تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



عەبدول عەزیز


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

عەبدول عەزیز کوڕی خەلیفە مەحموود کوڕی عەبدول حەمیدی یەکەم لە نێوان ساڵانی ١٨٣٠ تا ١٨٧٦ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی کرد لە ساڵی ١٢٧٧ک تا لابرا لە ساڵی ١٢٩٣ک.

خەلافەتی گرتە دەست دوای وەفاتی عەبدول مەجیدی برای، لەم سەردەمەدا شۆڕشی کریت هەڵگیرسا و کوژێنرایەوە، و کەنالی سوویس کرایەوە و یاسای بازرگانی دەریایی دەرچوو.

بە هیمەتەوە دەستی کرد ب چاکسازی لە وڵاتدا، مەجلیسی ڕاوێژی لەسەر شێوازی فەڕەنسی دروستکرد و یەکەم سکەی ئاسنین لە دەوڵەتدا دامەزرا لەئیستەنبوڵ و پۆستە هێنرایە دەوڵەتەوە و خوێندنگەی ناوەندی نوی دامەزرێنران، یەکەم سوڵتانی عوسمانی بوو سەردانی وڵاتەکانی ئەورووپا بکات، سەرددانیئاڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیای کرد، و زۆر کاریگەر بوو بە پێشکەوتنی زانست و کارووبار لەو وڵاتانە.

چاکسازی لە سوپادا کرد چەندین ڕێکخستن و یاسای نویی هێنایە سووپاوە و زۆر لە گەورە بەرپرسەکانی دەوڵەتی موحاکەمە کرد، وهێزە دەریاییەکان گرنگییەکی زۆریان پێدرا، ئەم چاکسازییە خیرایانەی ڕوویاندا بە دڵی دەوڵەتە ئەورووپیەکان نەبوو کە چاوەڕێی رووخانی ئەم تاکە دەوڵەتە ئیسلامییەیان ئەکرد.

یەکێک لەو ویلایەتانەی سوڵتان سەردانی کرد میسر بوو بە هاوڕێیەتی موڕادی پێنجەم و عەبدول حەمیدی دووەم، لەم سەردەمەدا پرۆژەی دامەزراندنی کەناڵی سویس دامەزرا.

خەلیفە چاوتێبڕینی ئەورووپای ئەبینی لە دەوڵەتی عوسمانییدا و ئاگاداری پیلانگێڕانیان بوو لەسەر دەوڵەت، و دژایەتی عوسمانییەکانیان ئەکرد بە هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی وهەرێمایەتی بە تایبەت لە بەلقان، و سەردانی سەفیری ڕووسی زیادی کرد بۆ ئیستەنبوڵ و هەردوو لا وتوێژیان لە بارەی ڕێکەوتنێکەوە دەرکد بۆ وەستان لە ڕووی وڵاتەکانی ئەورووپادا، ئەمەش بە دڵی دەوڵەتەکانی ئەورووپا نەبوو هەڵمەتێکیان دەست پێکرد لە دژی و ووتیان سوڵتان خەریکی پارە بەفیڕۆدانە و ئەوەی یارمەتی دان بۆ ئەوە سەردانی سوڵتان بوو بۆ ویلایەت و وڵاتەکان و هەروەها سەرۆکی مەجلیسی ڕاوێژ لەوەدا یارمەتی دان سوڵتانی لابرد و پاشان کوشتیان



سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ
  • دەوڵەتی عوسمانی - عەلی سەڵابی

صفحات سایت

پیچک