تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



موڕادی چوارەم


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

موڕادی چوارەم کوڕی ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، هەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی ١٦١٢ تا ١٦٤٠دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە ١٦٢٣وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا بەغدا خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد هەروەک مۆسیقییەکی لێهاتوو بوو.

خەلافەتی گرتە دەست لە دوای لابردنی موستەفای مامی، و لەبەرئەوەی لە تەمەنێکی مناڵدا بوو، ئینکیشاری سەرەتا دەستیان بە سەردا گرت، یاخیبوونێک ڕوویدا لە بەغدا و خەلیفە سوپایەکی بۆ ناردن بەڵام سەفەوییەکان چوونە بەغداوە و دەستیان بە سەردا گرت، و لە دوای مردنی شا عەبباسی سەفەوی و جێگرتنەوەی بە کوڕە بچوکەکەی، عوسمانییەکان سوودیان لەو فرسەتە وەرگرت و گەمارۆی بەغدایان دا.


وەرگرتنی دەسەڵات

کارووباری ووڵات تێکچوو بوو، ئاژاوە و پێکدادان هەموو لایەکی گرتبوویەوە، و بە بەردەوام بوونی ئەم بارودۆخە لە دوای سوپای ئینکیشاری عوسمانی دووەمیان کوشت جارێکی تر موستەفای یەکەمیان لە جێگەی دانا، پاشان هەستان بە لابردنی موستەفای یەکەم و موڕادی چوارەمیان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدابوو، و دایکی کوسیم مەهبیکر بوو بە جێگری و هەڵئەسا بە کارووبارەکان لە جیاتی ئەو، بەڵام کۆنتڕۆڵی حوکم بە دەست ئینکیشارییەوە بوو کە بەرزبووبوونەوە و دڵنیا بوون لەوەی دەسەڵات لە دەستی لاوازدایە.


ویلایەتی سوڵتان

لە سەرەتای دەسەڵاتی موڕادی چوارەمدا دەوڵەتی عوسمانی گیرۆدەی ناجێگیری و پێکدادان و ئاژاوەی ناوخۆیی بوو، و لە هەموو لایەکدا سەربەخۆیی ڕائەگەیەنرا لە دەوڵەت، و دەوڵەتی سەفەوی سوودی لەم فرسەتە وەرگرت و دەستی گرت بەسەر بەغدادا، و دەوڵەت هەوڵی دا بیگەڕێنێتەوە بەڵام بە هۆی یاخیبوونی ئینکیشاری لە سەدڕی ئەعزەم نەیانتوانی.


شۆڕشی ئینکیشاری

خەسڕەو پاشا یەکێک بوو لە سەدری ئەعزەمەکان کە سوڵتان لایبرد، پەنای بردە بەر ئینکیشارییەکانی ئیستەنبوڵ و چۆن ئەیویست ئاڕاستەی ئەکردن، و ئینکیشاری شۆڕشیان کرد لە پایتەختدا و داوای گەڕاندنەوەی خەسرەو پاشایان ئەکرد، دوای ئەوەی سوڵتان ڕەتی کردەوە ئینکیشاری هەستان بە کوشتنی حافیز پاشای سەدڕی ئەعزەمی ئەو کاتە لە بەردەم سوڵتاندا.

و سوڵتان ئەیزانی خەسرەو پاشا لە پشت ئەو شۆڕشەوەیە، فەرمانی کرد بە گرتنی، بەڵام خۆی نەدا بە دەستەوە کە ئەوەش یەکەم جار بوو لە دەوڵەتی عوسمانیدا ڕووبدات وەزیر لە فەرمانی سوڵتان دەرچێت، بەڵام ئەو هیزانەی ڕاسپێردرابوون بە گرتنی دەستیان بە سەردا گرت لە کۆشکەکەیدا و کوشتیان لە ١١ی ئازاری ١٦٣٢ز، و لە ڕۆژی دواتردا ئینکیشاری شۆڕشیان دەست پێکرد، بەڵام سوڵتان بە توندی لە بەردەمیاندا وەستا.


جێگیربوونی ئاسایش

ماوەی جێگیری سوڵتانە کوسیم کۆتایی پێهات کە نۆ ساڵی خایاند، و موڕادی چوارەم دەستی گرت بەسەر کاروباری دەوڵەتدا، دوای ئەوەی بە توندی رووبەڕووی شۆڕشگێرەکان بوویەوە و هەموو ئەوانەی کوشت کە دەستیان لە ئاژاوەکەدا هەبوو، شۆڕشەکە هێور بویەوەو بارودۆخ جێگر بوو، و سوڵتان هەستا بە دەرکردنی ئەو بڕیارانەی کە یاسایان ئەگەڕاندەوە بۆ دەوڵەت، تاکو یەک لایی بێتەوە بۆ گەراندنەوەی ئەو خاکانەی لە دەستیان داوە.

سوڵتان لە سەرکردەی سوپایەکی گەورەدا ڕۆیشت بەرەو وڵاتی فارس لە ساڵی ١٦٣٥ز و دوا ئەوە چەند شەڕێک کەوتەوە لە نێوانیان و لە نێوان سەفەوییەکان، تا لە کۆتاییدا شای سەفەوی ڕازی بوو بە ڕێکەوتن و وازی لە شاری بەغدا هێنا بۆ عوسمانییەکان لە بەرامبەر ئەوەی ئەریوانی بۆ بگەڕێننەوە، وتوێژ ماوەی دە مانگ لە نێوانیان بەردەوام بوو، و ڕێکەوتنەکە بە سترا لە ١٩ی ئەیلوولی ١٦٣٩ز.


وەفاتی سوڵتان

هەشت مانگ لە دوای گەڕاندنەوەی سوڵتان لە هەڵمەتە بەهێزەکەی، کۆچی دوایی کرد لە ٨ی شوباتی ١٦٤٠دا و تەمەنی نزیکەی ٢٨ ساڵ بوو و مناڵی لە دوا بە جێ نەما. سوڵتان موڕادی چوارەم بە یەکێک لە سوڵتانە گەورە عوسمانییەکان دادەنرێت، کە یاسای گێڕایەوە بۆ دەوڵەت، و دیسیپلینی گەڕاندەوە بۆ سوپا، و خەزێنەکانی دەوڵەت ژیانەوە.



سەرچاوەکان

  • سایتی ئیسلام ئۆن لاین
  • مێژووی دەوڵەتی عوسمانی – محەمەد فەرید بەگ

صفحات سایت

پیچک