تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



دەوڵەتی عوسمانی


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سەرەتای ھەڵوەشانی دەوڵەتی عوسمانی

سەلیمی دووەم کوڕی سولەیمان قانونی

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : سه‌لیمی دووه‌م



داستانى لیبانتۆ لە نێوان کەشتیگەلى عوسمانى وئەوروپى.

لاوازی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە و سەلیمی دووەم کە لە جێگەی سوڵتان سولەیمان قانونی باوکی ھاتە سەر حوکم, لاواز بوو و نەیئەتوانی فەتحەکانی باوکی بپارێزێت وحاکمێکی خاو ولاواز بووە, کە زیرەکی سەدرى ئەعزەمى ئەو کاتە (محمد سەقلی)و گەورەیی وشان وشکۆی دەوڵەتەکە بوو پاراستیان لەوەی یەک جار بکەێت, لە ئیشەکانی محەمەد سەقلی سوپایەکی گەورەی نارد بۆ یەمەن ساڵی ١٥٦٩ز, وبۆ میسر بۆ کپکردنەوەی شۆڕشە ناوخۆییەکان وچوونە شاری سەنعاء دوای ئەوەی قەڵاکانی فەتح کران, ھەر لە ئیشەکانی فەتحی قوبرسیان کرد لە دەستی بوندقیەکانی سەند, وهەر لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی دووەمدا ڕووداوی لیبانتۆی دەریایی ڕوویدا, کە کاریگەریەکی خراپی ھەبوو بۆ وێنەی ھێزی دەریایی و سوپای عوسمانی کە زۆربەی لەو باوەڕەدا بوون هەرگیز تێک ناشکێن, کورتەى ئەو ڕووداوەش ئەمە بوو, دوای زیادبوونی ممەترسی عوسمانی بوو لە دەریای ناوەڕاستدا بۆ ئەوروپا دوای ئەوەی فەتحی قوبرس و ھەندیک ناووچەی دەریای ئەدریاتیکی کران, پاشای ئیسپانیا ڕێکەوت لەگەل ھەریەک لە پاپا بیۆسی پێنجەم وگۆماری بوندقیە بۆ ڕێگرتن لەبەرەو پێچوونی عوسمانیەکان, ٢٣٠ کەشتی و٣٠ ھەزار سەربازیان کۆکردەوە و لەگەڵ عوسمانیەکان بەیەکیاندا لە یەکێک لەو داستانە گەورانەی کە لە مێژووی نوێدا ڕوویاندا و بە تێکشکانی عوسمانیەکان کۆتایی ھات, بەڵام ئەمە ورەی محەمەد پاشا سەقلی نەڕوخاند و خۆی ئامادەکرد بۆ ڕووبەڕونەوەیەکی نوێ لەگەڵیان, لەبەرئەوە بوندقیە بەباشی زانى ڕێکەوتنی ئاشتی بکات لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٥٧٣ز, بەم شێوەیە عوسمانیەکان یەکلایی بوونەوە بۆ شەڕی ئیسپانیا کە هاتبووەوە بۆ داگیرکردنی تونس.


موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : مورادی سێیه‌م




سەدرى ئەعزەم (محەمەد پاشا سەقڵى)

سوڵتان سەلیمی دووەم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٥٧٤ز, موڕادی کوڕی جێگەی گرتەوە, لە سەردەمی ئەم سوڵتانەدا عوسمانیەکان دەستیان گرت بەسەر پۆڵەندا, وعوسمانیەکان یارمەتی سوڵتانی مەڕاکیشیاندا بۆ سەرکوتکردنی ئەوشۆڕشەی کە پەنایان بۆ پورتگالیەکان بردبوو, عوسمانیەکان سەرکەوتن بە سەریاندا و سوڵتانیان گەڕاندەوە بۆ حوکمی مەڕاکیش, گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی موڕادی سێیەم بەرەوپێشچونیان بوو لە ڕۆژھەڵاتدا, لەسەر حسابی دەولەتی سەفەوی, شا تەماسبی یەکەم مرد بێ ئەوەی کەس لە جێگەی خۆی دابنێت, کوڕەکانی بووە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات, سەدری ئەعزەم (محەمەد پاشا سەقڵی) ھێرشێکی سەربازی نارد بۆ وڵاتی فارس بۆ فەتحکردنی شارەکانی, دەستیان گرت بەسەر کەرەج وئازربایجانی باکور و پاشان وڵاتی داغستان. دوای ئەم غەزوانە دەوڵەتی عوسمانی توشی شۆکێکی سیاسی بەھێز بوو, دوای ئەوەی سەدری ئەعزەم محەمدپاشا سەقڵی کوژرا ساڵی ١٥٧٩ز, ئاژاوە وڵاتەکەی گرتەوە وئینکیشاریەکان یاخی بوون, والیەکان کەوتنە ڕکابەری لەسەر جێگەی سەدری ئەعزەم, ولە ساڵی ١٥٩٠ز عوسمانیەکان ڕێکەوتنیان کرد لەگەڵ سەفەوییەکان, لەدوای ئەوە ئاسایش جێگیر بوو لە سنوری وڵاتەکە لای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاواوە, ئینکیشاریەکان لە قوستەنتینیە و ولایەتەکان شۆڕشیان ھەڵگیرساند لەبەر نزمبوونەوەی موچەکانیان, کە ئەمەش وای لە سەدڕی ئەعزەمە تازەکە (سینان پاشا) کرد سەرگەرمیان کات بە شەڕ لەگەڵ نەمسا ومەجەڕ, بەھۆی ئاژاوەی ناو ئینکیشاریەکانەوە, شکستیان خوارد, ھەندێک قەڵایان لەدەستدا, ھەرچەن دواتر سینان پاشا توانی یانگێڕێتەوە, بەڵام بەرپرسەکانی ئەفلاق وبەگدان وترانسلڤانیا ھەلەکەیان قۆستەوە وسەرکەوتن بەسەر سوپای عوسمانیدا وھەندیک شاریان لێ سەندن, مورادی سێیەم ساڵی ١٥٩٥ کۆچی دوایی کرد.


موحەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : موحه‌ممه‌دی سێیه‌م



ڕووداوى کرزت لە نێوان دەوڵەتى عوسمانى وهاوپەیمانى نەمساوى ومەجەڕى.

لە دوای موڕادی سێیەم موحەمەدی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست, دەرچوو لەو ڕێڕەوەی کە لە سەردەمی باپیرەی سەلیمی دووەمەوە پەیڕەو دەکرا, کە سەدری ئەعزەم سەرکردایەتی سوپای ئەکرد, محەمەدی سێیەم خۆی سەرکردایەتی سوپای کرد ودەرچوو بۆ شەری مەجەڕ ونەمسا, و سەرکەوت بە سەریاندا لە ڕووداوی کەرزت ساڵی ١٥٩٦ز, دواتر لە سەرەتای سەدەی خەڤدەدا چەند شۆڕشێک لە ئەنادۆڵ دەرکەوتن, یەکێک لە سەرۆک تیپەکانی سوپای ئینکیشاری کە نەفی کرا بۆ ئەنادۆڵ لەبەر جێگیر نەبوونی لە ڕووداوی کەرزتدا, بانگەشەی ئەوەی ئەکرد کە خەوی بە پێغەمبەر محەمەد بینیوە ومژدەی سەرکەوتنی بەسەر عوسمانیەکان پێداوە, یاخی بوو وشۆڕشی ڕاگەیاند لە دەوڵەت وچەند ئاژاوەیەکی نایەوە لەگەڵ براکەیدا, پاشان مرد دوای ئەوەی بریندار بوو لە یەکێک لە شەرەکاندا, بەڵام براکەی بەردەوام بوو تاکو دەوڵەت ولایەتی بۆسنەیان پێ بەخشی بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەوروپیەکان بجەنگێت, ھەتا ھەموو سوپاکەی تیاچوون لەو پێک ھەڵپژانە بەردەوامانەی لەگەڵ نەمسا ومەجەڕدا ڕوویاندا, بەدوای ئەوەدا شۆڕشێکی خەیاڵی تر لە قوستەنتینیە ھەڵگیرسا کە داوای قەرەبووکردنەوەیان ئەکردەوە لەو زیانانەی لە کە لە ئەنجامی شۆڕشی پێشتردا لێیان کەوت, دەولەت بە یارمەتی سەرابازە ئینکیشاریەکان توانی بیانگێڕێتەوە بۆ گوێڕایەڵ بوونی جارێکی تر.



ھەندێک لە سوڵتانە لاوازەکان

دوای مردنی محەمەدی سێیەم چەند سوڵتانێکی لاواز وسەرەڕۆ دەرکەوتن, ھەرچەند چەند کەسایەتیەکی بەھێزی وەک عوسمانی دووەم و موڕادی چوارەمیان تیادا بوو.

  • سولتان ئەحمەدی یەکەم, دەسەلاتی گرتە دەست لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا, لەم ماوەیەدا عوسمانیەکان وازیان لە عێراقی عەجەم ھێنا بۆ دەوڵەتی سەفەوی, کە ئەمەش یەکەم ڕێکەوتن بوو دەوڵەت واز لە فتوحات بھێنێت تیایدا.
  • لە دوای ئەحمەد, مستەفای برای عەرشی گرتە دەست تەنھا بۆ ماوەی ٣ مانگ, پێش ئەوەی کە عوسمانی دووەم دەستنیشان بکرێت بۆ جێگری.

گەمارۆى ڤێیەنا لە لایەن سوپاى عوسمانیەوە بۆ دوایین جار, ساڵى ١٦٨٣.
  • عوسمانی دووەم حوکمى گرتە دەست, کە بۆ یەکەم جار لەم سەردەمەدا ئەوە ڕوویدا کە ئاماژەبوو بۆ ئاستی دابەزینی دەوڵەت لەو کاتانەدا, ئینکیشاریەکان لاوازبوون لە شەڕدا, عوسمان ویستی دەرسیان بدات وبە سەربازی نوێی ڕاھێنراو جیگەیان بگرێتەوە, لەبەر ئەوە ئینکیشاریەکان شۆڕشیان لێکرد وکوشتیان ومستەفای مامیان گێڕایەوە بۆ دەسەڵات.
  • ھەواڵی کوشتنی خەلیفە بڵاوبوویەوە و ئاژاوە ھەموو وڵاتی گرتەوە وشۆڕش ھەڵگیرسا لە ھەموو لایەکەوە, والیەکان دەستیان کرد بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆییان لە دەوڵەت, ئەو سەدری ئەعزەمەی ئینکیشاریەکان دایانابوو مستەفای لابرد وموڕادی چوارەمی لە جیگەی دانا.
  • موڕادی چوارەم توانی دەوڵەت پاک بکاتەوە لە ھەندێک لە شۆڕشەکان, وەک, شۆڕشی ئەبازە پاشی والی ئەرزوم, وشۆڕشی ئینکیشاریەکان وبزوتنەوەی ئەمیری لوبنان, ھەروەک بەغدا و ھەمەدان تەبرێز و یەریڤان و ھەموو ئازربایجانی سەندەوە لە سەفەوییەکان.
  • لە دوای موڕادی چوارەم ئیبراھیمی برای دەسەڵاتی گرتە دەست, لەم سەردەمەدا دەوڵەت بوژایەوە وکەشتیگەلی عوسمانی چوونە دوورگەی کریتەوە بێ ئەوەی بەرگریەکی ئەوتۆ بکرێن. دواتر چەند سەردەمێکی لاوازی عوسمانیەکانی گرتەوە ھەتا چاکسازی گەورە (محەمەد کۆبرۆلی) کە بووە سەدری ئەعزەم لە ساڵی ١٦٥٦زدا لە سەردەمی سوڵتان محەمەدی چوارەمدا توانی ڕزگاریان بکات لەو دۆخە, دەوڵەت نوێبوونەوەی بە خۆیەوە بینی و و لەدوای محەمەد کوبرولی (فەزیڵ ئەحمەد)ی کوڕی چووە جێگەی وبەردەوام بووو لەسەر ڕێڕەوی باوکی, لە ساڵی ١٦٦٣ز ھێزە عوسمانیەکان ھێرشان کردە سەر مەجەڕ وھەڕەشەی ڕوخانی ڤێیەنایان کرد ولە ساڵی ١٦٧٢ز دەستیان گرت بە سەر کرواتیاداو لە ساڵی ١٦٨٣ بۆ دوا جار گەمارۆی ڤێیەنایان دا و پاشان وازیان لێھێنا.
  • سوڵتان محەمەدی چوارەم ساڵی ١٦٨٧ز لابراو و سوڵتان سولەیمان خانی برای لە جێگەی دانرا, ئاژاوە ھەموو دەوڵەتەکەی گرتەوە, وشکست ڕوویکردە دەولەتی عوسمانی, نەمسا بەلەگراد و بەشێک لە وڵاتی سربی داگیرکرد, وبوندقیە بەشێکی زۆری کرواتیا و دڵماسیا ومۆرەی داگیرکرد, مستەفا کوبرلی پاشا, دەوڵەتی لەو کیشانە دەرکرد کە کوڕێکی تری چاکسازی گەورە محەمەد کۆبرۆلی بوو, ھەوڵێکی زۆری دا بۆ دانانی ڕۆحی یاسا لە ناو سەربازەکان وچاکەی کرد لەگەڵ مەسیحیەکان ھەتا ھەموو مەسیحی دەوڵەتەکەی ڕاکێشا بەلای خۆیا, وتوانی بەلەگراد وھەرێمی ترانسلڤانیا بگێڕێتەوەلەگەڵ ئەوەشدا عوسمانیەکان نەیانتوانی ھیچ فەتحێکی نوێ بکەن لە سەروو ئەو سنورەی کە سولتان سولەیمان قانونی کێشابووی, ساڵی ١٦٩١ز سوڵتان سلێمانی دووەم کۆچی دوایی کرد لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا.

سوپاى عوسمانى لە سوپاى نەمسا ومەجەڕ ئەدەن, لە سەردەمى کۆبرۆلى.
  • سوڵتان ئەحمەدی دووەم لە دوای سوڵتان سلێمانی دووەمی برا دەسەڵاتی گرتە دەست لە سەردەمی ئەمدا مستەفا کۆبرۆلی شەھیدکرا لە شەریک لەگەڵ نەمسای خاچپەرستدا, بوندقیە ھەندێک لە دوورگەکانی دەریای ئیجەی گرت و سوڵتان ئەحمەدی دووەم ساڵی ١٦٩٤ز کۆچی دوایی کرد.
  • پاشان سوڵتان موستەفای دووەم کوڕی موڕادی چوارەم دەسەڵاتی گرتە دەست,عوسمانیەکان سەرکەوتن بەسەر پۆڵەندا وقەیسەری ڕوسیان ناچارکرد گەمارۆ لە سەر شاری ئازوڤ ھەڵگرێت, وبۆسنە و ھەندێک دوورگەکانی دەریای ئیجەیان گێڕایەوە, بەڵام ڕوس ئەونەی نەبرد گەڕانەوە بۆ گرتنی ئازوڤ وسەرکەوتن بەسەر عوسمانیەکان لە شەڕی زانتە, وڕێکەوتن لەگەڵ ھەندێک لە وڵاتەکانی ئەوروپا لە دژی دوڵەتی عوسمانی وناچاریان کرد ڕێکەوتننامەی کارلۆڤیچ ئیمزابکات کە شاری ئازوڤی لە دەستدا لە بەرژەوەندی ڕوسیا, وپاشماوەی وڵاتی مەجەر بۆ نەمسا بێتوئۆکرانیا وبودۆلیا بۆ پۆڵەندا بێت, دلماسیا وھەندێک دوورگەکانی دەریای ئیجە بۆ بوندقیە بێت. ئەم ڕێکەوتنە سەرەتای کشانەوەی عوسمانیەکان بوو لە ئەوروپا وچوونە سەردەمی خێرا لێک ھەڵوەشانەوە بوو, ئینکیشاریەکان داوای لابردنی سەدریان کرد وخەلیفە ڕەتی کردەوە لەبەر ئەوە خەلیفەیان لابرد وچوار مانگ دوای ئەوە مرد.

پاشاى سوید (شارلى دوانزەیەم), کە داواى یارمەتى لە دەوڵەتى عوسمانى کرد.
  • بارودۆخی عوسمانی زیاتر تێک چوو لەسەرەتای سەدەی ١٨داو لە سەردەمی سوڵتان ئەحمەدی سێیەم, سوید داوای یارمەتی عوسمانیەکانی کرد بۆ شەڕ لەگەڵ ڕوسدا, عوسمانیەکان ئەو فرسەتەیان لەبەردەستا بوو کە دەست بگرن بەسەر قەیسەری ڕوس بوتڕسی گەورە, بەڵام سەدری ئەعزەم گەمارۆکەی ھەڵگرت لەبەرامبەر ڕەشوەدا, ئەمەش عوسمانیەکانی ناچار کرد ڕێکەوتنێکی تازە ئیمزا بکەن (ڕێکەوتنی بیسارۆڤیچ) کە عوسمانیەکانیان ناچارکرد دوورگەی کریت بگێڕنەوە بۆ بوندقیە, ودەست لە بەلەگراد و بەشێکی وڵاتی سڕب و ئەفلاق ھەڵگرێت بۆ نەمسا وبوندقیە کۆنترۆڵی دلماسیا بکات لەبەرامبەردا مۆرە بگێڕێتەوە بۆ عوسمانیەکان, هەروەک ئەم سەردەمە سەرەتای وریابوونەوەی عوسمانی بوو بە کرانەوە بەڕووی ڕۆژئاوادا, ھەندێک دانراوى ڕۆژئاوایی وەرگێڕان, وڕیگە درا بە دانانى ناوەندی چاپکردن لە پایتەختا, ڕوخساری چاکسازی ئەوروپیان وەرگرت ھاوشان لەگەڵ پارێزگاری کردن لە بنەما عوسمانیە ئیسلامیەکان وشارستانی ڕۆژئاوا ھاتە ناو دەوڵەتەکەوە بە شێوەی جیاواز وبەھێواشی, ھەندێک لە عیلمانیەکان دەرکەوتن, ھەروەک چەند وەفدێکی شارەزا هاتن و شارەزاییەکەیان خستە خزمەتی دەوڵەت.
  • پاشان سوڵتان مەحموودی یەکەم حوکمی گرتە دەست, لەم سەردەمەدا ھەندێک لە شارەکانیان گەڕاندەوە بۆ سەفەویەکان وەک ھەمەدان وتەبرێز ولوڕستان , پاشان شەڕ ھەڵگیرسایەوە لە نێوان عوسمانیەکان و روسیادا, دوای ئەوەی ڕوسیا بە پاڵپشتی نەمسا پۆڵەندا داگیرکرد, دەولەتی عوسمانی لەگەڵ فارسەکان یەکی گرت و شکستی بە سوپای ڕوسی و نەمسا ھێنا وتۆڵەی لە نەمسا کردەوە بەوەی ناچاریکرد کە ئیمزای ڕێکەوتنی بەلەگراد بکات, بە پێی ئەمەش بەلەگراد و بەشێک لە وڵاتی سرب وئەفلاق گەڕێنرایەوە بۆ دەولەتی عوسمانی و ڕوسیا ئەبێت قەڵاکانی شاری ئازۆڤ بڕوخێنێت وھیچ لە کەشتیە جەنگی و بازرگانیەکانی بە دەریای ڕەشدا نەڕوات.
  • پاشان سوڵتان عوسمانی سێیەم دەسەڵاتی گرتە دەست بۆ ماوەی سێ ساڵ, لەم سەردەمە ھیچ ناکۆکی دەرەوە ڕووی نەدا وگرنگی دا بە چاکسازی ناوخۆ.
  • دواتر سوڵتان موستەفای سێیەم دەسەڵاتی گرتە دەست و جارێکی تر شەڕ دەستی پێکردەوە لە نێوان عوسمانی وڕوسدا, کاتێک عوسمانیەکان ھەندێک لە شارەکانین لە دەستدا لە بەرژەوەندی ئیمپراتۆری ڕوسی, لەگەڵ ھەرێمی ئەفلاق وبەگدان. ڕوس ھەوڵی داگیرکردنی تەڕابزۆنیان دا بەڵام نەیانتوانی, بەڵام دواتر توانیان قەڕم لە دەوڵەتی عوسمانی جیا بکەنەوە. عوسمانیەکان بە ھەموو شێوەیەک بەرگری ڕوسیان کرد ولەم کاتەدا ئیمپراتۆری ڕوسی شێوازێکی تری گرتە بەر بۆ تیکدانی دەوڵەتی عوسمانی, ئەویش شێوازی ئاژاوەی ناوخۆ بوو, شۆڕشی بە مەسیحیەکانی مۆرە کرد لە دژی عوسمانیەکان, وکەشتیگەلی ڕوسی ڕووی کردە مۆرە بۆ یارمەتی شۆڕشەکە, بەلام تێک شکێنرا, بەلام ھەندێک لە کەشتیگەلەکانی کە دەرچوون توانیان بەشێکی گەورەی کەشتیگەلی عوسمانی بسوتێنن, دواتر ڕۆیشتن بۆ داگیرکردنی دوورگەی لمنۆس, ھیزی دەریای عوسمانی ناچاری گەڕانەوەیان کردن وشۆڕشەکەی مۆرەیان کپکرد.
  • دوای نەخۆش کەوتنی سوڵتان مستەفای سێیەم عەبدول حەمیدی برای حوکمی گرتە دەست و شەڕ بەردەوام بوو لە نیوان ڕوس و عوسمانیدا تا ھەردوولا لەسەر ئاگربەست ڕێکەوتن لە بەرامبەر چەند خاڵێک لە بەرژوەندی ڕوسیا, کە گرنگترینیان, حەقی ڕوسیا بوو لە پاراستنی ھەموو مەسیحیە ئەرسەدۆکسیەکانی دەوڵەتی عوسمانی. لە ساڵی ١٧٧٨ز سوڵتان عەبدول حەمیدی یەکەم وەفاتی کرد.


سوڵتان سەلیمی سێیەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : سه‌لیمی سێیه‌م




سوڵتان سەلیم خانى سێیەم.

سەردەمی چاکسازیی ڕاست ودروست لە سەردەمی سولتان سەلیمی سێیەم دەستی پێردکە لە پێشەنگی چاکساز وسەرکردە ڕاستیەکانی دەوڵەتی عوسمانی دائەنرێت, وئەوانی دوای خۆی ڕێگای ئەمیان گرت, وچاکسازیەکانی ھەموو ڕوویەکی ژیانی گرتەوە, لە بەڕێوەبردن وڕۆشنبیری وئابوری وکۆمەڵایەتی وسەربازی. وخاوەن ڕۆشنبیریەکی فراوان بوو, کاتێک ھاتە سەر حوکم سەروەتەکانی وڵات لە ئاستیکی نزمدا بوو, وعوسمانیەکان لەشەڕدا بوون لەگەڵ نەمسا وڕوسیا بەڵام لێرەدا چاودێری قەدەر ھات وشۆڕشی فەڕەنسا ھەڵگیرسا, ئیمپراتۆری نەمسا ترسا لەوەی بگاتە وڵاتەکەی ئەویش, ڕێکەوت لەگەڵ عوسمانیەکان وبەلەگراد و وڵاتی سربی گەڕاندەوە بۆیان, سوڵتان سەلیم سودی لە پێشکەوتنی ڕۆژئاوا وەرگرت و بیرۆکەی ڕژیمی سەربازی دانا لە جێگەی سوپای ئینکیشاری کە بووبونە سەرچاوەیەک بۆ ئاژاوە و شکست وقەڵای نوێی بنیاتنا وکەشتی لەسەر شێوەی فەرەنسى دروستکرد وداوای یارمەتی سویدی کرد بۆ دانانی تۆپخانە, وسەرچاوە زانتسیەکانی بیرکاری و ھونەری سەربازی وەرگێڕا, ڕژێمێکی ھەڕەمی دانا بۆ سەرکردایەتی سەربازی, ئاسایی بوو کە ناڕەزایی دروست بێت لەلایەن پارێزگارەکانەوە بۆ ئەم یاسا نوێیانە, ئینکیشاریەکان شۆڕشیان لێکرد لەبەر ئەو یاسا سەربازیە نویێە وازیان نەھێنا بە لابردنی سوڵتان بەڵکو کوشتیشیان لەسەر فەرمانی جێنشینەکەی.

لە گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی سوڵتان سەلیمی سێیەم, ھەڵمەتە فەڕەنسیەکان بوو بۆ سەر میسر بە سەرکردایەتی ناپلیۆن پۆناپەرت, بەم شێوەیە دوژمنەکانی دوێنێ بوونە ھاوڕێ وبە پێچەوانشەوە, ھاوڕێیەتی فەڕەنسی عوسمانی کۆتایی ھات کە لە سەردەمی سوڵتان سلێمان قانونی کرابوو, وڕوسیا وبەریتانیا ڕێکەوتن لەگەڵ عوسمانیەکان بۆ دەرکردنی فەڕەنسا لە میسر, ھەر لەم سەردەمەدا کۆمار سەربەخۆی یۆنان پێک ھات لە ژێر چاودێری عوسمانیەکان.

  • لەم کاتەدا مستەفای چوارەم عەرشی عوسمانی گرتە دەست, بەڵام زۆری نەخایاند ئینکیشاریەکان لایاندا ومەحمودی برایان لە جێگەی دانا.


سوڵتان مەحمودی دووەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : مه‌حمودی دووه‌م



سوڵتان مەحمودى دووەم.

لەم سەردەمە ڕووداوی گرتگ ڕوویدا لە ئاستی ناوخۆ ودەرەوە, ئەو لاوازیەی گەورەیەی دەوڵەتی عوسمانی گرتبوویەوە دوو ئاڕاستەی تیا دەرکەوت, یەکەمیان, ئەگەڕایەوە بۆ ئەو لاوازیەی دەوڵەتی عوسمانی گرتەوە بە ھۆی دوورکەوتنەوە لە ئیسلامەوە, ودووەمیان, لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانەی ئەوروپا تا عوسمانیەکان بگەن بە پێشکەوتن. لە ئەنجامی ئاڕاستەی یەکەمیاندا بزوتنەوەی وەھابی دەرکەوت لە نیمچە دوورگەی عەرەبی,بانگەوازی پاککردنەوەی ئیسلامی ئەکرد لە ھەموو ئەو شتانەی خۆیان پیا ھەڵواسیوە بە دریژایی سەدەکان, سوڵتان محەمەد بە پێویستی زانی ئەم کۆمەڵەیە لەناو ببات کە ئەترسا وشەی ئیسلام جیابکەنەوە, محەمەد عەلی پاشای والی میسری ڕاسپارد بە دەستگرتن بەسەریاندا, ئەویش ئەوەی ئەنجامدا کە داوای لێکرابوو, وبزوتنەوەکەی لەناوبرد, ولە سەرەتای سەردەمی مەحمودی دووەمدا چەند دەوڵەتێکی ئەوروپا سەربەخۆییان ڕاگەیاند لە دەوڵەتی عوسمانی, کە سەرەتای جیابوونەوەی ئەوروپای ڕۆژھەڵات بوو لە دەوڵەتی عوسمانی, کاتێک سربیەکان دووجار شۆڕشیان کرد وداوای سەربەخۆییان کرد, دووجار دەوڵەتی عوسمانی لەناوی بردن, وپاشان بەڵێنی دا دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی سڕب, ودەسەڵاتی عوسمانی لە سڕبدا تەنھا لەسەر یەک قەڵا بێت, خێرا بە دوای ئەوە عەلی پاشای والی شاری یانیەی ئەلبانیا شۆڕشی کرد, سوڵتان سوپایەکی بۆ نارد توانیان دەستی بەسەرا بگرن ولەسێدارەیاندا, کێشەکان لە کۆڵ دەوڵەتی عوسمانی نەبوونەوە, یۆنانیەکان شۆڕشیان کرد بۆ سەربەخۆبوون, وئەو تیپە سەربازیە عوسمانیانەی نێرابوون بۆ سەرکوتکردنیان تێک شکان, لەبەر ئەوە سوڵتان داوای لە محەمەد عەلی پاشای والی میسر کرد شۆڕشی یۆنان خامۆش کات, کە ئەویش بەدەم داواکەوە چوو وکەشتی جەنگی نارد بۆ یۆنان, وتوانی سەرکەوتنی گەورە بە دەست بھێنێت بەسەر یۆنانیەکاندا, لەگەڵ ئەوەی یۆنانیەکان شۆڕشەکەیان سەرکەوت وسەربەخۆیی ولاتەکەیان جیا کردەوە لە دەوڵەتی عوسمانی دوای ئەوەی یارمەتیانەی لە وڵاتە ئەوروپیەکانەوە پێیان گەیشت, ھەروەک کەشتیگەلی عوسمانی تیک شکا لە شەڕی ناڤارین ساڵی ١٨٢٧ز لەسەر دەستی کەشتیە بەریتانی وڕوسیەکان. ئەم سەردەمە جیا دەکرێتەوە بە دارمانی خێرای دەوڵەتی عوسمانی و لە دەستدانی زۆربەی دەستکەوتەکانی لە ئەوروپادا, سوڵتان مەحمود چەند چاکسازیەکی گەورەی ئەنجامدا تا دەوڵەتەکەی لە ئاستی ئەوروپای ڕۆژئاوادا بێت لەبەرەوپێشچوندا, یەکەم ئیش کردی ھەڵوەشاندنەوەی ئینکیشاریەکان بوو, کە ھەوڵی یاخی بوونیان دا وکۆبوونەوە لە مەیدانەکانی ئەستانە, عوسمانیەکان تۆپبارانیان کردن, وسوڵتان دوای ئەوەی دەستی گرت بەسەر ئینکیشاریەکاندا, ڕژێمێکی سەربازی نوێی وەک ئەوروپیەکانی ڕاگەیاند, ھەروەک سوڵتان چەندین خوێندنگەی نوێی دامەزراند ودەستی ھەیئەی ئیسلامی لابرد لەسەر سەرپەرشتی فێربوون وخوێندکارانی ناردە دەرەوە بۆ خوێندن, وڕووی وڵاتی کردە تەقالیدەکانی ئەوروپا تەنانەت لە جل وبەرگدا.



داستانى ناڤارین لە نێوان کەشتیگەلى عوسمانى وئەوروپى, بە فڵچەى لویس ئەمپڕاوز.

ڕوسیا بڕیاری شەری دا لەگەڵ عوسمانیەکان دوای ئەوەی دەوڵەتی عوسمانی دانی نەنا بە بریارەکانی کۆنگرەی لەندەن کە ئاماژەی بە سەربەخۆیی یۆنان کرد, ڕوسیا توانی بەگدان و ئەفلاق داگیر بکات وگەیشتە شاری ئەدەرنە وھەڕەشەی ڕوخانی ئەستانەی ئەکرد, بەریتانیا وفەڕەنسا ھاتن بۆ ئەوەی ڕوس بوەستینن لەبەرەو پێشچوون لە ترسی بەرژەوەندی خۆیان لە ڕۆژھەڵات, ڕێکەوتنی ئەدرنە ڕوویدا لە نیوان ڕوس و عوسمانی کە بڕیار درا ڕوسیا زەویەکانی داگیری کردووە بگەرێنێتەوە بۆ عوسمانیەکان, بەرامبەر ئەوەی ڕوسیا قەرەبوو بکریتەوە لەو زیانانەی لێی کەوتووە وچەند تایەتمەندیەکی ھەبێت, وڵاتی سڕب سەربەخۆیی بدرێتێ ودەوڵەت ھەموو قەڵاکانی بۆ بگەڕێنێتەوە, و لە ناوەڕاستی ساڵی ١٨٣٠ز پەیوەندی نێوان عوسمانی و فەڕەنسیەکان تێکچوو جارێکی تر, کە فەڕەنسا دەستی گرت بە سەر جەزائیردا بە بیانووی ڕێگرتن لە دوژمنایەتی موسڵمانان بۆ کەشتیە بازرگانیەکانی, بەم شێوەیە دەوڵەتی عوسمانی جەزائیری بەتەواوی لەدەستدا لەگەل ئەو بەرەنگاریە گەورەیەی بە سەرکردایەتی عەبدول قادر جەزائیری کردیان بۆ ماوەی ١٧ ساڵ ناچاربوون خۆیان بەدەستەوە بدەن. لەدوای کەوتنی جەزائیر کێشەکان بەردەوام بوون لە دەوڵەتی عوسمانی کە والی میسر محەمەد عەلی پاشا تەماعی فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی گرتی لە کاتێکا بەھێزترین والی عوسمانیەکان بوو لە ڕۆژھەڵاتی عەرەبی, کە پیشتر سوڵتان مەحمود بەڵێنی ولایەتی شامی بە محەمەد پاشا دابوو لە بەرامبەر خزمەتەکانیا بەڵام دواتر پاشگەزبوویەوە لەو بەڵێنە کاتێک ھەستی کرد بوونی محەمەد پاشا لە شام خۆی مەترسیە بۆ دەوڵەتی عوسمانی, محەمەد عەلی بڕیاری دا کە ولاتی شام بەزۆر بگرێت, سوپاکەی نارد بەرەو فەلەستین وگرتی پاشان رۆیشت بەرەو کەنارەکانی لوبنان ویەک لە دوای یەک گرتنی,وبەخێرایی ڕۆیشت بەرەو سوریای ناوەڕاست وباکور, وسوپاکەی ڕۆیشتن بەرەو ئەنادۆڵ وھێزە عوسمانیەکانیان لە قۆنیە شکاند, کە ھەموو جیھان بینیان کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی نزیکە. لە دوای شکستی قۆنیە سوڵتان مەحمود داوای یارمەتی ئەوروپای کرد, کەس داواکەی قبوڵ نەکرد ڕوسیا نەبێت, ١٥ ھەزار سەربازی نارد بۆ ئەستانە بۆ بەرگری کردن, ئەمەش بەریتانیا وفەرەنسای ترساند لە کاریگەری ڕوسیا لەبەر ئەوە ھاتنە نێوانیانەوە بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ محەمەد عەلی پاشا, کە سوڵتان محەمەد عەلی کردە والی میسر و دوورگەی کریت وفەلەستین ولوبنان وئەدەنە. بەم شێوەیە کاریگەری روسیا بڵاوبوویەوە لە دەوڵەتی عوسمانیدا دوای ئەوەی ڕێکەوتن لەگەڵ عوسمانیەکان بیپارێزن لە ھێرشی میسریەکان وئەوانی تر. دواین رۆژەکانی سوڵتان مەحمود ھەولی گەڕانەوەی میسر و شامی دا و سوپایەکی نوێی کۆکردەوەوکاتێک لە فوراتەوە ھێرشی کردە سەر شام توشی کارەساتێک ھاتن وسوپای میسری شکاندنیان لە شەڕی نەسیبین ساڵی ١٨٣٩ز, بەڵام سوڵتان چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی ھەواڵی ئەم شکاندنەی پێ بگات وەفاتی کرد.


سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : عه‌بدول مه‌جیدی یه‌كه‌م



سوڵتان عەبدول مەجیدى یەکەم

سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەم لە دوای باوکى (مەحموودی دووەم) ھاتە سەر حوکم, لاویک بوو لە تەمەنی ١٨ ساڵیدابوو, دەوڵەتی عوسمانی لە لێواری ڕوخاندابوو, بێ سوپا بوو بە ھۆی شکستی سوپای عوسمانی بەرامبەر میسریەکان, ھێزە چەکدارەکانیان پەرش وبڵاوبوونەوە وبێ کەشتیگەل بوون دوای ئەوەی کەشتیگەلە عوسمانیەکان ملکەچى کەشتیگەلە میسریەکان بوون لە ئەسکەندەریە, سوڵتان ویستی خیرا ڕێبکەوێت لەگەڵ محەمەد عەلیدا بەڵام فەرنسا پیی وت بە بێ ڕاوێژی ئەوان ھیچ بڕیارێکی لەسەر نەیات, وبەڵێنی دا بکەوێتە نێوانیانەوە وسوڵتان ڕازی بوو, پاشان ھەر یەکە لە بەریتانیا وڕوسیا وپروسیا ونەمسا کۆبوونەوە وڕێکەوتنێکیان کرد لەگەڵ عوسمانیەکان, بە محەمەد عەلیان وت تەنھا میسر بۆ خیزانەکەی ئەو ئەبێت وعەکا ھەتا خۆی لە ژیاندایە لە ژێر دەستیا ئەبێت, محەمەد عەلی ئەمەی ڕەتکردەوەو ونوێنەرە ئەوروپی ونوێنەری عوسمانیەکانی دەرکرد لە میسر, لەسەر ئەوەوە ھێزە بەریتانی ونەمساوی وعوسمانیەکان ھێرشیان کردە سەر کەنارەکانی شام وسەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر ھێزەکانی محەمەد عەلی ھینا بە سەرکردایەتی ئیبراھیم پاشا, وناچاری گەڕانەوەیان بۆ میسر کرد, بەمە شام گەڕایەوە بۆ ژێر دەسەڵاتی عوسمانی, سەرکردایەتێکی ناوی ھەبوو بەسەر میسرەوە, لە دوای ئەم کێشەیە دەوڵەتە ئەورپیە گەورەکان ڕێکەوتێکیان لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی کرد ناسراوە بە ڕێکەوتنی لەندەنی تایبەت بە گەرووەکان, کە یاسای ئەم ڕێکەوتنە مایەوە بەسەر گەرووە عوسمانیەکانەوە بێ ئەوەی گۆڕانکاری جەوھەری تیا بکرێت تا جەنگی جیھانی یەکەم. لە سەردەمی سوڵتان عەبدول مەجیددا چەند ئاژاوەیکی ناوخۆ ڕوویاندا, ودەوڵەتەکە ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر بوو, کە تەماعی دەوڵەتە ئەوروپیەکانی زیاد کرد بۆی, وئەوروپیەکان پلانیان دانا بۆ دابەشکردنی لە داھاتوودا.



ڕووبەڕووبونەوەى دەریایی لە شەڕى قەڕم, لە نێوان عوسمانى وڕوسیەکان

کێشەی ڕۆژھەڵاتی لە کۆتایی سەدەی ھەژدەوە ئەم شێوازەی ئێستای وەرگرت, لەگەڵ ھاتنەدواوەی فراوانبونی عوسمانی لە ئەوروپادا ولەدەستدانى سەرکەوتنە سەربازەکانیان بەسەر دەوڵەتە ئەوروپیەکاندا بە تایبەت لە بەرامبەر نەمسا وڕوسیا. بۆ ئەمەش سێ ھۆکار ھەبووو لاوازی زۆری دەوڵەتی عوسمانی, ودەرکەوتنی چەند نەتەوەیەکی بچوکی مەسیحی لە بەلقان, ئاژاوە ناوخۆییەکان لە ھەندێک لە ولایەتەکان, وھەموو ئەم ھۆکارانە ڕێگەیان خۆش کرد بۆ ئەوروپا تا دەستێوەردان بکەن لە کاروباری ناوخۆی عوسمانی وبە پێی بەرژەوەندی خۆیان بیجوڵێنن, و لەگرنگترین ئەو ڕووداوانەی ئەوروپا سودیان لێوەرگرت, ئەو ئاژاوە تائیفیە بوو کە لە وڵاتی شام ڕوویدا لە چلەکانی سەدەی نۆزدەدا, وگەیشتە لوتکە لە شاخی لوبنان, فەڕەنسا ھاتە ناوەوە بە بیانووی پاراستنی کاسۆلیک بە تایبت موارنە, وبەریتانیا ھاتە ناوەوە بۆ پشتگیری دڕوز, وروسیا بۆ پشتگیری ئەرسەدۆکس, چەند کوشتارگەیەکی گەورە ڕوویاندا لە ولاتەکەدا, دواتر جەنگی قەڕم کە ساڵی ١٨٥٤ز دەستی پێکرد لە نیوان ڕوسیا ودەوڵەتی عوسمانی لە گرنگترین قۆناغەکانی کێشەی ڕۆژھەڵات بوو, ئەم شەڕە قەیرانیکی دروست کرد لە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکاندا, ھاوپەیمانیە سیاسیەکان گۆڕان, بەریتانیا وفەڕەنسا لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی وەستان بۆ پاراستنی زەویەکانی لە دژی ڕوس. لە کۆتاییەکانی سەردەمی سوڵتان عەبدول مەجیدی یەکەمدا, ئاژاوەیەکی تائیفی گەورە لە شام بڵاوبوویەوە لە دیمەشق وبیقاع وشاخی لوبنان لە نێوان مەسیحی وموسڵمانەکان بە گشتی ودروز وموارنە بە تایبەتی, کوشتارگەی گەورە ڕوویدا لە نیوانیان وژمارەی قوربانیەکان گەیشتە ١٢ ھەزار کەس, نوێنەرەکانی بەریتانیا وفەڕەنسا ھەردوو لایان ھانئەدا بۆ تۆڵە سەندنەوە وشۆڕشکردن, سوڵتان ترسا لە دەستێوەردانی دەرەوە, داوای لە بەرپرسە عوسمانیەکانی دیمەشق وبەیروت کرد کە بەپەلە بێدەنگیانکەن, وبەباشی داواکەیان جێبەجێ کرد, ودەوڵەتە ئەوروپیەکان فشاریان خستە سەر سوڵتان کە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ھێمنی بۆ شاخەکانی لوبنان ودیمەشق, , سوڵتان عەبدول مەجید کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٨٦١ز, دوای ئەوەی چەند چاکسازیەکی باشی کرد, دیارترینیان فەرمانی یەکسانی ئاینی بوو لە نێوان ھەموو دانیشتوانی دەوڵەتەکەیدا لە ساڵی ١٨٥٦زدا دەرچوو و بارودۆخی عوسمانیەکانی باش کرد وژمارەی خوێندەوارەکانی زیاد کرد, کە دواتر یارمەتی ژیانەوەی ئابوری دەوڵەتەکەی دا.


سوڵتان عەبدول عەزیزی یەکەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : عه‌بدول عه‌زیز

موبایەعە درا بە عەبدول عەزیزی یەکەم بۆ گرتنە دەستی خەلافەت دوای مردنی عەبدول مەجیدی برای, لەم سەردەمەدا کەناڵی سوەیس کرایەوە وئەو شۆڕشەی لە دوورگەی کریت ھەڵگیرسا خامۆشکرا, وئەم سوڵتانە زۆر ئەگەڕا بە وڵاتەکانی دەرەوەدا, سەردانی میسر وفەڕەنسای کرد وھەوڵیدا ڕوسیا لە خۆی نزیک بکاتەوەتا ئەوروپا بترسێنێت, بەڵام لابرا بە پێی فەتوایەکی شەرعی بەھۆی ئەوەی پارەی دەوڵەت بە فیڕۆ ئەدات.


سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم

  سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ش بكه‌ : عه‌بدول حه‌میدی دووه‌م



سوڵتان عەبدول حەمیدى دووەم
لە دوای موڕادی پێنجەم موبایەعە درا بە عەبدول حەمیدی دووەم، لەو کاتانە وڵات بە ئەزمەی گەورە وکێشەی ئابوریدا تێئەپەڕی،ئەزمەکان ھەڕەشەیان لە دەوڵەتەکە ئەکرد، بیرۆکەی جیابوونەوە پەرەی سەند وبۆ نەتەوەیی مانایەکی نوێ دروست بوو و بیرۆکەکەی گەشەی سەند لە ھەموو ولایەتەعوسمانیەکاندا،شۆڕش نوێ بوویەوە لە بۆسنەوھێرزۆگۆڤین، وبەردەوام بوو لە بولگاریا، سڕب وشاخی ڕەش لە شەڕدا بوون لەگەڵ دەوڵەت، لەبەر ئەم ھۆکارانە دەوڵەتە ئەوروپیەکان فرسەتیان ھێنا بێنە ناوەوە بەناوی ئەوەی ئاشتی بێننە کایەوە. ڕوسیا ونەمسا ھانی سڕب وشاخی ڕەشیان دا تا شەڕ بکەن لە دژی عوسمانیەکان، وروسیا بەڵێنی بە نەمسا وسڕب وشاخی رەشدا لەڕیزیاندا بوەستیت ئەگەر شەر بکەن لەگەڵ عوسمانیەکان، وشەڕ ڕوویدا لە نێوانیان وسوپای عوسمانی توانیان سەرکەوتنیان بە سەردا بھێنن، بەڵام دەستێوەردانی ئەوروپا شەڕەکەی وەستان، دەوڵەتە ئەوروپیە گەورەکان لیستێکیان خستە بەردەستی دەوڵەتی عوسمانی بۆ باشتر کردنی بارودۆخی مەسیحیەکان، دەوڵەت لیستەکەی ڕەتکردەوە، لەبەرئەوەی ئەمە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ بوو لە کاروباری دەوڵەت، ڕوسیا فرسەتی ھێنا وئەم ڕەتکردنەوەیەی بە ھۆکارێکی تەواو دانا بۆ شەڕ، ئەمجارە ئەوروپا یارمەتی خۆی پێشکەشی ڕوسیا کرد تا چی ئەویت بیکات بە عوسمانیەکان، ئەفلاق وبەگدان وبولگاریای داگیرکرد وگەیشتە ئەدەرنە ونزیک بوویەوە لە ئەستانە، وسوپاکەی ناردە ئەنادۆڵەوە، وسڕب وشاخی ڕەش شەریان ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەتی عوسمانی، عوسمانیەکان داوای ڕێکەوتنیان کرد وڕێکەوتنی سان ستیڤانۆیان لەگەڵ روسدا کرد، کە تیایدا سەربەخۆیی سڕب و شاخی رەش وئەفلاق وبەگدان و بولگاریایان ڕاگەیاند، دواتر ئەم رێکەوتنە گۆڕانکاری تیا کرا لە کۆنگرەی بەرلیندا، کە زۆر لە خاکەکانی دەوڵەتی عوسمانیان دابڕی لێی، بڕیارەکانی کۆنگرەی بەرلین لاوازی دەوڵەتی عوسمانی دەرخست، یەکە سیاسی ونەتەوەییەکان ئەم لاوازیەیان قۆستەوە، لەم کاتانەدا تونسیان لە دەستدا کە فەڕەنسا داگیری کرد، پاشان قوبرسیان لە دەستا دوای ئەوەی بەریتانیا گرتی،میسر وسۆدانیشیان لە دەستدا بە بیانووی پاراستنی دەوڵەتی عوسمانی. گرنگترین ڕووداوەکانی سەردەمی عەبدول حەمید ئەزمەی ئەرمەنی وھەڵایسانی بزوتنەوەی سەھیۆنیەت بوو، کە ھەستان بە شێواندنی وێنەی دەولەتی عوسمانی وسوڵتان عەبدول حەمیدی دووەم، داوای بنیاتنانی دەوڵەتی یەھودیان کرد لە فەلەستین وھانی یەھودیان دا کۆچی بۆ بکەن، بەڵام سوڵتان عەبدول حەمید بڕیاری ڕێ لێگرتنی بۆ دەرکردن، بەڵام لە کۆتاییدا لەژێر فشاری دەوڵەتە ئەوروپیەکانا ھەڵیانوەشاند.



بۆ درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ برۆ بۆ په‌ڕه‌ی سێ یه‌م







صفحات سایت

پیچک