تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



موستەفای چوارەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

موستەفای چوارەم، سوڵتانی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٠٧ و ١٨٠٨ و کوری عەبدول حەمیدی یەکەم، لە ماوەی حوکمی چاکسازی سەلیمی سێیەمدا ئەم لە پێش بوولای و خەلافەتی گرتە دەست دوای لابردنی کوڕی مامەکەی سەلیمی سێیەم.

کاتێک شۆڕشی ئینکیشاری هەڵگیرسا لەسەر سەلیمی سێیەم، موستەفا سوڵتانی خەڵەتاند و پاڵپشتی ئینکیشاری کرد تا سوڵتانیان لابرد، و موستەفایان کردە حاکمی نوێ، لە ئەنجامی ئەوەشدا ناکۆکی کەوتە نێوان سەربازەکانی ڕژێمی نوێ، و لە هەمان کاتدا هەندێک هەر هاوسۆز بوون لەگەڵ سەلیمی سێیەم.


شەڕ لەگەڵ ڕووسیا

کاتێک هەواڵی لابردنی سەلیمی سێیەم گەیشت، خۆشی بڵاوبوویەوە لە ڕیزەکانی ئینکیشارییدا لەبەر ڕزگار بوونیان لە ڕژێمی سەربازی نوێ، بەڵام سەدڕی ئەعزەم حیلمی ئیبراهیم پاشا بەشدار نەبوو لەو خۆشییەیاندا، لەبەرئەوە کوشتیان و یەکێکی تریان دانا لە جێگەی، و ئەنجامەکان زۆر بە ئازار بوون، ئەگەر ئەو کاتە ڕووس سەرگەرم نەبووایە بە شەڕی ناپلیۆنەوە لە ڕۆژئاوا، ئەوا ئەیتوانی گەورەترین گورز لە دەوڵەتی عوسمانی بوەشێنێت.

لە دوای شەڕەکە قەیسەری ڕووس ئەلکسەندەری یەکەم لەگەڵ ناپلیۆن کۆبوویەوە، و ڕێکەوتن، و پێویست بوو لەسەر ڕووسیا بوەستێت لە شەڕی عوسمانییەکان، وفەڕەنسا قبوڵ بکرێت وەک ناوبژیوانێک لە نێوانیان، لەگەڵ چۆڵکردنی ویلایەتی ئەفلاق و بەغدان لەلایەن ڕووسەوە، هەروەها مێژوونوسی فەڕەنسی لافالیە ئەڵێت کە ڕووس و فەرەنسییەکان ڕێکەوتن بە نهێنی لەسەر دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەر ڕازی نەبێت بە ناوبژیوانی فەڕەنسا، عوسمانییەکان ڕازی بوون و ئاگربەست کەوتەوە لە نێوانیان بە شێوەیەکی کاتی.


لێپرسینەوە شۆڕشگێڕەکان

شۆڕشگێڕەکانی حکومەتەکەی سەلیمییان لابرد جیاوازبوون لە ئەستانە، و لە ساڵی ١٨٠٨ سوپا بە سەرکردایەتی موستەفا پاشا بریقدار ڕۆیشت بۆ ئیستەنبوڵ بۆ گەڕاندنەوەی سەلیمی سێیەم بۆ حوکم و لە سێدارەدانی شۆڕشگێڕەکان، و پاڵپشتی ئەکرا لەلایەن زۆربەی وەزیرەکان و سەدری ئەعزەمی نوێوە و توانی ئەستانە بگرێت، کاتێک لە بەرەو پێش چووندابوون، موستەفای چوارەم هەستا بە لە سێدارەدانی سەلیمی سێیەم و براکەی مەحموود تا تەنها خۆی بمێنێتەوە لە عوسمانییەکان بۆ حوکم کردن، بەڵام موستەفای چوارەم هەر لابرا و مەحموود لە جێگەی دانرا کە بە شاراوەیی لە سێدارەدان ڕزگار کرا بوو، پاشان موستەفای چوارەم لە سێدارە درا لە هەمان ساڵدا دوای ئەوەی ١٣ مانگ حوکمی کرد.



سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ

صفحات سایت

پیچک