تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 


ماڵپه‌ری ئیسلام كورد ماڵپه‌رێكی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆیه‌، سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێك نیه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن به‌نده‌یه‌ك گشت بابه‌ته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

بایه‌خ وگرنگى ده‌دات به‌بلاوكردنه‌وه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌سه‌ر رِاسترین وپاكترین ریگه‌وشێواز به‌تێگه‌شتنى پێشینانى پیاوچاك له‌ هاوه‌لان وشوێنكه‌وتوانیان خوا لێیان رازی بێت 
گرنگى ده‌دات به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ووتارومحازه‌رات وپه‌رتووكى مامۆستایان و بابه‌تی فیقه و شه‌رعی 
مینبه‌رێكه‌‌ بۆ ده‌ربرِینى رِاستییه‌كان وقه‌ناعه‌ت پێكردنى هه‌موو موسڵمانان به‌هه موو ئه‌و رِاستییانه‌ى كه‌شاراوه‌و نادیارن

له‌ماوه‌ی ماندووبونی زیاتر له‌ چه‌ندین ساڵ، به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتی هه‌ر تاكێكی موسڵمان تاكو ئێستا زیاتر له‌ 2000 بابه‌تی به‌سوود و به‌نرخی بڵاوكردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها فیدیۆ و فیلم و ووتاری ئاینی جۆراوجۆری له‌گشت بوار و به‌شه‌كان بڵاو كردۆته‌وه‌.

لێره‌دا هیوادارین تۆی به‌رێز له‌دوای سه‌ردان كردن به‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد، له‌ نزاكانت بێ به‌شمان نه‌كه‌یت.

بۆ پێشنیار و تێبینیه‌كانتان ده‌توانن له‌رێگای ئیمه‌یڵ تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌راتی ماڵپه‌ری ئیسلام كورد په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن، یاخود له‌ ڕێكای فه‌یسووك


islamkurdsite@gmail.com


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

حوکمی برۆ کرد لە ئیسلامدا


نوسینی: م،سالار چۆمانی


الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِین، وَصَلاةً وَسَلام عَلَى المَبْعُوثِ رَحْمَةً لِلْعَالَمِین، وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ والتَّابِعِ بِإِحْسَانٍ إِلَى یَوْمِ الدِّین.


ئه‌ى گه‌نجى موسڵمان زۆر جار شتانێك ئه‌نجام ده‌ده‌ین، كه‌ به‌ شتێكى سوك و ساده‌ سه‌یرى ده‌كه‌ین به‌ڵام ده‌بێته‌ مایه‌ى خه‌شم و توڕه‌یى خواى په‌روه‌ردیگار له‌سه‌رمان. كه‌ قسه‌ى وا ده‌كه‌ین له‌لامان زۆر شتێكى ساده‌یه‌، به‌ڵام به‌ هۆى ئه‌م قسه‌یه‌وه‌ ده‌كه‌وینه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌، په‌نا به‌ خواى په‌روه‌ردیگار، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنَّ الْعَبْدَ لَیَتَكَلَّمُ بِالْكَلِمَةِ مِنْ سَخَطِ اللَّهِ لَا یُلْقِی لَهَا بَالًا یَهْوِی بِهَا فِی جَهَنَّمَ) رواه البخاری (6487). واته‌: به‌ڕاستى به‌نده‌ى وا هه‌یه‌ قسه‌یه‌ك ده‌كات و وشه‌یه‌ك ده‌ر ده‌بڕێت كه‌ جێى ناڕه‌زایى خوایه‌ وه‌ هیچ گرینگیه‌كى پێ نادات. 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : حــــه‌ج و عومـــره‌,

 

چۆنیه‌تى عومڕه‌كردن هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌پێى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم)

ئاماده‌كردنی: م،موحه‌ممه‌د عبدالرحمن


سه‌ره‌تا ئه‌م كارانه‌ ئه‌نجامبده‌:

1- سه‌ره‌تا كه‌ له‌ ماڵ ده‌رچووى ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت { بِسْم اللَّهِ توكَّلْتُ عَڵى اللَّهِ، ولا حوْڵ ولا قُوه‌َ إلاَّ بِاللَّهِ }


2-  وه‌ ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت له‌ كاتى ماڵ ئاوى كردن له‌ كه‌س و كارت{ استودعكم الله الذی لاتضـیع ودائـعـه}


3- وه‌ ئه‌م زیكره‌ ده‌خوێنیت دواى سه‌ركه‌وتن بۆناو سه‌یاره‌ و ته‌یاره‌{ بسم الله الحمد لله،  سُبْحانَ الَّذِی سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِینَ * وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ، الحمد لله، الحمد لله، الحمد لله، الله اكبر، الله اكبر، الله اكبر، سبحانك اللهم إنی ظلمت نفسی فاغفر لی،إنه لا یغفر الذنوب إلا أنت"}


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی,

 

ئاداب و دروست و نادروستی سەردانی گۆڕستان

ئاماده‌كردنی: م،مالك ره‌فعت

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین،وبعد:


ده‌بێت بزانرێت بۆ چى سه‌ردانى گۆڕستان ده‌كرێت؟

له‌ ڕاستیدا سه‌ردانى گۆڕستان سودێكى زۆرى هه‌یه‌ بۆ كه‌سێك باوه‌ڕى به‌ ڕۆژى دوایى هه‌بێت، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانى گۆڕستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا مرۆڤـ به‌گشتى و موسڵمان به‌ تایبه‌تى یادى ئه‌وه‌ بكاته‌وه‌ كه‌وا له‌پاش مردن زیندوو بونه‌وه‌ و لێپرسینه‌وه‌ و پاداشت وسزا هه‌یه‌ له‌سه‌ر كردارى چاك و خراپ ، وه‌ بیربكاته‌وه‌ ئه‌و مردووانه‌ى كه‌وا تۆ ئێستا سه‌ردانى گۆڕه‌كانیان ده‌كه‌یت وه‌كو تۆ زیندوو بوون له‌ دونیادا به‌ڵام ژیانیان كۆتایى هات و جارێكى تر ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانى ئه‌م دونیایه‌، 

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

بێداركردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قونوتى نوێژى به‌یانیان

ئاماده‌كردنی: م،ئاكۆ جه‌لیل كریم


موسڵمانانى به‌ڕێز : السلام علیكم ورحمة الله وبركاته‌ :


یه‌كێك له‌و بیدعانه‌ى له‌ مزگه‌وته‌كانى كوردستانى خۆشه‌ویستدا له‌لایه‌ن كه‌سانێكى نه‌زان و بێ ئاگا به‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان موحه‌مه‌دى هه‌ڵبژێدراو )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم ئه‌نجام ده‌درێت بریتیه‌ له‌ خوێندنى بیدعه‌ى قونوتى نوێژى به‌یانى به‌به‌رده‌وامى جابابزانین به‌ڵگه‌مان چیه‌ به‌وه‌ى ده‌ڵێین بیدعه‌یه‌و به‌ڵگه‌ى ئه‌وانه‌ش باس بكه‌ین كه‌ئه‌م بیدعه‌ سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر موسڵمانانى هه‌ژاردا جێ به‌جێ ده‌كه‌ن :



پێش ئه‌وه‌ى بچینه‌ سه‌ر به‌ڵگه‌كان بابه‌یه‌كه‌وه‌ بچینه‌ لاى فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان )صلًّى الله علیه وعلى آله وسلم( تاپێمان بڵێت هۆكارى چیه‌ ئه‌م به‌ڵایانه‌ ڕووبه‌ڕووى موسڵمانان ده‌بێته‌وه‌

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

ڕاهێنانى منداڵەكەت لەسەر پارێزگارى كردنى نوێژ 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

بێ گومان زۆربەى دایكان و باوكان بیرلەوە دەكەنەوە كە منداڵەكانیان پابەند بن بە دین و ڕەوشتەوە،یەكێك لەو بوارانە كە بەگرنگترین دادەنرێت نوێژە، كە لەڕێیەوە دەتوانیت منداڵەكەت بە پابەند بوون و هانابردن بۆ خواى گەورە لەهەموو كات و ساتێكى پێویست دا كە پێیدا تێدەپەڕن ڕابهێنیت.
لێرەدا ئاماژە بە پێنج هەنگاو دەكەین لە ڕێیەوە منداڵەكەت ڕادەهێنیت لەسەر پابەند بوون بە نوێژەوە:-
1- بەكارهێنانى هەندێ چیرۆك و ڕووداوى تەمسیلى كە منداڵەكەت هان بدات بۆ نوێژكردن.
2- بەكارهێنانى هەندێ دروشم كە یارمەتى منداڵەكەت ئەدات وەك:
- پارێزگارى لە یادى یاخواى گەورە هەمیشە.
- ئاگادارى گوێڕایەڵى خواى گەورە بە بە ووتە و بە كردار.
- دوور بكەوەرەوە لەهەر كارێك خواى گەورە توڕە دەكات.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

(10) ڕێگەى یارمەتیدەر بۆ وازهێنان لە تەمەڵى..... 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

ژیان پێویستى بە چالاكى هەیە،چالاكیش بە هاندەرى بەدیهاتنى ئامانجەكان دادەنرێت.....
سەركەوتن پێویستى بە كاركردنى بەردەوام هەیە كە مرۆڤ بە هۆیەوە تامى ئەو خۆشیەى دەیەوێ دەكات......بەڵام ڕێگر هەیە لە كاركردن ئەویش تەمەڵى یە....
بۆ ڕزگار بوون لە تەمەڵى پێویستى بە چەند هەنگاوێك هەیە ئەوانیش: 
1- بە تەدریجى كارەكانت بكە، چونكە هۆكارێكى بە هێزە بۆ بەدیهێنانى هەر ئامانجێك یان سەرەتا بەرنامەیەكى ئاسان دابنێ پاشان كەم كەم بۆ پێشەوە هەنگاو بنێ، دواى ماوەیەك پێش كەوتنیى چاوەڕوان نەكراو دەبینیت.
2- پێویستە لەسەرت بەشێوەیەكى گشتى گرنگى بە تەندروستیت بدەیت.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

چۆن واز لە جگەرە كێشان دەهێنیت؟؟؟ 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

1- پشت بە خواى گەورە ببەستە بۆ وازهێنان لێى،وە بزانە تاوانى بچوك حوكمى تاوانى گەورەى بەسەردا دەدرێت ئەگەر:
* بەردەوام بوون لەسەرى.
* خۆ دەرخستن پێى لەناو خەڵكدا.
* دڵخۆش بوون بەوەى كە جگەرە كێشى.
*ئەگەر ببتە هۆى ئەوەى چاوت لێبكرێ و بە هۆى تۆوە كەسانى تریش فێر ببێت.
* بە ئاشكرا كێشانى ئەو جگەرەیە.
2- ئەگەر هاوڕێكەت جگەرەیەكى داپێت وەرى مەگرە، داواى لێبوردنى لێ بكە پێى بڵىَ كە ئەوە ژەهرێكى بكوژە و مردنێكى هێواشە.
3- لەوانەى كە جگەرە كێشن یان دوكەڵى جگەرە نزیك مەبەرەوە.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

چۆن متمانە بە خودى خۆت بەدەست دەهێنیت؟؟؟ 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

متمانە بوون بە خود رێگەى سەركەوتن لە ژیاندا مسۆگەر دەكات،كەوتنە ژێر بارى هەستى سلبى و ڕاڕایى و دڵنیانەبوون سەرەتاى دەست كردنە بە فەشەل هێنان و بەزایە چوونى زۆر لەو ووزەیەى كە هەیە و بەهەدەر چوونى بەهۆى نەزانین و دەرك پێنەكردنى ئەو توانایەى كە خواى گەورە پێى بەخشیوە،ئەگەر ئیستغلالى ئەو ساتانەى بكردایە ئەیتوانى زۆر شت بەرهەم بهێنێت.....
چەند هەنگاوێكت دەخەمە بەر دەست لە ڕێیانەوە دەتوانى زۆر لەو كێشە و بیر و بۆچوون و هەستە سلبیانەى هەتە لە ژیاندا نەیهێڵى،ئەو كێشانەش لەوانەیە لە بیرو بۆچوون یان سلوك..ڕەوشت..خوو..قسەكردنت دا وە یان زۆرشتى تر، بۆ ئەوەى لەو هەستانە ڕزگارت بێت لەژێر ڕكێڤیان سەربەستانە دەربچیت بە نەفسێكى خاوەن متمانە ڕووە و ژیان بە هیوایەكى ڕووناك كەرەوەى ئاسۆیەكى فراوان...بەم هەنگاوانە دەست پێبكە....پشتیوان بە خواى گەورە:

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

تـــــــــەقوا و گەشەى خود 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

تەقوا هۆكارێكى ڕەبانیە بۆ نزیك بونەوە لە خواى گەورەى باڵادەست،وە پاڵپشتى ڕۆحە بۆ ڕۆشتن لەسەر ڕێڕەوى خوداپەرستى بە باشترین شێوە،وە پرۆگرامى ژیانە بۆ ئەو كەسەى كەدەیەوێت دەستى پێوە بگرێت و بیكاتە بەرنامەیەكى ڕۆژانەى هەمەجۆر،ئەوەش لە هەموو بوارەكان دا.
با پێكەوە ئەم بنەما ڕەبانیانەى كە بۆ پەروەردە و گەشەى خودە لە ماناى تەقوا بخوێنینەوە، بەشێوەیەكى تایبەتى نا بەڵام وەك چەند نموونەیەك بۆ گەشتنە لێوارى ئەم بابەتە بەپێى تێگەشتن لە قورئانى پیرۆز:
سەرەتا بە ووتەى خواى گەورە دەست پێبكەین {یَا أَیُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِی خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِیرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِی تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَیْكُمْ رَقِیبًا} (1) سورة النساء

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

مەڵێ من فاشـلم 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌


"فەشەل" ووشەیەكە بوونى نی یە لە فەرهەنگى ژیانم دا.... لەبەرئەوەى دانى پیادا نانێم... ئەو ووشەیە دەگۆڕم بە " من سەركەوتوو نەبووم" پەلەم لێ مەكەن و حوكم مەدەن بەسەرما و مەڵێن لەبەر ئەوەى كەسێكە هەلی بۆ ڕەخساوە و ژیانى پڕ لە خۆشى یە، ئەوە ئەو ئاواتى بۆ دەخوازێ بۆى دێتە پێش !
مەڵێ من فاشلم...بەڵكو بڵێ من پشتم بە خوا بەستووە و هۆكارەكان دەگرمە بەر....بڵێ سوپاس بۆ خوا كە ئەو هۆكار انەى بۆ ڕەخساندووم...
مەڵێ من هیچم نی یە....بەڵكو بڵێ (الله ربی ادخر لی من الخیر ما لا أعلمه)
وە سوپاس بۆ خواى گەورە كە ڕزق و ڕۆزى دەبەخشێ بە هەركەسێك بیەوێ بەبێ حساب....
مەڵێ من هیچ نیم بەڵكو تۆ شتى.....وەك چۆن من شتم...وە یەكێكى تریش شتە....

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ڤیدیۆی هه‌مه‌جــــۆر,

 

له‌كاری چاكه‌ پێشه‌نگ به‌ !!


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ڤیدیۆی هه‌مه‌جــــۆر,

 

ئه‌گه‌ر نوێژ ناكه‌یت سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌


          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گرنگترین قەناعەتى سەركەوتووان 

ئاماده‌كردنی: خوشكه‌ مروه‌

لە گرنگترین ئەو قەناعەتە هاوبەشەى لە نێوان كەسانى سەركەوتوودا هەیە و ئەنجامەكانیان باسی یان لێ دەكەن بریتین لە.....

· متمانە بە خۆ بوون و پشت بەستن بە خواى گەورە.

· دانانى خشتەیەك بۆ كارە گرنگ و بنەڕەتی یەكانى ژیانیان و ژیانى خێزان و ئەو شتانەى لە دەوریاندان.

· سڕینەوەى خەیاڵ و وەهم لە قامووسى ژیانیان.

· گرنگى نەدان بە كارە بێ ماناكان و ئەوانەى پێى هەڵدەستن لە ژیانیان.

          
ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

ژیان و یارى تۆپى پێ 

ئاماده‌كردنی: سه‌نگه‌ر كه‌ریم

لەگەڵم بیر بكەرەوە....
تۆ ئێستە لەناو یاریگایەكدا دانیشتووى چاوەڕێى دەست پێكردنى یارى تۆپی پێى نێوان دوو تیپى زۆر دیارى شارەكەت دەكەیت،پاشان یارى دەستى پێكرد و هەردوو تیپ هێرش دەبەن بەرەو گۆڵى ئەو تیپەى دژى یارى دەكەن...... گۆڵێك تۆمار كرا، بووە هۆى زیاتر بەرزبوونەوەى حەماسەتى هاندەران و هەڵدان بەشان و باڵى ئەو تیپەى هانى دەدەن، لەم كاتەدا چەند گەنجێك بەرەو لاى گۆڵەكان دەڕۆن و هەڵدەستن بە لابردنى گۆڵەكان كە شوێنى پێكانى ئامانجى یاریكەرەكانە و دەیبەنە دەرەوەى یاریگاكە!
یاریگەكە شوێنى ئامانجى تێدا نەما.....بە ڕاى تۆ ئایا یاریكەرەكان یاریەكە تەواو دەكەن؟ ئەى چۆن یارى دەكەن؟وە بۆ چ ئاڕاستەیەك هێرش دەبەن؟
بە دڵنیایە یەوە دەوەستن....ئەى ئەگەر دادوەر سووربوو لەسەر تەواوكردنى یاریەكە؟ 
لەگەڵم بە...........

          

 

 

 

گەشبینى

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

گەشبینى 

ئاماده‌كردنی: ئیدریس مه‌حموود

گەشبینى وشەیەكە سەركەوتنەكان بە دەوریدا دەخولێنەوە، وشەیەكە دەبێتە مایەى بە گەڕخستنى تواناكان و بە هێزكردنى گۆڕان و بەرەو پێش چوون لە مرۆڤدا، وشەیەكە وامان لێدەكات بە چاوى خۆشەویستیەوە بڕوانینە شتەكان.
بۆیە براى مسوڵمانم پێویستە گەشبین بیت بۆ ئەوەى بتوانیت تواناكانت بەگەڕ بخەیت و ببیتە كەسێكى بەرهەم دار نەك بەكاربەر.
مسوڵمانى بەرێز لە قورئاندا چەندین چیرۆك هەیە پڕە لە پەند بۆ كەسى ژیر و هۆشمەند، ئەم چیرۆكانە وامان لێدەكەن گەشبین بین و هیوا و ئومێدمان بە خواى خۆمان هەبێت، یەكێك لەو چیرۆكانە چیرۆكى پێغەمبەر موسایە (علیه السلام)، لەو كاتەى ئەم پێغەمبەرە بەڕێزە و شوێنكەوتووانى لە شار دەرچوون، لەو كاتەدا بینیان لە پێشیانەوە دەریاى نیلە و لە دوایشیانەوە فیرعەون ودار ودەستەكەیەتى، لێرەدا شوێنكەوتووانى موسا (علیه السلام) بەموسایان ووت: [ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ] (سورة الشعراء: 61)، واتە: ئەى موسا تازە هەموومان 

          

پیچک