تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



شەڕی جیھانیی یەکەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد


شەڕی ساڵی ١٩١٥



هێزەکانی ڕووس لە بەرەی جەنگدا، ١٩١٥

ئاڵمان توانی سەرکەوتنێکی زۆرتر بەدەست بھێنێت بەسەر ھاوپەیمانەکاندا لە ساڵی ١٩١٥دا، ڕووسی شکاند لە شەڕی (جورلیس تارناو) لە ئایاری ١٩١٥، پۆڵەنداو زۆربەی شارەکانی لیتوانیای گرت، ھەوڵی بڕینی ھێڵەکانی پەیوەندی دا لە نێوان سوپاکانی ڕووسیا و بنکەکانیاندا تا دەست بەسەریاندا بگرێت، لەگەڵ ئەوەی ڕووس چەند سەرکەوتنێکی کەمی بەدەست ھێنا بەسەر ئەڵماندا، ٣٢٥،٠٠٠ دیلی ڕووسی گیران لە پاش ئەوە ڕووسیا نەیتوانی ھێزەکانی بگێڕێتەوە.

و سەرکەوتنی ئەڵمان بەسەر ڕووسیادا بوو بە ھۆی ملکەچکردنی بەلقان، و ھێزە نەمساوی و ئەڵمانیەکان لە ڕووباری دانووبەوە ڕۆیشتن بۆ کوشتاری سڕب، و تێکشکانێکی گەورەیان پێگەیاندن.

ھەر لە ھەمان ساڵدا ئاڵمانیا توانی چەند سەرکەوتنێکی باشی تر لە چەند لایەکەوە بە دەست بھێنێت، لە کاتێکدا سەربازگە ئەڵمانیەکان بە جێگیری ڕائەوەستان لە بەردەم ھێرشەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، لە ھەمانکاتدا ناڕەزایی دروستبوو لە کەمبوونەوەی زەخیرەی سوپای بەریتانی و داوای پێکھێنانی وەزارەتی ئیئتلافیان لێکرد، ھەروەھا چەند گۆڕانکاریەک لە سەرکردە سەربازیەکانی ڕووسدا ڕوویدا.

لە ٢٣ی ئایاری ١٩١٥ ئیتاڵیا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ئیمپڕاتۆری نەمسا و مەجەر، دوای ئەوەی ھاوپەیمانەکان بەڵێنی ھەندێک خاکەکانیان پێدا ئەگەر سەرکەوێت بەەسەر وڵاتەکانی ئەو لایەدا.


شەڕی ساڵی ١٩١٦



هێزی وشکانی ڕووسیا

ئەم ساڵە بە دوو داستانی گەورە جیادەکرێتەوە کە لەسەر خاکەکانی فەرەنسا بەرپابوون یەکەمیان حەوت مانگ درێژەی کێشا و دووەمیان چوار مانگ، ئەوانیش داستانەکانی فدان و سووم بوون، لە شەڕی یەکەمیاندا زیانەکانی ئاڵمانیا بە ٢٤٠ ھەزار کوژراو بریندار مەزەندەکرا و زیانی فەڕەنسیەکان ٢٧٥ ھەزاربوو.

بەڵام لە شەری سومدا ھاوپەیمانان توانیان ئاڵمان ناچاربکەن ١٠٠ میلی چوارگۆشە بگەڕێتەوە، و ئەم شەڕە دەستی گرت بەسەر سوپای ئەڵمانی کۆندا، و پاشان پشت ئەبەسترا بە سەربازە کەم تەمەنەکان، و سوپای بەریتانی لەم شەڕەدا شەست ھەزار بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە لە یەکەم ڕۆژدا.

لەم شەڕانەدا بۆ یەکەمجار زرێپۆش دەرکەوت لە گۆڕەپانەکانی جەنگدا، ولەم ساڵەدا ڕووس بە سەرکردایەتی ژێنراڵ بۆسیلۆف توانی ھەڵمەت بباتە سەر نەمسا، ٤٥٠ ھەزار دیلی لە ھێزە مەجەڕی و نەمساوییەکان گرت، و ئەم سەرکەوتنە ڕۆمانیای ھان دا تا شەڕ ڕابگەیەنێت بەسەر نەمسا و مەجەڕ، و ئاڵمانیا وەڵامی دایەوە بە ڕاگەیاندنی شەڕ بەسەریدا، و ئەڵمان لە شەش ھەفتەدا ڕۆمانییەکان شکاندا و چووە ناو بوخارستەوە.


شۆڕشی عەرەبی گەورە (١٩١٦)



هێزەکانی ڕووسیا لە چاوەڕوانی هێرشی ئاڵمانیادا

عەرەب بەیەکگەیشتن لە دەوری شەریف حسەین کوڕی عەلی، شەریفی مەککە و پارێزەری وڵاتە پیرۆزە ئیسلامیەکان، کە ساردی کەوتبووە نێوانیان لەگەڵ خەلافەتی عوسمانی، و بەریتانیا ئەیویست عەرەب ڕابکێشێت بەلای خۆیدا بۆ ئەو مەبەستە چووە وتووێژی نھێنییەوە لگەڵ شەریف حسەین، و نامە گۆڕایەوە لە نێوان شەریف حسەین وەک نوێنەری عەرەب و سیر ھێنری مکماھون مەندوبی بەریتانیا لە میسر و سوودان ، و لەو نامانەدا ئەوە روون کراوەتەوە کە مەرجی عەرەب بۆ وەستان لەگەڵ بەریتانیا سەربەخۆبوونی دەوڵەتە عەرەبیەکانی سەر کەنارەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستە و ھەروەھا دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبی گەورەیە کە ھەموو نیشتیمانی عەرەبی بگرێتەوە بێجگە لە میسر و باکووری ئەفریقا و لەگەڵ ئەوەی جیاوازبیان ھەبوو لەگەڵ مکماھون لەسەر سنوری دەوڵەتە عەرەبیە بەڵێنپێدراوەکە، عەرەب چوونە شەڕەوە لە ڕیزی بەریتانیادا.

شۆڕشی عەرەبی گەورە دەستی پێکرد لە ١٠ی حوزەیرانی ١٩١٦ بە ڕاگەیاندنی شەریف حسەین بە جیھادی پیرۆز و شۆڕش بەسەر عوسمانییەکاندا بە ھاوکاری ئەفسەری زانیاریدانی بەریتانی (تۆماس ئیدوار لۆرەنس)، و کوڕەکانی توانیان دەست بگرن بەسەر حیجازدا بە یارمەتی ئینگلیز و فەیسەڵی کوڕی پێشکەوت بەرەو شامو بە یارمەتی ئینگلیز گەیشتە دیمەشق کاتێک عوسمانییەکان لێی ڕۆیشتنە دەرەوە، دامەزراندنی دەوڵەتێکی عەرەبی سەر بە باوکی ڕاگەیاند کە باوکی خۆی وەک پاشای عەرەب ڕاگەیاندبوو لەگەڵ ئەوەی ھاوپەیمانان دانیان بە پاشایەتی ئەودا نەنابوو تەنھا وەک پاشای حیجاز و ڕۆژھەڵاتی ئوردن نەبێت.

لەگەڵ ئەو بەڵێنانەی بەریتانیا بە عەرەبی دابوو دەستی کرد بە وتوێژ و ڕێکەوتنی نھێنی لەگەڵ فەرەنسا و ڕووسیا، کە دابەشکردنی موڵکی دەوڵەتی عوسمانی لە خۆ ئەگرت بە دەوڵەت عەرەبیەکانەوە، پاشان بەریتانیا و فەرەنسا جیابوونەوە لە ڕێکەوتنێکی نھێنیدا کە ناسراوە بە ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ ساڵی ١٩١٦ بە ناوی مەندوبی بەریتانی مارک سایکس و مەندوبی فەڕەنسی فرانسوا جۆرج بیکۆ، و ئەم ڕێکەوتنە کە ئاشکرابوو دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر (بەلشەفی) لە ڕووسیا ساڵی ١٩١٧، ھەر لە ھەمان ساڵدا بەریتانیا جارێکی تر غەدری لە عەرەب کرد بە بەڵێن دان بە سەھیۆنییەت بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی یەھوودی لە فەلەستین کە ناسراوە بە پەیماننامەی بلفۆر لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٩١٧ دەرچوو.


گۆران لە ڕێڕەوی شەڕەکەدا ١٩١٧



فەڕەنسا، ١٩١٧

دەوڵەتەکانی یەکێتییە سییانیەکاە گەمارۆی دەریایی دوڵەتەکانی ھاوپەیمانییە سییانیەکەیان دا، و ئەڵمان وەڵامی دانەوە بە شەڕی کەشتی ژێر دەریایی، ئامانجیان پێکانی ھەموو کەشتیەکان بوو بە بێلایەنەکانەوە و لەو کەشتیانەی نوقم کران کۆمڵێک کەشتی ئەمریکی بوون کە وای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد بێتە شەڕەوە لە ڕیزی دەوڵەتەکانی یەکێتی سیانیەکەدا و بوو بە شەڕی جیھانی.



شەڕی ژێر دەریایی و وڵاتە یەکگرتووەکان

لە ماوەی ساڵی ١٩١٦شەری دەریایی کەوتەوە لە دەریای باکوور لە نێوان کەشتیگەلی ئەڵمانی و ئینگلیزی و ناسراوە بە جاتلاند، کەشتیگەلە ئەڵمانیەکان لە بەندەرەکانیان درچوون بۆ شەڕی کەشتیگەلی ئینگلیزی بە ئومێدی ھەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی سەپێنراو بەسەر ئاڵمانیادا، و ئەمە شەڕێکی یەکلاکەرەوە نەبوو تا ئەڵمان کشایەوە لەگەڵ ئەوەی زیانێکی گەورەی گەیاند بە کەشتیگەلی بەریتانی، و لەو ماوەیەدا ئەڵمان دەستی کرد بە شەڕی کەشتی ژێردەریایی بە ئمانجی نوقمکردنی ھەر کەشتیەکی بازرگانی پێش ئاگادارکردنەوە، بۆ برسیکردنی بەریتانیا و ناچارکردنی بە خۆبەدەستەوەدان، وئەم کارەش وڵاتە یەکگرتووەکانی توڕەکرد لەبەرئەوەی کەشتیەکانی ئەویش لەو نیوەندەدا نوقم ئەکران، لەبەر ئەوە چووە ناو شەڕەوە لە نیسانی ١٩١٧، بە تایبەت دوای ئەوەی زانی ئەڵمان ھەوڵی ڕازیکدرنیمەکسیک ئەدەن تا ھێرش بکات سەر وڵاتە یەکگرتووەکان لەبەرامبەر ئەوەی سێ لە ویلایەتەکانی ئەمریکا وەربگرێت.

وڵاتە یەکگرتووەکان پێش چوونە ناو شەڕەوە لەسەر ڕێڕەوی سەرۆکی ئەمریکی ئەڕۆیشت کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکی دابڕیبوو لە ئەوروپا و ڕێگەی نە ئەدا بە ھیچ دەوڵەتێکی ئەوروپی دەست لە کاروبارەکانی وەربدەن، بەڵام سەرکردە ئەمریکییەکان بە بەرژەوەندیان زانی سوود لەم شەرە وەربگرن بە چوونە ناویەوە.

و ھاوپەیمانەکان سوودمەند بوون لە تواناکانی ئەمریکا لە بەھێزکردنی ھەوڵە جەنگیەکانیان، و توانیان گەمارۆ لەسەر ئاڵمانیا توند بکەن تا لاوازی بکەن.


سەرکەوتنی یەکێتی سییانی



دوو سەربازی ئەمریکی ئەڕۆن بەرەو کانی خەڵوز

گەیشتنی ھێزە ئەمریکیەکان بۆ فەرەنسا لە تەمووزی ١٩١٧ گۆڕانێکی گرنگ بوو لە ڕێڕەوی شەڕدا، لەبەرئەوەی یارمەتی ھێزی دەوڵەتەکانی یەکێتیە سییانیەکەی دا دژەھێرش بکەنە سەر ئەڵمان و کشایەوە بە سەدان کیلۆمەتر لە کاتێکدا کە ھێزەکانی یەکێیتیە سیانیەکە دەستیان گرت بەسەر عوسمانییەکاندا لە میسر و سوریا و عێراق و خۆیان پیش خست لە ئاسیای بچوکدا، و لە بەلقان ھێزەکان یەکێیتیەکە بولگاریایان ناچاری خۆبەدەستەوەدان کرد لە ئەیلولی ١٩١٨ و دەوڵەتی عوسمانی داوای ڕێکەوتنی کرد لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا و نەمساش داوایکرد لە سەرەتای تشرینی دووەمدا، و ئاڵمانیاش بێجگە لە خۆبەدەستەوەدان نەیتوانی ھیچیتر بکات و ئاگربەست بەسترا لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دوای ئەوەی بە تەنیا شکستی ھێنا لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەی یەکێتیە سیانییەکە.


شەڕی ساڵی ١٩١٧

ساڵی ١٩١٧ ڕووداوێکی گرنگی بە خۆیەوە بینی لەبەرەی ڕۆژھەڵاتەوە کە ئەویش سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر (بەلشەفی) بوو لە ڕووسیا و ئیمزاکردنی ڕێکەوتنی برست لیتۆفسک بوو لەگەڵ ئەڵمان ساڵی ١٩١٨ و چوونە دەرەوەی ڕووسیا بوو لە شەڕ، ھەر لەو ساڵەدا فەڕەنسیەکان بە یارمەتی ھێزە ئینگلیزەکان ھەستان بە ھێرشێکی گەورە بۆ سەر ھێزە ئەڵمانیەکان، لەگەڵ ئەوەی ئەم ھێرشە شکستی ھێنا و وفەڕەنسیەکان زیانێکی گەورەیان لێکەوت کە بوو بە ھۆی یاخیبوون لە ڕیزەکانیاندا، و گۆڕانکاری ئەنجامدرا لە ڕیزی سەرکردە فەرەنسیەکاندا.

و بەریتانیەکان گۆڕانی گرنگیپێدانی ئاڵمانیان بینی بۆ بەرەی بەریتانی، و شەڕی باشندیل کەوتەوە کە بەریتانیا ١٠٠ ھەزار سەربازی لە دەستدا تیایدا لە نێو کوژراو و بریندارەکاندا، و چەند کارەساتێک ھات بەسەر ڕیزەکانی ھاوپەیماناندا لە بەرەکانی ڕوسی و فەرەنسی و ئیتالی، لەگەڵ ئەوەی سەرکەوتن بەسەر عوسمانیەکان و توانیان بچنە ناو عێراق و فەلەستینەوە.

ھەروەک ئەو ساڵە جیادەکرێتەوە بە سەرکەوتنێکی گەورەی ھێزە ئەلمانی و نەمساویەکان لە شەڕی کابۆریتۆ دوای زنجیرەیەک شەڕ وەک شەڕی ئیسونزۆ.


گەڕانەوە بۆ شەڕ بزوتنەوەی ١٩١٧-١٩١٨



دەستەی فیلمی ئاڵمانی بۆ تۆمارکردنی ئیشەکان

چوونە دەرەوەی ڕووسیا لە شەڕ دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ١٩١٧ و دوای ئەوەی لینینی سەرکردەی پەیماننامەی ئاشتی بە جیا لەگەڵ ئاڵمانیا ئیمزاکرد، ڕۆڵێکی دیاری بینی بۆ چڕکردنەوەی ھەڵمەتەکانی ئاڵمانیا لەسەر فەرەنسا پێشئەوەی پاڵپشتی ئەمریکی پێیان بگات، ھێزە بەریتانی و فەرەنسیەکان لە ژێر سەرکردایەتی ژێنەڕاڵی فەڕەنسی فوش مکن یەکیان گرت، دوای ئەوەی ئاڵمانیا لە شەڕی مارندا لە ساڵی ١٩١٤ ھێزە فەڕەنسیەکانی کشاندەوە بەرەو باشوورو ئاڵمانیا دوایان کەوت و شەری حوسن فردان ڕوویدا لە ساڵی ١٩١٦ کە کشانی ئەڵمانیەکان لەسەر فەرەنسا وەستاند.

و وڵاتە یەکگرتووەکان چووە شەڕەوە لە ڕیزی ھاوپەیمانان بە ئامانجی ڕووبەڕونەوەی ویستی فراوانخوازی ئاڵمانیا لە دەستبەسەراگرتن و ڕێزنەگرتنی بێلایەنی بەلجیکاو شەڕەی کەشتیە ژێردەریاییەکانی کە زیانێکی ئابوری گەورەی گەیاند بە ئەمریکا وای لە ئەمەریکا کرد بێتە شەڕەکەوە.

ھاوکات لەگەڵ ترسی خاوەن بانک و حکومەتی ئەمریکا لە شکانی ھاوپەیمانان، و بانکە ئەمریکیەکان داراییەکی گەورەیان بە فەرەنسا و بەریتانیا دابوو بۆ کڕینی ماددە سەرەتاییەکان و خۆراک لە وڵاتە یەکگرتووەکان، لەبەرئەوە خاوەن بانک و پیاوە بازرگانەکانی ئەمریکا داوایان لە حکومەت کرد بچێتە شەڕەوە لە ڕیزی ھاوپەیمانان.


کۆتایی شەڕ ساڵی ١٩١٨



سەربازە بەریتانیەکان لە بەرەی فەرەنسی ئەلمانی بە فڵچەی فیکرز

دەرچوونی ڕووسیا لە شەڕ ھانی ھێزە ئەڵمانیەکانی دا تا سوود لە ٤٠٠ سەربازە وەربگرێت کە لە بەرەی ڕوسی و ناردنیان بۆ شەڕی ئینگلیز و فەڕەنسیەکان، و ئەڵمان توانیان سوپای پێنجەمی بەریتانی تێک بشکێنن لە ئازاری ١٩١٨، و شەرەکانی ھەردوولا زەرەرو زیانێکی گەورەی لە گیان و ساماندا لێکەوتەوە، و نرخی یەک دەقیقە شەڕ لەو ساڵەدا بە بە دە ملیۆن دۆلار لە سەعاتێکدا خەمڵێنراوە.

و ھاوپەیمانان دەستیانکرد بە ئامادەکردنی ھێزەکانیان و ھەڵمەتێکی گەورەیان بردە سەر ئەڵمان و کۆتایی بە شەڕەکە ھێنا، و ناسراوە بە شەری مارنی دووەم لە تەمموزی ١٩١٨، و ڕۆژی ٨ی ئابی ١٩١٨ ڕۆژێکی ڕەش بوو لە میژووی ئەڵماندا؛ کە چەند شکستێکی توندیان خوارد لەبەردەم بەریتانی و ھاوپەیمانەکان، و ئاڵمانیا بەرەو داڕمان ڕۆیشت و نزیکەی ٢٥٠ ھەزار ئەڵمانی بە دیل گیران لە ماوەی سێ مانگدا، و ھێزە بەریتانیەکان چوونە ناو ھێڵە ئەڵمانیەکانەوە و گەیشتنە باکووری فەرەنسا، و ھێزەکانی تری ھاوپەیمانان گەیشتنە فەرەنسا.

ئەزمەیەکی سیاسی توند ئاڵمانیای گرتەوە لەگەڵ شکستە سەربازییەکانیان لە مەیدانەکانی جەنگدا، ئاڵمانیا داوای ئاگربەستی کرد بە بێ ھیچ مەرج و بەندێک، و ھاوپەیمانان وتوێژیان لەگەڵ حکومەتە ئیمپڕاتۆریەکە ڕەتکردەوە لەبەرئەوە حکومەتی کۆماری لە ئاڵمانیا دامەزرا دوای دەست لە کار کێشانەوەی ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی، و ئەو ئاگربەستە بەسترا کە کۆتایی بە شەڕ ھێنا لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دوای چوار ساڵ و نیو شەڕ و کوشتار کە دە ملیۆن سەرباز بوون بە قوربانی و ٢١ ملیۆنی تر برینداربوون.


دەرئەنجامەکان

شەری جیھانی یەکەم بوو بە ھۆی ڕووخانی ئیمپڕاتۆری عوسمانی لە ساڵی ١٣٤١ک-١٩٢٤ز و کەوتنەوەی چەندین زیانی گەروەی ماڵی و گیانی و گەڕانە دواوەی ڕۆڵی ئەوروپا لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتی جیھان، بەڵام گرنگترین ئەنجامی دامەزراندنی ئەو ئاشتیە کەموکوڕەدا بوو کە ھەموو ئەو ئامڕازانەی لە خۆ ئەگرت کە بوون بە ھۆی ھەڵایسانی شەڕی جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩.

و لە ماوەی شەڕەکەدا دەوڵەتە ئەوروپیە بەشەڕھاتووەکان ناچاری کڕینی پێویست و کەرەستەیەکی زۆر بوون لە وڵاتە نوێکان کە خاکەکانیان ھیچ زیانێکی شەڕی پێ نەگەیشت وەک وڵاتە یەکگرتووەکان و کەنەدا وئوسترالیا و ئارجەنتین، کە ئەمەش وای لە ئەوروپا کرد شارێک بێت بۆ ئەو دەوڵەتانە لە دوای شەڕ، و ئەوروپا لە دوای شەڕ خۆی ناچار بینیەوە لە دانی ئاڵتونە یەدەکەکانی کە ھەیبوو بۆ دانەوەی قەرزەکانی و ئەمە بوو بە ھۆی گەڕانە دواوەی دراوی ئەوروپی.

وڵاتە یەکگرتووەکان سوودمەندی یەکەم بوو لەم شەرە و قەرزدەری یەکەم بوو بە ئەوروپا لە پێش و لە کاتی شەرەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان لە دوای شەر لە ئەنجامی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیدا %٤٥ی ئاڵتونی یەدەکی جیھانی بەدەستھێنا و بەوەش بوو بە یەکەم خاوەن قەرز لە جیھاندا.


زیانە گیانی و ماڵیەکان

زیانە گیانەکانی شەری جیھانی یەکەم بە ٨،٥٣٨،٣١٥ کەس خەمڵێنراوە، و زیاتر لە دوو ئەوەندەی ئەو ژمارەیە برینداربوون، و زیانەکانی ڕووسیا لە سەرەوەی لیستی زیانە گیانیەکان دێت پاشان بە دوایدا ئاڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئیتالیا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێن.

بەڵام گرنگترین زیانە ماڵیەکان لەو خاکانە کەوت کە شەرەکە تیایاندا ڕوویدا کاتێک کێڵگە کشتوکاڵیەکان تیاچوون لەگڵ کێڵگە ئاژەلیەکان و سەدان ھەزار ماڵ وێران کران لەگەل ھەزران کارگە ھاوکات لەگەڵ ئەو زیانانەی بە سکە ئاسنینەکان و کانی خەڵوزەکان کەوت.

لەبەرئەوە دەولەتە شەڕکەرەکان ئەبووایە لە قۆناغی ئاشتیا ئەوەیان بنیات بنایەتەوە کە شەڕ وێرانی کردبوو و پیشەسازییە جەنگیەکانیان بگۆڕن بۆ پیشەسازی مەدەنی، بەڵام کەمی سەروەت و دەستی ئیشکەر کە لە شەڕەکاندا تیاچووبوون بوونە ڕێگرێی گەورە لەبەردەم بنیاتنانەوەکاندا.

ئەم خشتەیەی خوارەوە[١] زیانەکانی دەوڵەتەکان لە شەری جیھانی یەکەم ڕوون دەکاتەوە کە کەیشتە زیاتر لە ٣٧ ملیۆن سەرباز لە نیویاندا زیاتر ھەشت ملیۆن کوژران.

کۆ||٨،٥٣٨،٣١٥ || ٢١،٢١٩،٤٥٢ || ٧،٧٥٠،٩١٩||٣٧،٥٠٨،٦٨٦

دەوڵەتکەژراو و وەفاتکردووەکانبرینداردیل و ونبووەکانکۆی زیانەکان
ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی١،٧٧٣،٧٠٠٤،٢١٦،٠٥٨١،١٥٢،٨٠٠٧،١٤٢،٥٥٨
ئیمپڕاتۆری ڕووسی١،٧٠٠،٠٠٠٤،٩٥٠،٠٠٠٢،٥٠٠،٠٠٠٩،١٥٠،٠٠٠
فەرەنسا١،٣٥٧،٨٠٠٤،٢٦٦،٠٠٠٥٣٧،٠٠٠٦،١٦٠،٨٠٠
ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەر١،٢٠٠،٠٠٠٣،٦٢٠،٠٠٠٢،٢٠٠،٠٠٠٧،٠٢٠،٠٠٠
دەوڵەتەکانی کۆمونلوس٩٠٨،٣٧١٢،٠٩٠،٢١٢١٩١،٦٥٢٣،١٩٠،٢٣٥
شانشینی ئیتالیا٦٥٠،٠٠٠٩٤٧،٠٠٠٦٠٠،٠٠٠٢،١٩٧،٠٠٠
ڕۆمانیا٣٣٥،٧٠٦١٢٠،٠٠٠٨٠،٠٠٠٥٣٥،٧٠٦
ئیمپڕاتۆری عوسمانی٣٢٥،٠٠٠٤٠٠،٠٠٠٢٥٠،٠٠٠٩٧٥،٠٠٠
وڵاتە یەکگرتووەکان١٢٦،٠٠٠٢٣٤،٣٠٠٤،٥٠٠٣٦٤،٨٠٠
بولگاریا٨٧،٠٠٠١٥٢،٣٩٠٢٧،٠٢٩٢٦٦،٩١٩
سربیا٤٥،٠٠٠١٣٣،١٤٨١٥٢،٩٥٨٣٣١،١٠٦
بەلجیکا١٣،٧١٦٤٤،٦٨٦٣٤،٦٥٩٩٣،٠٦١
پورتوگال٧،٢٢٢١٣،٧٥١١٢،٣١٨٣٣،٢٩١
یۆنان٥،٠٠٠٢١،٠٠٠١،٠٠٠٢٧،٠٠٠
مۆنتینیگرۆ٣،٠٠٠١٠،٠٠٠٧،٠٠٠٢٠،٠٠٠
یابان٣٠٠٩٠٧٣١،٢١٠

ئاشتی کەم و کوڕ

کۆنگرەی ئاشتی ١٩١٩



لەلای ڕاستەوە، سەرۆک وەزیرانی وڵاتە یەکگرتووەکان وودرو ویڵسۆن، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا جورج كلیمنسۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا فیتوریۆ ئیمانویلی ئۆرلاندۆ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دڤید لوید جۆرج

ئاڵمانیا رازی بوو لە ئیمزاکردنی ئاگربەست لە ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ لەسەر بنەماکانی ویلسۆن، و لەو کاتەدا ڕێکەوتن کە کۆنگرەی ئاشتی بەڵێنپێدراو بڕیار و ڕێکەوتنەکانی خۆی دەربکات کە لە بیرۆکە جوانەکانی ئەو بنەمایە وەربگیرێن، بەڵام ھیچ کام لەوانە ڕووینەدا، کۆنگرەی ئاشتی کە یەکەم دانیشتنی لەپاریس لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩١٩ بەست نوینەری ٣٢ دەوڵەتی ھاوپەیمان ئامادەی بوون و ودەوڵەتە شکست خواردووەکان و ڕووسیا و دەوڵەتە بێلایەنەکانی لێ دوورخرایەوە، لەبەرئەوە ئەم کۆنگرەیە بە کۆبوونەوەیەکی دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی شەڕی جیھانی یەکەم دائەنرێت بۆ دابەشکردنی دەستکەوتەکانیان و سەپاندنی ویستی خۆیان بەسەر دەوڵەت شکستخواردووەکان، لە ھەمان کاتدا نوێنەری ھەر سێ وڵات فەرەنسا و بەریتانیا و وڵاتە یەکگرتووە ئەمریکیەکان ڕای خۆیان سەپاند بەسەر نوینەرە بەشداربووەکانی وڵاتەکانی تردا.


داواکاری کۆنگرەبەستەکان

کۆنگرەکە ویستی فەرەنسا و بەریتانیای دەرخست لە فراوانکردنی سنورەکانیان و بەدەستھێنانی موستەعمەرەری نوێ، فەڕەنسیەکان تەنھا بە داوای گەڕاندنەوەی ناوچەکانی ئەلزاس و لۆرین نەوەستان لە ئەڵمان بەڵکو بەشی چەپی ڕووباری ڕاینیان وەرگرت کە ناوچەیەکی بەرگری بوو و ساری ئاڵمانیای داوائەکرد وەک سەرچاوەیەک بۆ خەڵوزی بەردین سوودی لێوەربگرن، و سەبارەت بە موستەعمەرەکان جۆرج کلیمنسۆی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسی کە خۆی بەشداربوو لە کۆنگرەکە پارێزگاری فەرەنسای دەربڕی بەسەر موستەعمەرەکانی لە باکووری ئەفریقا و ناوەڕاستەکەی و لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە ھەمانکاتدا ووتی ئینتیدابی فەڕەنسی لەسەر سوریا و لوبنان جێگەی گفتوگۆ نین.

بەڵام سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کە سەرۆکی نوێنەرانی وڵاتەکەی ئەکرد لە کۆنگرەکەدا لوید جۆرج ناڕەزایی دەربڕی لە ھەلوێستی سنووری فەرەنسا، و داوای کرد وڵاتەکەی میراتی موستەعمەرە ئەلمانیەکان وەربگرێت لە ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئینتیداب بەسەر میسر و سودان و عێراق و فەلەستین و بەڵێنی خۆی لەبیرکرد کە بۆ سەربەخۆبوونی ڕۆژھەڵاتی عەرەبی دابووی.

بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵی ئۆرلاندۆ داوای ناوچەکانی ترانتان و تریستای کرد بۆ ئیتالیا.

و تەنھا سەرۆکی ئەمریکی ویلسۆن لە نێو سەرۆکی وەفدەکانی دەوڵەتە گەورەکاندا داوای دامەزراندنی ئەنجومەنی نەتەوەکانی کرد و بڕیارەکانی کۆنگرە لە چواردە بنەماکەی ئەوەوە دەربچن.


بڕیارەکانی کۆنگرەکە و ئەنجامەکانی

گۆڕینی نەخشەی سیاسی ئەوروپا

کۆنگرەی پاریس ئیمپڕاتۆرەکانی ئەڵمانی و نەمساوی ھەڵوەشاندەوە بە ئەنجامدانی چەند دەستکارییەک لە سنووری سیاسی دەوڵەتەکانی ئەوروپادا، لە نەخشەی ئەوروپادا چەند دەوڵەتێکی نوێ دەرکەوتن وەکھەنگاریا و چیکۆسلۆفاکیا و یۆغسلافیا، و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە دەوڵەتەکاندا ڕوویدا ھەریەک لە تورکیا و ئاڵمانیا گۆڕان بۆ ڕژێمی کۆماری و نەمسا گۆڕا بۆ کۆمارێکی بچوک بەڵام ڕووسیا لە ڕژێمی قەیسەرییەوە گۆڕابوو بۆ ڕژێمی شیوعی لە دوای شۆڕشی ئۆکتبەری ١٩١٧ بە سەرۆکایەتی لینین.

پەیماننامەی فرسای



مەراسیمی ئیمزاکردنی ڕێکەوتننامەی فرسای

لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٩ ئاڵمانیا پەیماننامەی فرسای ئیمزاکرد لەگەڵ ھاوپەیمانە سەرکەوتووەکاندا لە شەڕی جیھانی یەکەمدا دوای وتوێژێک کە شەش مانگی خایاند، و دەستکاری پەیماننامەکە کرا لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠ کە دانپیانانی ئاڵمانیای بە بەرپرسیاریەتی شەرەکە لەخۆ دەگرت و ولەسەر ئاڵمانیا دانرابوو کە قەرەبووی ماڵی لایەنە زەرەر لێکەوتووەکان بداتەوە.

و پەیمانەکە چەند مەرجێکی توندی لە خۆ دەگرت بە دابڕینی نزیکەی ٢٥ ھەزار میلی چوارگۆشە لە خاکەکانی ئاڵمانیا و بخرێنە سەر پۆڵەندا و دانیمارک و چیکۆسلۆفاکیا، و ھەموو موستەعمەرە ئەڵمانیەکان گیران، و ئاڵمانیا بە تەنھا بەرپرسیاری شەرەکەی خرایە ئەستۆ و و بەندەکانی ئەم پەیماننامەیە ھۆکار بوو بۆ ئەوەی کە فرسەتی ھاتە بەردەم ڕەتی بکاتەوە و تۆڵەی خۆی بکاتەوە لەوانەی بەسەریاندا سەپاند.

و پەیماننامەکە باسی دامەزراندنی ئەنجومەنی نەتەوەکانی ئەکرد و ئامانج لێی بۆ جڵەوگیری بوو بۆ ئەوەی شەری چەکداری نەکەوێتەوە لە نیو دەوڵەتەکەندا وەک ئەوەی لە شەڕی جیھانی یەکەدا ڕوویدا.

و ئەو بەندە سەربازیانەی دانران لەسەر ئاڵمانیا، مەرجی توند وتیژیان دانا بۆ یەکەی سەربازیە ئەڵمانیەکان تا نەتوانێت شەڕ بکاتەوە، و پەیماننامەکە باسی لەوەکرد کە سوپای ئەلمانی تەنھا ١٠٠ ھەزار سەربازی ھەبێت و ڕژێمی سەربازی ناچاری ھەڵبوەشێنرێتەوە، و ئاڵمانیا ناتوانێت ھێزی ئاسمانی پێک بھێنیت و وبەسترایەوە تەنھا بە بوونی ١٥ ھەزار سەربازی دەریایی لەگەڵ بوونی کەشتی دەریایی بە بێ کەشتی ژێردەریایی، و بۆ سەرباززەکان نیە زیاتر لە ١٢ ساڵ لە سوپادا بمێننەوە تا سوپای ئەڵمانی ھێزی سەربازی ڕاھێنراوی نەبێت.

و بڕگەی ٢٣٢ی پەیماننامەکە بەرپرسیاریەتی شەڕەکەی خستە سەر ئاڵمانیا و قەرەبوو کردنەوەی لایەنە زەرەر لێکەوتووەکانی لەسەر دانرا کە بە ٢٦٩ بلیۆن مارکی ئەڵمانی خەمڵێنرابوو، و ئەم بڕە دابەزێنرا بۆ ١٣٢ بلیۆن مارک، لەگەڵ نزم کردنەوەی بڕەکەدا ئابوریناسەکان ئەو بڕە وادەدەنێن کە زیادەڕۆیی تیا کراوە، و توندکردنی ئەم قەرزانە لەسەر ملی ئاڵمانیا ھۆکار بوون بۆ ھەڵگیرسانی شەڕی جیھانی دووەم لەسەر دەستی ئەدۆلف ھیتلەر.


ئینتیداب

لە کۆنگرەکەدا ڕێکەوتن لەسەر داواکاری ئیستیعماریەکانی ھەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا و دان نان بە شەرعیەتی ئینتیدابدا نا لەسەر دەوڵەتەکانی ڕۆژھەڵاتی عەرەبی لەگەڵ ناڕازیبوونی ئەمیر فەیسەڵ کوڕی حسەین کە وەک چاودێرێک ئامادەی کۆنگرەکە بوو.



دامەزراندنی ئەنجومەنی نەتەوەکان



چوونە ناوەوەی هێزەکانی بەریتانیا بۆ قودس ساڵی ١٩١٧.

سەرۆکی وەفدە بەشداربووەکانی کۆنگرەکە ڕێکەوتن لەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوی ئەنجومەنی نەتەوەکان کە سەرۆکی ئەمریکی ویڵسۆن سووربوو لەسەری وەک بەندێکی بنەڕتی چووە ناو ھەموو ڕێکەوتننامەکانی سەرکەوتووەکان لەگەڵ شکستخواردووەکانی شەڕەکە بەستیان، وئامانجی یەکەم لە ئەنجومەنی نەتەوەکان کە بنکەکەی لە جنێف لە سویسرا دانرا چارەسەری ناکۆکی نێوان دەوڵەتەکان بوو بە ڕێگە چارەی ئاشتیانە و ئەمەش کەشێکی یارمەتیدەری دروستکرد بۆ لێک گەیشتن و متمانە لە نیو نەتەوەکاندا.

بەڵام کاروبارەکان بەو ئاڕاستەدا نەڕۆیشتن، و ئەنجومەنەکە لە دامەزراندنیا ھێزێکی سەربازی وای نەبوو کە بڕیارەکانی جێبە جێ بکات ھەروەک بوو بە ئامڕازێک بۆ بەرژەوەندی سەرکەوتووەکانی شەڕەکە کە ئەمەش وای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریک کرد کە خۆی بەشدار نەبێت لە بە ئەندامبوونیدا لەگەڵ ئەوەی ئەو خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی بوو.


نیشتیمانی عەرەبی لە ژێر ئینتیدابدا

جێبەجێکردنی تەواوەتی بۆ ڕێکەوتنی سایکس بیکۆی دەستی پێکرد ساڵی ١٩١٨ و جەنگەکان کۆتایی نەھاتن و ژێنەڕاڵ ئەلەنبی ھێزی ھاوپەیمانان بۆ سێ یەکە دابەش کرد لە ڕۆژھەڵاتی ناوچە عەرەبیەکان؛ یەکەی کارگێڕی فەڕەنسی (کەنار) و یەکەیەک بە کارگێڕی عەرەبی (ناوخۆ) و یەکەیەک بە کارگێڕی بەریتانی بەڵام ڕێکەوتنی نیودەوڵەتی بۆ ئەمە لە کۆنگرەی پاریس کرابەە ساڵی ١٩١٩، کۆنگرەکە تێگەشتنێکی نوێی بۆ ئیستیعمار دەربڕی ئەویش ئەو ئینتیدابە بوو کە سەرۆکی ئەمریکی ویڵسۆن و سەرۆک وەزیرانی باشووری ئەفریقا ژێنەڕاڵ سمتس پێشنیاریان کرد، کە بە پێی ئەو دەوڵەتە گەورەکان کاروباری ئەو دەوڵەتانە بگرنە دەست کە ماوەیەکی زۆرە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێک لە ئیمپڕاتۆریەتەکاندان وەک ئیمپڕاتۆری عوسمانی، بەڵام کۆنگرەی گشتی سووری ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ و بەڵێننامەی بلفۆریان ڕەتکردەوە و شانشینی سوریایان ڕاگەیاند و ئەمیر فەیسەڵ وەک پاشا دانرا، و ھاوپەیمانەکان لە شاری سان ریمۆی ئیتاڵی دانیشتنێکی کرد لە نیسانی ١٩٢٠ و بڕیاریان دا وەڵامی کۆنگرە سووریەکە بدەنەوە بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ کە سوریا و لوبنانی ئەخستە ژێر ئینتیدابی فەڕەنسی و عێراق و فەلەستین و ڕۆژھەڵاتی ئوردنی ئەخستە ژێر ئینتیدابی بەریتانی، ھەروەھا کۆنگرەی سان ڕیمۆ بەڵێنی ئیشکردنی دا لەسەر بەڵێننامەی بلفۆر ھەروەھا بەریتانیا پەیوەندیاربوو بە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و عومان بە ڕێکەوتنی پارێزگاری و ھەروەھایە پارێزگاری خۆی سەپاند بەسەر میسر و سوودان و ئیتالیا دەستی گرت بەسەر لیبیا و فەرەنسا وڵاتەکانی تری ڕۆژئاوای عەرەبی داگیرکرد و دەسەڵاتی خۆی سەپاند بەسەر ھەر یەک لە توونس و مەغریب و جەزائیر و سۆمالیا و مۆریتانیا.


سەرچاوەکان

  1.  Irving Werstein, “1914-1918: World War I”, Cooper Square Publishers; Inc, New York, 1964.

صفحات سایت

پیچک