تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



ڕۆژوو


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد


ڕۆژوو (به عەرەبیالصیام) کە بە مانای واز ھێنان لە شتێک دێت، بۆ نمونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت.
ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام، ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە لە ھەمان کاتدا لە ئیسلامدا ڕۆژووی خۆبەخشانە ھەیە کە موسڵمانان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەتوانن بەڕۆژوو بن، ڕۆژوو لە ئیسلامدا وازھێنانە لە خواردنەکان ڕۆژێکی تەواو لە ھەڵاتنی شەبەقەوە تا ئاوابوونی خۆر، بەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.

فەزڵی ڕەمەزان

ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە لەسەر موسڵمانان وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ كُتِبَ عَلَیكُمُ الصِیامُ كَما كُتِبَ عَلَى الذِینَ مِنْ قَبْلِكُمْ.
واتە؛ ڕۆژووی ڕەمەزان لەسەرتان پێویست کراوە ھەر وەکو لەسەر گەلانی پێش ئێوە پێویست کرابوو.
لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) دەربارەی فەزڵی ڕۆژژوو؛

  • پێغەمبەری خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  دەفەرموێت: ((من صام رمضان ایمانا واحتسابا، غفر له ما تقدم من ذنبه)).

واتە؛ هەرکەسێک مانگی ڕەمەزان بە باوەڕەوە و لەڕێگەی خوادا بە ڕۆژوو بێت، خوا لە گوناهەکانی لەوەپێشی ئەبورێت.[١]

  • ئەبوو هورەیرە دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  کە فەرموویەتی: کەخوای گەورە فەرموویەتی: (كل عمل ابن آدم له إلا الصیام فإنه لی وأنا أجزی به , و الصیام جنة, فإذا كان یوم صوم أحدكم فلا یرفث ولا یصخب , فإن سابه أحد أو قاتله فلیقل : إنی امرؤ صائم, والذی نفس محمد بیده لخلوف فم الصائم أطیب عند الله من ریح المسك, للصائم فرحتان یفرحهما:إذا أفطر فرح و إذا لقی ربه بصومه).[٢]

واتە؛ هەموو کردەوەکانی ئادەمیزاد بۆ خۆیەتی جگە لە ڕۆژوو، ئەوە بەڕاستی بۆمنە و هەر خۆشم پاداشتی ئەدەمەوە، هەروەها ڕۆژوو قەڵغانە، ئەگەر ڕۆژێک کەسێکتان بەڕۆژوو بوو با ئەو ڕۆژە قسەی ناشیرین و هات و هاوار نەکات، خۆ ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا و شەڕی پێ فرۆشت با بڵێت؛ من کەسێکی بەڕۆژووم، سوێند بەو کەسەی گیانی محەمەدی بە دەستە بۆنی دەمی ڕۆژووەوان لە ڕۆژی قیامەتدا لە بۆنی میسک خۆشترە، هەروەها دوو خۆشی هەیە بۆ ڕۆژووەوان کاتێک بەربانگ دەکاتەوە دڵخۆشە بەڕۆژوو شکاندنەکەی، کاتێکیش بە دیداری پەروەردگاری شاد دەبێت دڵخۆشە بە ڕۆژووەکەی.

  • ئەبوو هورەیرە دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فەرموویەتی: (إذا جاء رمضان فُتّحت أبواب الجنة ، وغُلّقت أبواب النار ، وصُفّدت الشیاطین).

واتە؛ کاتێک کە ڕەمەزان دێت دەروازەکانی بەهەشت ئەکرێنەوە، و قاپیەکانی دۆزەخ دادەخرێن، و شەیتانەکان کۆت دەکرێن.[٣]


دەربارەی حیکمەتی ڕۆژوو

  1. مرۆڤ دەستدەگرێت بەسەر خووەکانیدا، تا وای لێدێت لە کۆمەڵێک خووڕەوشت پێکهاتووە, و ئەو مرۆڤەی کە خووەکانی بەسەریدا زاڵن، ئەبێت بە بەندەیەک بۆیان و خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا لەو بەندایەتیە ڕزگاری بکات، ڕۆژوو مرۆڤ فێری جۆرێک لە نەرمی ئەکات هەتا وەک ئامێرێک هەڵسوکەوت نەکات.
  2. لە ڕووی تەندروستیەوە زۆر سودی هەیە کە لەشی مرۆڤ پاکدەکاتەوە لە خواردنە ژاراویەکان، خواردنە گیانەوەریەکان مادەی چەورییان تێدایە کە زۆربوونی ئەبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە ئااتی نەخۆشیەکان، لە پاشاندا ڕۆژوو کاریگەڕیەکی ئێجگار باشی هەیە و نیشانەکانی کەم دەکاتەوە.
  3. خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا دەوڵەمەند هەست بە ئازاری هەژار و نەدارەکان بکەن، بەمەش خۆشەویستی و سۆز دروست دەبێت وکۆمەڵگە پێی بەهێز دەبێت.
  4. خوا ڕۆژووی فەڕز کردووە تا هیمەت بەهێز ببێت و دەروون خۆڕاگر بێت و ڕاهێنانی موسڵمانە لەسەر ئارامگری.

پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئەفەرموێت؛ (ثلاثة حق على الله ألا یرد لهم دعوة: الصائم حتى یفطر، والمظلوم حتى ینتصر، والمسافر حتى یرجع.

واتە؛ سێ کەس حەقیان لەسەر خوایە کە پاڕانەوەکانیان ڕەت نەکاتەوە؛ ڕۆژووەوان تا بەربانگ دەکاتەوە، وستەملێکراو تا سەر دەکەوێت، و گەشتیا تا دەگەڕێتەوە.


ئەرکانەکانی ڕۆژوو

ڕۆژوو یەک بنەمای هەیە کە ئەویش وازهێنانە لە خواردنەکان، بەڵام لە مەزهەبی مالکیدا دوو بنەمای هەیە یەکەمیان وازهێنان لە خواردنەکان و دووەمیان نیەتە، و هەندێکیان ئەڵێن نیەت مەرجە.


مەرجەکانی ڕۆژوو لەسەربوون[٤]

  1. ئیسلام؛ کەواتە ڕۆژوو لە سەر بێباوەڕ نیە.
  2. تەکلیف؛ واتە : بالق بووبێ خۆی ناسیبێ و ھۆش و فامی تەواو بێت (عاقل) بێ ، چونکە مرۆڤ ئەرکی شەرعی ناکەوێتە سەر ئەگەر منداڵ بێ ، یا ھۆش و فامی تەواو نەبێ . پێغەمبەر  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  دەفەرمووێ: {رفع القلم عن ثلاثة: عن النائم حتی یستیقظ وعن الصبی حتی یحتلم وعن المجنون حتی یعقل} ئەبو داود گێڕاویەتیەوەواتە : سێ کەس بەر پرسیار نین: خەوتوو تا لە خەو بێدار دەبێتەوە ، منداڵ تا باڵق دەبێ و خۆی دەناسی. شێت تا ھۆشی دێتەوەبەر . ئەبو داوود گێڕاویەتەوە.
  3. توانای رۆژوو گرتن: بۆیە لەسەر نەخۆشێک واجب نیەکە نەتوانێ بە ڕۆژوو بێ و ، نەخۆشیەکەش لە جۆرێک بێ کە چاوەڕێی چاک بوونی نەکرێ ، ھەروەھا واجب نابێ لەسەر ئافرەتێک کە عوزرێکی شەرعی ھەبێ وەک ئەوە دۆخی مانگانەی ، یا دوای منداڵ بوون.

بۆ پیاوچاکان چەند مەرجێکی تری ھەیە, وەک پاراستنی چاو لەوەی خوا حەرامی کردووە، وپاراستنی زمان لە زەم و پوختان و درۆکردن و وپاراستنی گوێ لە شتە حەرامکراوەکان.


بەتاڵبوونەوەی ڕۆژوو

لەئیسلامدا ڕۆژوو بەتاڵدەبێتەوە بە ئەنجامدانی یەکێک لەمانەی خوارەوە:

  • گەیشتنی خواردن و خواردنەوە بە گەدە.
  • جووتبوونی ژن و مێرد.
  • چوونەژوورەوەی خواردن و خواردنەوە بۆ ناو دەمارەکان.
  • هاتنەوەی ئاوی ئارەزووی بەدەستی مرۆڤ لەلای پیاوان.
  • دەرچوونی خوێنی سووڕی مانگانە و سکپڕی لەلای ئافرەتان.


مۆڵەتە ڕێگە پێدراوەکان

ھەندێک حاڵەت ھەیە کە ڕێگە ئەدرێت بە ڕۆژوو نەبێت بە مەرجێک بیگێڕیتەوە پێش ئەوەی ڕەمەزانێکی تر بگەڕێتەوە وئەگەر نەیگێڕایەوە پێویستە فیدیە بدات کە بۆ ھەریەک ڕۆژ ڕۆژوو دوو ژەم خواردن ئەبێت بدات بە ھەژارێک، و ئەو حاڵەتانەی ڕێگەیان پێدراوە ئەمانەن؛

  • نەخۆش؛ ئەگەر نەخۆشیەکی توندی ھەبوو یان بە بەڕۆژوو بون نەخۆشبوونەکەی زیاد بکات, لەم حاڵەتە ئەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت کە پزیشک ئەمە دیاری ئەکات.
  • سەفەر؛ دووریەکەی لە ٨٤کم کەمتر نەبێت، و ئەگەر گەشتیار زەرەرمەند بوو لە ڕۆژوو ئەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت.
  • دۆخی مانگانە و پاش مناڵبوونی ئافرەتان
  • ژنانی شیردەر و دووگیانک ئەگەر ڕۆژوو ڕۆژوو زەرەریان پێ بگەیەنێت ئەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت بەڵام وەک پێشتر باسکرا ئەبێت بگێڕدرێتەوە یان فدیە بدات.
  • زۆری تەمەن؛ ئەگەر کەسانی بەتەمەن نیانتوانی ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن و فدیە دەربکەن.
  • ئیشی قورس؛ ئەو بە ڕۆژووەی کە ھیچ سەرچاوەیەکی ڕۆزیی تری نیە و ئیشەکەی زۆر قورس بێت وەک کرێکاری کانەکان ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن بەڵم پێویستە فدیە بدەن.

ڕۆژووی ڕەمەزان

ڕۆژووی ڕەمەزان فەڕزە وەک پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەفەرموێت؛ (إن الله فرض صیام رمضان، وسننت لكم قیامه، فمن صامه وقامه ایمانا واحتسابا خرج من ذنوبه كیوم ولدته أمه).

واتە: خوا ڕەمەزانی فەڕز گرتووە و شەونوێژەکەی سونەتە لەسەرتان، ئەوەی ڕۆژووەکەی بگرێت و شەونوێژەکەی بکات بە باوەڕ و لە ڕێگەی خوادا, لە گوناهەکانی خۆش دەبێت وەک ئەوەی تازە لە دایک بووبێت.


ڕۆژووی سووننەت

چەندین ڕۆژووی سووننەت هەیە لە ئیسلامدا کە گرتنیان فەڕز نیە, بەڵام سوننەتن وەک؛

  • ڕۆژووی شەش ڕۆژی مانگی شەوال.
  • ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە.
  • ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا.
  • ڕۆژووی زۆربەی مانگی شەعبان.
  • ڕۆژوو گرتنی دووشەممە و پێنج شەممان لە هەفتەدا.
  • ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپییەکان (کە ١٣ و ١٤ و ١٥ی هەموو مانگێکە) و ... هتد.


سەرچاوەکان

  1.  کتێبی ڕۆژوو/سایتی بەهەشت
  2.  فەرموودە هاوبەشەکانی بوخاری و موسلیم، نوسینی/ حەمەکەریم عەبدوڵڵا
  3.  فەرموودە هاوبەشەکانی بوخاری و موسلیم، نوسینی/ حەمەکەریم عەبدوڵڵا
  4.  (سایتی سەڵاحەدین)
  • سایتی ئیسلام ئۆنلاین
  • سایتی ته‌نزیل






  بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر سه‌ردانی به‌شیمانگی ڕه‌مه‌زان - رۆژوو بكه‌

صفحات سایت

پیچک