تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



باوه‌ڕبوون به‌ فریشتەكان


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

فریشتە لە ئیسلامدا، جیھانێکی نادیارن، پاک وبێگەردن لە سیفەت و کرداردا، خوا لە ڕوناکی (نور) دروستی کردوون، بەندایەتی بۆ خوا دەکەن و دەیپەرستن.

لە بیروباوەری ئیسلامیدا

بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، فریشتە جیھانێکی نادیارن و خوا بەدیھێناون پابەندبوونی تەواو و توانای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پێ بەخشیوون، و گوێڕایەڵ و مل کەچی فەرمانەکانی خوان، خوا لە قورئاندا دەربارەیان ئەفەرموێت، ﴿لَا یَسْبِقُونَھُ بِالْقَوْلِ وَھُم بِأَمْرِھِ یَعْمَلُونَ، یَعْلَمُ مَا بَیْنَ أَیْدِیھِمْ وَمَا خَلْفَھُمْ وَلَا یَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَی وَھُم مِّنْ خَشْیَتِھِ مُشْفِقُونَ﴾[١]، واتە؛ (ئەو فریشتانە ئەوەندە ڕەوشت بەرزن) ھەرگیز (نافەرمانی ناکەن و) قسە لەقسەیدا ناکەن و لە گوفتاردا پێشی ناکەون، ئەوانە بە فەرمانی ئەو دەجوڵێنەوە و فەرمانی ئە جێبەجێ دەکەن.

ژمارەیان زۆرە و کەس ناتوانێت بیانژمێرێت تەنھا خوا نەبێت، بەندەی رێزلێنراون، ناخۆن و ناخۆنەوە و بێزار و ھیلاک نابن، ئەرکیان پیرۆزکردنی ناوی خوا و ھەڵگرتنی عەرش فریشتەکان و گەیاندنی سروشی خوا و تۆمارکردنی کردوەی کەسەکان لە چاکە وخراپە، کێشانی ڕۆح کاتی مردن و ... ھتد.


باوەڕبوون بە فریشتە

باوەڕبوون بە فریشتە دووەم پایەی باوەڕە لە ئیسلامدا، پێویستە لەسەر موسڵمان باوەڕی ھەبێت بە بوونی فریشتە و بە سیفەتەکانیان کە لە قورئان و سوننەتدا ھاتوون.

باوەڕبوون بە فریشتە چوار بوار دەگرێتەوە؛


یەکەم؛ باوەربوون بە بوونیان

واتە باوەڕبوون بە ھەبوونی فریشتە بە بێ شک و گومان، لەبەرئەوەی فرمان بەمە کراوە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەردا، باوەربوون پێیان پێویستە و باوەڕ تەواو نابێت بە بێ ئەمە. وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَیْھِ مِن رَّبِّھِ وَالْمُؤْمِنُونَ کُلٌّ آمَنَ بِاللّھِ وَمَلآئِکَتِھِ وَکُتُبِھِ وَرُسُلِھِ﴾[٢] واتە؛ پێغەمبەرو ئیمانداران باوەڕیان ھەیە بەوەی لە لایەن پەروەردگاریانەوە ھاتۆتە خوارەوە، ھەموویان باوەڕیان ھەیە بە خواو فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی. ھەروەھا ئەفەرموێت؛ ﴿وَمَن یَکْفُرْ بِاللّھِ وَمَلاَئِکَتِھِ وَکُتُبِھِ وَرُسُلِھِ وَالْیَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِیدًا﴾[٣]، واتە؛ ئەوەی باوەڕی نەبێت بەخواو فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بەپێغەمبەرانی و بەرۆژی دوایی، ئەوە بەڕاستی گومڕابووە بەئەوپەڕی گومڕایی.


دووەم؛ باوەڕبوون پێیان بەگشتی

یان باوەڕبوون بەوانەی ناوەکانیان زانراوە و ئەوانەی نەزانراوە، لەوانەش کە ناوەکانیان زانراوە وەک؛

  • جوبڕەیل؛ سەرپەرشتیار بەسەر سروشی خواوە.
  • میکائیل؛ ڕاسپاردەکراوە بە باران و ڕووەک
  • ئیسڕافیل؛ ڕاسپاردەکراوە بە فووکردن بە کەڕەنادا لە کاتی ھاتنی قیامەت و زیندبوونەوەی دروستکراواندل.
  • ملک الموت؛ واتە فریشتەی گیان کێشان لە کاتی مردندا
  • مالک؛ ڕاسپاردەکراوە بە ئاگر، بەرپرسی دۆززەخە.
  • ڕەزوان؛ ڕاسپێردراوە بە بەھەشت.
  • مونکیر و نەکیر؛ ناویان ھاتووە لە فەرموودەکانی تایبەت بە سزای ناو گۆڕ.
  • ھاروت و ماروت؛ لە قورئاندا ناویان ھاتووە لەم ئایەتەدا؛ ﴿ولکن الشیاطین کفروا یعلمون الناس السحر وما أنزل علی الملکین ببابل ھاروت وماروت﴾[٤] واتە؛ بەڵکو شەیتانەکان کافربوون و خەڵکیان فێری سیحرو جادوو دەکرد، ھەروەھا مەردومیان فێری ئەوە دەکرد کە بۆ ھاروت و ماروت دابەزی بوو (کە دوو فریشتە بوون) لە بابل (مەبەستیشیان تێگەیاندنی خەڵکی بوو لە سیحرو جادوو).

سێیەم؛ باوەڕبوون بە سیفەتەکانیان

ئه‌مەش باوەڕبوون بەو سیفەتانە ئەگرێتەوە کە ئەیانزانین، و فریشتە ھەیانە دووباڵی ھەیە یان سێ یان چوار و زیاتر بۆ نموونە پێغەمبەر (محەمەد) (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەربارەی جوبڕەیل ئەفەرموێت؛ شەش سەد باڵی ھەیە، ھەروەھا زۆر جار فریشتەکان خۆیا ئەخەنە سەر شێوەی پیاو یان شێوەی خۆیان ئەگۆڕن بە پێی ئەو فەرمانەی خوای گەورە داوایان لێدەکات.

سەرچاوەکان

  1.  سورەتی ئەنبیا، ئایەتی ٢٨:٢٧
  2.  سورەتی بەقەڕە، ئایەتی ٢٨٥
  3.  سورەتی نیسا، ئایەتی ١٣٦
  4.  سورەتی بەقەڕە، ئایەتی ١٠٢
  • سایتی تەنزیل
  • الدرر السنیة، الموسوعة العقدیة، الکتاب الثالث: الإیمان بالملائکة

‏  - الملائكة







  بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر سه‌ردانی به‌شیبیروباوه‌ڕی موسڵمان بكه‌

صفحات سایت

پیچک