تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



باوەڕبوون بە پێغەمبەران


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا، ئەو کەسانەن کە خوا هەڵیبژاردوون بۆ ڕێنمایی کردنی خەڵک بۆ پەرستنی خوا بە بێ دانانی هاوەڵ و هاوبەش، و بانگیان بکات بۆ چاکە و ڕەوشتەکان و وازهێنان لە بتپەرستی و قەدەغەکراوەکان.

باوەڕبوون بە پێغەمبەران

باوەربوون بە پێغەمبەر و نێردراوەکانی خوا یەکێکە لە پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا و ئەم باوەڕبوونەش چوار بوار ئەگرێتەوە؛

  • یەکەم/ باوەڕبوون بەوەی کە پەیامەکانیان حەق و ڕاستن و لای خواوە هاتوون، و ئەوەی بیباوەڕ بێت بە یەکێکیان ئەوا بێباوەڕ دەبێت بە هەموویان.
  • دووەم/ باوەربوون بە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی کە ناوەکانیان زانراوە وەک (محەمەد و عیسا و موسا و نوح و ئیبراهیم ...هتد)، هەروەها باوەربوون بەوانەی ناوەکانیان نەزانراوە بە گشتی، خوا لە قورئاندا دەفەرموێت؛ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَیْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَیْكَ [١]، واتە؛ ه‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه‌، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه‌، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه‌.
  • سێیەم/ بە ڕاست دانانی ئەوەی کە ڕاستە لە هەواڵ و باسەکانیان.
  • چوارەم/ کردەوە کردن بە شەریعەتی دوایین پێغەمبەریان کە پێغەمبەری ئیسلامە (محەمەد) (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

ئەو پێغەمبەرانەی لە قورئاندا ناویان هاتووە

لە قورئاندا ناوی ٢٥ پێغەمبەر هاتووە، کە ئەمانەی خوارەوەن؛

پێغەمبەرەکان لە قورئاندا
ناوکتێبنەتەوە
ئادەم
ئیدریس
نو‌حهۆزی نوح
هودعاد
ساڵحسەموود
ئیبراهیمسوحوفهۆزی ئیبراهیم
لووتهۆزی لوت
ئیسماعیل
ئیسحاق
یەعقوب
یوسف
ئەیوب
شوعەیبمەدیەن
موساتەوراتفیرعىەون و دارو دەستەکەی
هاروون
زولکەفل
داوودزەبوور
سولەیمان
ئیلیاسهۆزی ئیلیاس
یەسع
یوونسهۆزی یوونس
زەکەریا
یەحیا
عیسائینجیلبەنی ئیسرائیل
موحەممەدقورئانهەموو خەڵک

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان

خاوەن توانا و خۆڕاگرەکان (أولوا العزم)، لە ئیسلامدا پێنج پێغەمبەرن کە خاوەن توان و خۆڕاگریین لە ناو پێغەمبەرەکانی خوادا ئەوانیش (محەمەد و عیسا و موسا و نوح و ئیبراهیم)ن، وەک لەم ئایەتەدا هاتووە؛ وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ النَّبِیِّینَ مِیثَاقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَاهِیمَ وَمُوسَىٰ وَعِیسَى ابْنِ مَرْیَمَ ۖ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّیثَاقًا غَلِیظًا [٢]، واتە؛ په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد و له‌نوح و ئیبراهیم و موسا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و پته‌ومان لێ وه‌رگرتن...

سەرچاوەکان

  1.  سورەتی غافر، ٧٨
  2.  سورەتی ئەحزاب، ٧

سایتی تەنزیل







      بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر سه‌ردانی به‌شیبیروباوه‌ڕی موسڵمان بكه‌

    صفحات سایت

    پیچک