تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



شەڕی جیھانیی یەکەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

شەڕی جیھانی یەکەم یان جەنگی جیھانی یەکەم، ئەو شەڕە بوو کە لە ئەوروپا دەستی پێکرد و پاشان ناوچەکانی تری جیھانی گرتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا، شەڕکە دەستی پێکرد کاتێک ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سڕبیەوە لەکاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ.

ڕووسیا ھەستا بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی شەڕی نەمسا لەسەر سربیا، ئاڵمانیا ھێزی کۆکردەوە لە ٣٠ی تەمموز و فەرەنساھێزەکانی کۆکردەوە لە ٣٠ی ئاب، ئاڵمانیا لە ھەمان ڕۆژدا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا دوای ئەوەی بینی ڕووسیا وەڵامی داوای ئاڵمانیا ناداتەوە بە ڕاگرتنی کۆکردنەوەی سوپا، پاشان شەڕی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا، و بەلجیکای گرت کە ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد بێتە ناو شەڕەکەوە، وڵاتەکانیئەوروپا لە پێش شەڕ لە دوو سەربازگە پێک ھاتبوو، یەکەمیان یەکێتی سییانی بوو لە نێوان ڕووسیا و فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو، و دووەمیان ھاوپەیمانی سییانی بوو لە نێوان ئیمپڕاتۆری نەمسا-مەجەڕ و ئاڵمانیا و ئیتاڵیا.

بۆ یەکەم جار چەکی کیمیایی لە شەڕی جیھانی یەکەمدا بەکار ھات ھەروەھا بۆ یەکەم جار خەڵکی مەدەنی لە ئاسمانەوە بۆردومان کران لە میژوودا.

شەرەکە قوربانی گیانی وای بە خۆیەوە بینی کە پێشتر مێژوو نەیبنیبوو، بنەماڵە فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا ڕووخان کە دامەزراندیان ئەگەڕایەوە بۆ ھەڵمەتە خاچپەرستیەکان، و نەخشەی سیاسی ئەوروپا گۆڕانکاری بەسەردا ھات.

شەڕی جیھانی یەکەم بە کۆکێک ھەژمار ئەکرێت بۆ بزوتنەوە ئایدۆلۆژیەکانی وەک شوعیەت و ململانێکانی دواتر وەک شەڕی جیھانی دووەم، و تەنانەتشەڕی سارد.

شەڕەکە سەرەتایەکی نوێی بۆ جیھانی نوێ پێک ھێنا و کۆتایی ئەرستۆقراتی و شانشینە ئەوروپیەکان بوو، ھەروەھا سەرەتایەک بوو بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەر (بەلشەفی) لە ڕووسیا کە ئەمیش بە ڕۆڵی خۆی سیایەتی گۆڕی لە چین و کووبادا و ھەروەھا ڕێگەی شەڕی ساردی کردەوە لە نێوان ھەردوو زلھێز وڵاتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤێتدا، و ھەڵکشانی نازیەکان دەرکەوت لە شکاندنی ئاڵمانیا لە شەڕەکەدا و چەندین کێشەی ھەڵپەساردراوی ھێشتووە لە دوای شەڕەکە، و شەڕ و جەنگەکان شێوەیەکی نوێیان وەرگرت بە ھاتنە ناوەوەی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی گەورە و تێوەگلانی ھەندێک لایەن کە توانای شەری نەبوو وەک خەڵکە مەدنیەکان، کاتێک پێشتر شەڕ لە گۆڕەپانەکانی جەنگا ڕوویان ئەدا دوور لە شارەکان، لەم شەڕەدا شارەکان بە دانیشتوانە زۆرەکەیانەوە بوونە گۆڕەپانی شەڕ و ئەمەش بوو بە ھۆی کەوتنەوەی ملیۆنان قوربانی.

ڕووسیا بەڵێنی بەرگری کردنی دا لە سربیا، و ھەستا بە جوڵاندنی ھێزەکانی لە ئەنجامی فشاری ژەنەڕاڵە ڕووسیەکان، و ئاڵمانیا داوای لە ڕووسیا کرد کە ھێزەکانی نەجوڵێنێت و ھێزەکانی لابات لە حاڵەتی ئامادەباشی، و کاتێک ڕووسیا وەڵامی داواکەی ئاڵمانیای نەدایەوە ئاڵمانیا شەڕی ڕاگەیاند بەسەر ڕووسیادا لە ١ی ئابی ١٩١٤ و پاشان شەڕی راگەیاند لە دژی فەرەنسا لە ٣ی ئاب.


ھۆکارەکان

ڕکەبەری ئیستیعماری



ئەوروپا سالی ١٩١٤

پێشکەوتنی شۆڕشی پیشەسازی بوو بە ھۆی بەرەوپێشچوونێکی گەورەی ناکۆکی ئیستیعماری لە نێوان دەوڵەتە ئیستیعماریەکانی ئەوروپادا، لە پێناو سەرفکردنی شتومەک و بەدەستھێنانی کەرەستە سەرەتاییەکان و بەکارخستنی سەرمایە کە یەکێک بوو لە کێشەکانی ئەوروپا و پیاوە سیاسەکان چارەسەرێکیان بۆ نەئەکرا تەنھا لە ڕێگەی دەستبەسەراگرتنە ئیستعماریەکانەوە نەبێت کە ئەمەش بووە ھۆی ناکۆکی لە نێوان خودی ھێزە ئیستیعماریەکان خۆیاندا.

ھەروەھا ناکۆکی دەرکەوت لەسەر دەستگرتن بەسەر دەریاکاندا بە تایبەت لە نێوان بەریتانیا کە خۆی بە گەورەی دەریاکان دادەنا و ئاڵمانیای یەکگرتوو کە کەشتیگەلەکانی زۆر بە خێرایی پێش خست، ھەروەھا توندوتیژی زیادی کرد لە نیوان فەرەنسا و ئاڵمانیا لەسەر ناوچەکانی ئەلزاس و لۆرین دوای ئەوەی ئاڵمانیا دەستی بەسەردا گرتن دوای شەڕی ساڵی ١٨٧٠ و ھەروەھا ئەو دوو دەوڵەتە ڕێنەئەکەوتن لەسەر داگیرکردنی مەغریب، و ناکۆکیان لەسەر ئەو وڵاتە (مەغریب) دوو ئەزمەی بە خۆیەوە بینی، یەکەمیان لە ساڵی ١٩٠٥ و ١٩٠٦ دابوو و ئاڵمانیا تیایدا دەستگرتنی بە بەرژەوەندیە ئابووریەکانیەوە دەرئەبڕی و ئەزمەی دووەم ساڵی ١٩١١ لە ئەنجامی چوونە ناوەوەی ھێزە ئەڵمانیەکان بۆ ئەغادیر و ھەڕەشەی فەرەنسا لە بەکارھێنانی ھێزدا ڕوویدا و ئەمەش بوو بە ھۆی وازھێنانی فەرەنسا لە بەشێکی کۆنگۆ بۆ ئاڵمانیا لە بەرامبەر ئەوەی دەست بگرێت بەسەر مەغریبدا.


ھاوپەیمانیەکان

ڕکەبەری توندی نێوان ھێزە ئەوروپیەکان لە پێناو فراوانکردنی بوارە ئیستیعماریەکانیاندا بەستنی چەند ڕێکەوتننامەیەکی نھێنی و ھاو پەیمانی سەربازی لێکەوتەوە، ھەریەک لە فەڕنسا و ئینگلتەرا بە پێی ڕیکەوتنی ودی ساڵی ١٩٠٤ بوون بە ھاوپەیمان، و ھاوپەیمانی سییانی لە نێوان ھەریەک لە ئاڵمانیا و ئیتاڵیا لەگەڵ ئیمپڕاتۆڕی نەمسا و مەجەڕ دامەزرا، کە ئەمەش ھاوپەیمانیەکی ناجێگیر بوو خێرا ئیتاڵیا لێی چووە دەرەوە ودەوڵەتی عوسمانی جێگەی گرتەوە دوای ئەوەی بوو بە ھاوپەیمان لەگەڵ ئاڵمانیا.

و ئەم ھاوپەیمانیانە بوون بە ھۆی پێشبڕکێ لە چەکداریدا بە تایبەت لە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی سەربازی و زیادبوونی ژمارەی ھێزە سەربازیەکان لە ھەریەک لە ئاڵمانیا و فەرەنسا و ڕووسیا.


پێشبڕکێی چەکداری


ئاستی پێشبڕکێ لەسەر چەکداربوون زیادی کرد لە نێوان ھێزە ئەوروپیەکاندا و ئاڵمانیا ھەوڵی دامەزراندنی ئیمپڕاتۆرێکی ئیستیعماری دا لە خاکەکانی ئەو دیو دەریاکان و قەبارەی کەشتیگەلەکانی زیادی کرد و ئەمەش وای لە بەریتانیا کرد کە ھەستێت بە دەرکردنی کەشتیگەلی جەنگی "HMS Dreadnought" لە ساڵی ١٩٠٦ ئەو کەشتیەی ھەموو کەشتیەکانی پێش خۆی ھەڵوەشاندەوە، و بەریتانیا و ئاڵمانیا بە تایبەت ھەوڵی پێشخستنی کەشتیگەلەکانیان ئەدا.

و ئەم خشتەیەی خوارەوە خەرجکردنەکانی ھێزە گەورەکان دەردەخات لەسەر سوپا و دەریاکاندا بە مارکی ئەڵمانی ١٩١٣ز.

دەوڵەتدانیشتوان (بە ملیۆن)
خەرجیەکانی سوپا
(ملیۆن مارک)
خەرجیەکانی چەکە دەریاییەکان
(ملیۆن مارک)
کۆ
(ملیۆن مارک)
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا٩٦،٨٤٢٢٥٩٥١٠١٧
فەرەنسا٣٩،٧٧٦٦٤١٢١١٧٨
شانشینی یەکگرتوو٤٦٥٧٦٩٤٥١٥٢١
ئیمپڕتۆری نەمسا-مەجەڕ٥٢،٧٤٩٦١٥٥٦٥١
ئیمپڕاتۆری ژاپۆنی٥٤،٣٢٠٧٢٠٣٤١٠
ئیمپڕاتۆری ڕووسی١٥٧،٨١٢٥٤٤٩٨١٧٥٢
ئیمپڕاتۆری ئەڵمانی٦٧،٥١٠٠٩٤٦٧١٤٧٦
ئیتالیا٣٥،١٣٣٢٢٠٥٥٣٧



فرانز فردیناند، میراتگری شانشینی نەمسا

ڕووداوی سەراییڤۆ


لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩١٤، میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا (فرانز فردیناند) و ھاوسەرەکەی تیرۆرکران لە کاتی سەردانێکیاندا بۆ سەراییڤۆ لە ناوچەی بۆسنە و ھەرسک لەسەر دەستی خوێندکارێکی سڕبی (جافریلۆ پرنسیب) کە ئەم ڕووداوە بوو بە ھۆی گڕسەندنی ناڕەزایی نەمسا بەسەر سڕبدا و وئاگری شەری جیھانی یەکەمی ھەڵگیرساند.






شەڕ

شەڕی ساڵی ١٩١٤

 دوای ڕووداوەکەی سەراییڤۆ و کوژرانی میراتگری تەختی پاشایەتی نەمسا (فرانز فردیناند) حکومەتی نەمسا پەیامێکی ١٠ خاڵی نارد بۆ حکومەتی سربیا وەک ھەڕەشەیەک و سڕب ھەموو مەرجەکانی قبوڵ کرد بێجگە لە یەک مەرجیان.

مانگێک دوای ئەو ئەزمەیە نەمسا شەڕی ڕاگەیاند بەسەر سربیادا لە ٢٨ی تەمموزی ١٩١٤، و بەمەش ئامێری ھاوپەیمانە ئەوروپیەکان کەوتە گەڕ و کاتێک ڕووسیاھێزەکانی کۆکردەوە لە دژی نەمسا-ھەنگاریا، ئاڵمانیا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا لە ١ی ئاب، ھەروەھا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی فەرەنسا لە ٣ی ئاب، و دەستی گرت بە غەزووی خاکەکانی فەرەنسا لە ڕێگەی بڕینی بەلجیکاوە، ئەو ئیشەی کە وای لە بەریتانیا کرد شەڕ بەسەر ئاڵمانیادا ڕابگەیەنێت، لە ٤ی ئاب بە ھۆی پێشێلکردنی بێلایەنی بەلجیکا ھەروەھا ئیمپڕتۆری نەمسا و مەجەڕ شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ڕووسیا.

و ئیتاڵیا ماوەیەک بە بێ لایەن مایەوە، نەیئەویست لەگەڵ ھیچ لایەکیان بوەستێت تا ڕاستی ھەڵوێستەکە ڕوون ئەبێتەوە، ھەروەک وڵاتە یەکگرتووەکان دابڕابوو لەودیو دەریاکانەوە، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی کە دوژمنایەتیەکی مێژوویی لەگەڵ ڕووسیادا ھەبوو، و پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئاڵمانیا لە گەشەسەندندا بوو، نەچووە شەڕەوە تا ٢٩ی تشرینی یەکەم تاکو کەشتیگەلەکانی ھەستان بە بۆردومانکردنی بەندەرە ڕوسیەکان لەسەر زەریای ڕەش.


ڕیزبەندی کاتیەکانی شەڕ
بەروارئەو دەوڵەتی شەڕ ڕادەگەیەنێتئەو دەوڵەتەی شەڕی بەسەردا ڕاگەیەنراوە
٢٨ تەمموز ١٩١٤نەمسا-مەجەڕسربیا
١ ئابی ١٩١٤ئەڵمانیاڕووسیا
٣ ئابی ١٩١٤ئەڵمانیافەرەنسا
٣ ئابی ١٩١٤ئەڵمانیابەلجیکا
٤ ئابی ١٩١٤بەریتانیائەڵمانیا
٥ ئابی ١٩١٤مۆنتینیگرۆنەمسا-مەجەڕ
٦ ئابی ١٩١٤نەمسا-مەجەڕڕووسیا
٦ ئابی ١٩١٤سربیائەڵمانیا
٦ ئابی ١٩١٤مۆنتینیگرۆئەڵمانیا
١٢ ئابی ١٩١٤فەرەنسا وبەریتانیانەمسا-مەجەڕ
١٥ ئابی ١٩١٤یابانئەڵمانیا
٢ تشرینی دووەمی ١٩١٤ڕووسیادەوڵەتی عوسمانی
٥ تشرینی دووەمی ١٩١٤فەرەنسا وبەریتانیادەوڵەتی عوسمانی
٢٣ ئایاری ١٩١٥ئیتالیانەمسا-مەجەڕ
١٤ تشرینی یەکەمی ١٩١٥بولگاریاسربیا
٩ ئازاری ١٩١٦ئەڵمانیاپورتوگال
٢٧ ئابی ١٩١٦رۆمانیانەمسا-مەجەڕ
٢٨ ئابی ١٩١٦ئیتالیائەڵمانیا
٦ نیسانی ١٩١٧وڵاتە یەکگرتووەکانئەڵمانیا
٧ نیسانی ١٩١٧پەنەما وکوبائەڵمانیا
٢٧ حوزەیرانی ١٩١٧یۆنانئەڵمانیا
٢٢ تەمموزی ١٩١٧سیامئەڵمانیا
٤ ئابی ١٩١٧لیبیریائەڵمانیا
١٤ ئابی ١٩١٧چینئەڵمانیا
٢٦ تشرینی یەکەمی ١٩١٧بەڕازیلئەڵمانیا
٧ تشرینی دووەمی ١٩١٧وڵاتە یەکگرتووەکاننەمسا-مەجەڕ
١١ کانونی یەکەمی ١٩١٨کۆتایی شەڕ


دەقی ڕاگەیاندنی شەڕی ئاڵمانیا لەسەرڕووسیا

دوای ئەوەی فەرەنسا چووە شەڕەکەوە ئاڵمانیا دەستی کرد بە جێبەجێکردنی پلانەکەی بۆ غەزووی فەرەنسا کە پێش نۆ ساڵ داینابوو و پلانی شلیفنی ئەڵمانی بۆ ھێرشەکردنە سەر فەرەنسا بە خاکەکانی بەلجیکادا ئەڕۆیشت بۆ دەستگرتن بەسەر فەرەنسادا بە شێوەیەکی خێرا، لە ١٦ی ئابدا ھێزە ئەڵمانیەکان خاکەکانی بەلجیکای بێ لایەنیان گرت تا لەوێوە بڕوات بۆ خاکە فەڕەنسیەکان ھەتا ڕووباری مارن لە ڕۆژھەڵاتی پاریس کە سوپای فەرەنسا کۆبووبوونەوە بۆ شەڕ، و شەڕی مارنی یەکەم دەستی پێکرد لە ٦ی ئەیلولدا لە دووری ٥٥ میل لە پاریسەوە، دوای ئەوەی ھێزەکانی ئاڵمانیا شکستی ھێنا لە پێشکەوتن بەرەو پاریس، و یەکەی ھێزە ئەڵمانیەکان دەستیان کرد بە ھەڵکەندنی خەندەق ولەو کاتەوە شەرەکە بوو بە شەری خەندەق، و بەریتانیا شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ئاڵمانیا لەبەرئەوەی بێلایەنی بەلجیکای پێشێلکرد.

لە بەرەی ڕۆژئاواوە، ڕووسیا سەرگەرم بوونی ھێزەکانی ئاڵمانیای بە فەرەنساوە قۆستەوە، دوو سوپای نارد تا بچنە خاکەکانی ئاڵمانیاوە لە ڕۆژھەڵاتی بڕووسیا تا دەوری ھێزە ئەڵمانیەکان بدەن لە ڕووسیای ڕۆژھەڵات، ئەمەش ئاڵمانیای ناچارکرد تا سێ یەکی ھێزەکانی لە فەرەنسا بکێشێتەوە، و گەمارۆی ھێزە ڕوسیەکان بدات لە شەڕی تاننبرگ لە ٣١ی ئابدا.

دوای ھەڵگیرسانی شەڕ لە ئەوروپادا، جەنگەکان درێژەیان کێشا بۆ زیادکردنی موستەعمەرە ئەڵمانیەکان لەودیو دەریاکانەوە، و ژاپۆن شەڕی ڕاگەیاند لە دژی ئاڵمانیا لە کۆتاییەکانی ئابی ١٩١٤ و ئەڵمانی کردە دەرەروە لە چەند دوورگەیەکی ئوقیانووسی پاسیفیک، و ھێزە ئوستڕالی و نیوزلەندیەکان دەستیان گرت بەسەر موستەعمەرە ئەڵمانیەکان لە ئۆقیانووسی پاسیفیک.

لە بەلقان سوپای نەمساوی مەجەری ڕووباری درینای بڕی و ھێرشی کردە سەر خاکەکانی سربیا بەڵام تێکشکێنرا لەلایەن ھێزە سڕبیەکانەوە، لە کۆتایی تشرینی یەکەمی ١٩١٤ ئیمپڕاتۆری عوسمانی چووە شەڕەکەوە لە ڕیزی ئاڵمانیا و لە دژی ڕووسیا و کەشتیە تورکیەکان بەندەرە روسیەکانیان لە دەریای ڕەش بۆردوومان کرد، پاشان ھێزە تورکیەکان غەزووی ڕووسیایان کرد، و لە تشرینی دووەمدا ھاوپەیمانان شەڕیان ڕاگەیاند لە دژی دەوڵەتی عوسمانی و ھەستان بە ھەڵمەتێکی سەربازی گەورە لەسەر نیمچەدوورگەی گالیبۆلیبە بە ئامانجی دامەزراندنی ڕێڕەوێک لە نێوان دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەشدا ، و دەستگرتن بەسەر قوستەنتینیە.

ئیتالیا لە دەرەوەی شەرەکە مایەوە بە درێژایی ساڵی ١٩١٤ لەگەڵ ئەوەی ئەندام بوو لە ھاوپەیمانی سییانی لەگەڵ نەمسا – مەجەر و ئاڵمانیا، ووتی پابەند نیە بە چوونە شەڕەوە لەبەرئەوەی نەمسا – مەجەڕ نەچۆتە شەڕی بەرگریەوە.




بۆ درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ برۆ بۆ په‌ڕه‌ی دووه‌م



صفحات سایت

پیچک