تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



پایەکانی باوەڕ


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

بۆ ئەوەی مرۆڤ موسڵمان بێت پێویستە لەسەری باوەڕی بە پایەکانی باوەڕ هەبێت کە لە ئیسلامدا بە شەش پایە ناسراون؛ وەک لە قورئاندا هاتووە ؛ ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَیْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَیْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَیْكَ الْمَصِیرُ)[١] واتە؛ پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه‌، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خواو فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا.

و کاتێک لە پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پرسراوە لەسەر باوەر، لە وەڵامدا فەرموویەتی؛ {أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسله والیوم الآخر, وتؤمن بالقدر خیره وشره}[٢] واتە؛ باوەڕت بە خوا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی و و ڕۆژی دوایی هەبێت، هەروەها باوەڕت بە قەدەر هەبێت بە باش و خراپیەوە.


پایەکانی باوەر

پایەکانی باوەڕ لە ئیسلامدا ئەمانەی خوارەوەن؛

باوەربوون بە خوا

باوەربوونی تەواوە بە بوون و پەروەردگارێتی و پەرستراوی خوای تاک و بێ هاوەڵ، هەروەها باوەربوون بە ناو و سیفەتەکانی خوا دەگرێتەوە کە لە قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەردا هاتوون.


باوەڕبوون بە فریشتە

مەبەست لە باوەربوون بە فریشتە باوەربوونی تەواوە بە بوونی فریشتە و خوا دروستی کردوون لە نور (ڕوناکی)، و گوێڕایەڵی خوان و دەرناچن لە فەرمانەکانی خوا، و هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوا.


باوەربوون بە کتێبە ئاسمانیەکان

مانای ئەمەش باوەربوونە بەو کتێبانەی خوا بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی خۆی ڕەوانە کردووە، ئەمانەش ئەو کتێبانە ئەگرێتەوە کە لە قورئاندا ناویان هاتبێت یان نا، لەو کتێبانەش کە لە قورئاندا ناویان هاتووە، تەورات و ئینجیل و سوحفی ئیبراهیم و زەبوور و قورئانە، تەورات بۆ موسا نێردراوە و ئینجیل بۆ عیسا و زەبوور بۆ داوود و سوحف بۆ ئیبراهیم و قورئانیش معجیزەی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) .


باوەڕبوون بە پێغەمبەران

باوەڕبوونە بەو پێغەمبەر و نێردراوانەی خوا کە لە قورئاندا ناویان هاتووە، و هەروەها باوەڕبوون بەوەی کە پێغەمبەری تر هەن لە قورئاندا ناویان نەهاتووە، و هیچ کەس ناو و ژمارەی تەواوی پێغەمبەرەکان نازانێت خوا نەبێت.

خوا لە قورئاندا ناوی بیست و پێنج پێغەمبەری هێناوە کە ئەمانەن؛ ئادەم، نوح، ئیدریس، ساڵح ئیبراهیم، هود، لووت، یونس، ئیسماعیل، ئیسحاق، یەعقوب، یوسف، ئەیوب، شوعەیب، موسا، هاروون، یەسع، زولکەفل، داوود، زەکەریا، سولەیمان، ئیلیاس، یەحیا، عیسا و موحممەد، و پێویستە لەسەر موسڵمان باوەڕی بە پێغەمبەرایتی و پەیامەکانیان هەبێت.


باوەربوون بە ڕۆژی دوایی

باوەربوون بە هەموو ئەو باس و زانیاریانە ئەگرێتەوە کە خوا و پێغەمبەری ئیسلام دەربارەی ناو گۆڕ و زیندوو بونەوە و حەشر و لێپرسینەوە و بەهەشت و ئاگرن، و خوا هەموویانی ئامادەکردووە.


باوەربوون بە قەدەر

باوەڕبوونە بەوەی بەدیهێنەری هەموو شتێک خوایە، موسڵمانانی سونە لەو باوەڕەدان کە ھەموو شتێک نوسراوە پێش دروستبوونی بەشەر وئەمەش خوا بە تەنھا ئەیزانێت, کە ئەمەش وەکو زاراوە هەموو کردار وهەڵسوکەوتێک ئەگرێتەوە کە مرۆڤ دەسەڵاتى نەبێت بە سەریا وەک گەردەلول وبوومەلەرزە وڕووداوە هاوشێوەکانیان.


سەرچاوەکان

  1.  سورة البقرة
  2.  رواه مسلم والبخاری
  • سایتی ئیسلام هاوس
  • سایتی macam





  بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر سه‌ردانی به‌شیبیروباوه‌ڕی موسڵمان بكه‌

صفحات سایت

پیچک