرموویانە: (وفـی الـحدیث دلالة على طریقة من طُرق التعلیم: وهی السؤالُ الـجواب) قوائد وفوائد من الأربعین النوویة ص: (49). 
واتە: ئەم فەرموودەیە ڕێنمایی تێدایە بۆ ڕێگایەك لە ڕێگاكانی فێركردن كە بریتییە لە: پرسیار و وەڵام.
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو