تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



دەوڵەتی زەنگی


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

زەنگیەکان حوکمی باکوری سوریا و عێراقیان کرد لە نیوان ساڵانی ١١٢٧-١١٧٤ز لە موسڵ، و پایتەختی یەکەمیان حەلەب بوو پاشان دیمەشق لە ساڵی ١١٥٤ زاینییەوە.

مێژوویان

دامەزرێنەرەکەیان ئاقسنقەر بوو، کە سەربازێکی مەمالیکی سەلجوقیەکان بوو ھەروەھا سەرکردەیەکی سەربازی بوو لە حەلەب دانرابوو لەلایەن سەرکردەی سەلجوقی تەتش، عیمادەدین زەنگی کوڕی ئاقسنقەر (١١٢٧-١١٤٦) بوو بە والی عێراق پاشان توانی موسڵ بگرێت لە ساڵی ١١٢٧ز، و حەلەب بگرێت لە ساڵی ١١٢٨ز، لە گەڵ چەند شارێکی تری شام، بە ھۆی سیاسەتە داناییەکەی و ھەڵمەتە سەرکەوتووەکانی لە دژی میرنشینە خاچپەرستەکانی شام، توانی دەست بگرێت بەسەر ھەموو عێراق و چەند بەشێکی گرنگی شام، پاشان نورەدینی کوڕی جێگەی گرتەوە (١١٤٦-١١٧٤)ز لە وڵاتی شام و توانی دەست بەسەر دیمەشقدا بگرێت لە ساڵی ١١٥٤ز، لە دوای مردنی سەیفەدینی برای (١١٤٦-١١٤٩) وڵاتی عێراق و شامی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی و ئەمە بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٦٢ز.

نورەدین زەنگی سەرکردایەتی دەوڵەتەکەی کرد و گەیاندیە بەرزترین ئاستی، و دیمەشقی کرد بە پایتەخت، و سەردەمەکەی جیا دەکرێتەوە بە پێشکەوتنی چالاکی بیناسازی و گەشەسەندنی ئابوری دەوڵەتی زەنگی، توانی ستورەکانی فراوان بکات تا دەگاتە میسر، و سەرکردەکەی -ئەسەدەدین شێرکۆ- دەستی گرت بە سەر خەلافەتی فاتیمیدا لە میسر، پاشان سەڵاحەدینی ئەیوبی ھەستا بە دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبی لە میسڕ، و لە دوای مردنی نورەدین زەنگی، سەڵاحەدین وڵاتی شامی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی لە میسر.

چەند لقێکی خێزانەکە مانەوە لە شوێنەکانی تر وەک ئەو لقەی لە سنجار بوو (١١٢٠-١١٧٠)ز، ھەروەھا لقی جەزیرە (١١٨٠-١٢٥٠)، و ئەیوبیەکان دەستیان بەسەر ھەموویدا گرت، و لقەکەی موسڵیان بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٦٢ز، و تا ئیلخانەکان بە تەواوی لەناویان بردن.


زەنگیەکان لە موسڵ

ڕیزبەندیفەرمانڕەواژیانیماوەی حوکمی
١عیمادەدین زەنگی کوڕی ئاقسنقەر....-١١٤٦١١٢٧-١١٤٦
٢سەیفەدین غازی کوڕی عیمادەدین زەنگی....-....١١٤٦-١١٤٩
٣قوتبەدین مەودود کوڕی عیمادەدین زەنگی....-....١١٤٩-١١٦٩
٤سەیفەدین غازی دووەم کوڕی قوتبەدین مەودود....-....١١٦٩-١١٨٠
٥عیزەدین مەسعود کوڕی قوتبەدین مەودود....-....١١٨٠-١١٩٣
٦نورەدین ئەرسەلان شا کوڕی عیزەدین مەسعود....-....١١٩٣-١٢١٠
٧عیزەدین مەسعودی دووەم کوڕی نورەدین ئەرسەلان شا....-....١٢١٠-١٢١٨
٨نورەدین ئەرسەلان شای دووەم کوڕی عیزەدین مەسعودی دووەم....-....١٢١٨-١٢١٩
٩ناسڕەدین مەحمود....-....١٢١٩-١٢٣٣
١٠بەدرەدین لؤلؤ....-....١٢٣٣-١٢٥٩

زەنگیەکان لە حەلەب

ڕیزبەندیفەرمانڕەواژیانیماوەی حوکمی
١نورەدین مەحمود کوڕی زەنگی١١١٨-١١٧٤١١٤٦-١١٧٤
٢ئیسماعیل کوڕی نورەدین....-١١٨٣١١٧٤-١١٨٣

زەنگیەکان لە دیمەشق

ڕیزبەندیفەرمانڕەواژیانیماوەی حوکمی
١نورەدین مەحمود کوڕی زەنگی١١١٨-١١٧٤١١٤٦-١١٧٤

سەرچاوەکان

صفحات سایت

پیچک