تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



ئیبراھیمی یەکەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئیبراهیمی یەکەم، نۆزدەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو و حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی موڕادی چوارەمی برای لە ساڵی ١٦٤٠دا و کاتێک لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو، لە ماوەی حوکمی براکانی عوسمانی دووەم و موڕادی چوارەمدا دوور بوو لە هەر کاروبارێک، و کوژرانی چوار براکەی بینی، و چاوەڕێی هەمان چارەنووسی ئەکرد، ئەمەش وایلێکردبوو توڕە بێت و خۆنەگرێت لەسەر هیچ شتێک، لەسەرەتادا ویستی وەک براکەی موڕادی چوارەم بێت، بەڵام سیفەتەکانی ئەوی نەبوو، کارووباری دەوڵەت تێک چوو، لابردن یان کوشتنی سەدڕی ئەعزەمەکان ڕوویدا، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە لە سەردەمی مورادی چوارەمدا، کەمی تواناکانی سوڵتان ئیبراهیم کاریگەری زۆری نەبوو لەسەر دەوڵەت.

دانانی سولتان

سوڵتان موڕادی چوارەم وەفاتی کرد و مناڵی لە پاش بە جێ نەما، ویلایەت گوێزرایەوە بۆ ئیبراهیم کە ئەو کاتە بەند کرابوو، کاتێک چوونە لای بۆئەوەی پیرۆزبایی لێبکەن، وا گومانی برد کە ئەمە فێڵێکە لەلایەن براکەیەوە لێی ئەکرێت بۆ تاقیکردنەوەی دلسۆزییەکەی، لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە و پێی ووتن ئەو بەندیخانە بە باشتر ئەزانێن و باوەڕی پێ نەکردن تا دایکی چوو بۆ لای و تەرمەکەی سوڵتان موڕادی لەگەڵدا بوو، پاشان باوەڕی کرد و ڕازی بوو خەلافەت بگرێتە دەست، شمشێرەکەیسوڵتان عوسمانی یەکەمی هەڵگرت لە مزگەوتی ئەبوئەیووبی ئەنساڕی، ووتاری دا و ووتی؛ سوپاس بۆ تۆ خوایە کە بەندەیەکی لاوازی وەک منت بە شایستەی ئەم پایە دانا، خوایە حاڵی نەتەوەکەم باش و چاک بکە لە ماوەی حوکممدا.


سیاسەتی ناوخۆ

ئەوەی کە دەچێتە پاڵ لاوازی سوڵتان ئەوەبوو کە ژنەکانی کۆشکی دەسەڵات دەستیان وەردایە کارووباری دەوڵەت، و کاریگەرییان زۆر زۆربوو، سەدڕی ئەعزەم قەرە موستەفا پاشا توانی بە روویاندا بوەستێت و زۆر بە توندی ڕێگە لە گەندەڵەکان بگرێت.

سوڵتان موڕادی چوارەم زۆر چاکسازی ناوخۆیی کردبوو وەک بە گژداچوونی گەندەڵی و نوێکردنەوەی سوپا و ڕاهێنانی ئینکیشاری، کە ئەمەش وایکرد خەلیفەی نوێ ڕوو بکاتە ڕژێمی ئابووری و ڕێکخستنەوەی.


یاخی بوونی ئینکیشاری

بارودۆخی دەوڵەت بەرەو خراپی ڕۆیشت، داراییەکەی تێکچوو، ئینکیشاری دەستیان کرد بە دەستیوەردان لە کارووباری دەوڵەتدا، سوڵتان ئیبراهیم هەوڵیدا دەست بەسەر ئاژاوەکەدا بگرێت، و کۆتایی بەسەرکردەکانی ئینکیشارییەکان بهێنێت کە لە جیاتی ئەرکی خۆیان کە پاراستنی دەوڵەت بوو دەستیان کرد بە تاڵانکردن و ێران کردن.

کاتیک سەرکردە ئینکیشارییەکان بەمەیان زانی، سوڵتانیان لابرد، و شۆڕشیان راگەیاند، هەندێک لە زانا ئایینییەکان یارمەتیان دان و دایکی سوڵتان کوسم لە پشتی شۆڕشەکەوە بوو، و هەموو ڕێکەوتن لەسەر لابردنی ئیبراهیم و محەمەدی چوارەمییان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، ئەم شۆڕشەش لە ٨ی ئابی١٦٤٨ دابوو، دە ڕۆژ دوای لابردنی سوڵتان ئیبراهیم بڕیاری کوشتنیان دا، لەگەل ئەوەی زۆر لە پیاوەکانی دەوڵەت داوای گەڕاندنەوەیان ئەکرد، بەڵام سوڵتان خنکێنرا لە تەمەنی سی و سێ ساڵیدا و نێژرا لە مزگەوتی ئایا سۆفیا لە تەنیشتی مامی موستەفای یەکەم.



سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ

صفحات سایت

پیچک