تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سولەیمانی دووەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سولەیمانی دووەم کوڕی ئیبراهیم کوری ئەحمەد، لە نێوان ساڵانی ١٦٤٢ تا ١٦٩١ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی.

حوکمی گرتە دەست دوای براکەی محەمەدی چوارەم لە ساڵی ١٠٩٩ک و تەمەنی لە سەروو چل ساڵییەوە بوو، بەخششی سەربازەکانی زیاد کرد و لDی نەپرسینەوە لەسەر ئەوەی بە براکەیان کرد، چاویان تێبڕی و لێی یاخی بوون و سەرکردەکەیان کوشت و سەدڕی ئەعزەم سیاوس پاشایان کوشت، و سوڵتان سەدڕی ئەعزەمێکی نوێی دانا ئەویش موستەفا پاشا کوڕی محەمەد کوبرللی بوو.

ڕکەبەرەکانی دەوڵەتی عوسمانی سوودیان لەم فرسەتە وەرگرت، نەمسا زۆر لە شوێنەکانی گێڕایەوە و بوندقیە بە هەمان شێوە، و موستەفا پاشا لەسەر پەیڕەوی باوکی و براکەی ڕۆیشت خەڵکەکەی پاراست لە ڕەفتاری سەربازەکان و حەقی خۆیانی دا بە سەربازەکان و هەڵسو کەوتێکی باشی لەگەڵ مەسیحییەکان کرد، خەڵک خۆشیان ویست هەتا مەسیحییەکانی مۆرە شۆڕشیان کرد لە دژی بوندقیە و سوپاکەیان کردە دەرەوە لە وڵات، و هەندێک لە ناوچەکانی نەمسای گێڕایەوە و ملی بە خانی قڕم کەچ کرد.

هەرێمی ترانسلڤانیایان گێڕایەوە کە بەمەش دەوڵەتی عوسمانی زۆری لە شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە، خەلیفە کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٦٩١ و مناڵی نەبوو، براکەی ئەحمەدی دووەم جێگەی گرتەوە.




صفحات سایت

پیچک