تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس یان خەلافەتی قورتوبە, دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو کە عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند لە ساڵی ٧٥٦ز, بەوەش میرنشینی قورتوبە کۆتایی پێھات کە ھەر عەبدول ڕەحمان داخل ایمەزراند بوو, بە فەڕمی تا ساڵی ١٠٣١ بەردەوام بوو, دوای ئەوە کۆتایى پێهات بە ھەڵوەشاندنی دەوڵەتی ئەمەوی بۆ چەند دەوڵەتێک.

مێژوو

زنجیرەی دەسەڵاتداری ئەمەوی دامەزرا لەسەر دەستی عەبدول ڕەحمان داخل کوڕی معاویە کوڕی ھیشام, کە لە حەفیدەکانی یەکێک لە گرنگترین خەلیفە ئەمەوییەکانی دیمەشق بوو (خەلیفە ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک), وعەبدول ڕەحمان یەکێک بوو لەوانەی ڕزگاری بوو لەو کوشتارگەیەی عەباسیەکانبەسەر ئەمەوییەکاندا ئەنجامیان دا, وخەلیفەی عەباسی (ئەبوجەعفەری مەنسور)نازناوی بازی قوڕەیشی لە عەبدول ڕەحمان نا لەبەر ئازایەتی وبەھێزی زیرەکیەکەی, ڕایکرد بۆ ئەندەلوس وخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس دامەزراند.

عەبدول ڕەحمان داخل پاشان ھیشامی کوڕی پاشان حەکەمی حەفیدی ئیشیان کرد لەسەر بناغە داڕشتن وبەھێزکردنی دەوڵەتە تازەکەیان, وھەستان بە یەکخستنی خاکە ئەندەلوسە ئیسلامیەکان وجەنگان لەگەڵ مەمالیکە مەسیحیەکان لە باکور.

دەوڵەتی ئەمەوی سەردەمی شکۆ وسەربەرزی بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی عەبدول ڕەحمان ئەوسەت, وڵات گەشەسەندنی ئاداب وزانست وبیناسازی وھونەری بەخۆیەوە بینی وگەیشتنە دۆخێکی پێشکەوتووی شارستانی, ھەروەک ئەندەلوسیەکانی ئەو سەردەمە ئەناسرێن بە ڕۆشبیری وئاکاری بەرز, دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس بووە ناوەندی شارستانیەکی گەورە لە ڕۆژئاوای جیھانی ئیسلامی.

لە دوای ئەم قۆناغە قۆناغێک دێت کە دەوڵەتی ئەمەوی دابەش بوو بۆ چەند بەشێک کە ھەریەکەیان فەرمانڕەوای سەربەخۆی ھەبوو, دۆخی ئەو کاتەی دەوڵەتەکە ھانی مەمالیکە مەسیحیەکانی باکوری دا کە ھەستان وھەوڵی گەڕانەوەی ئەو خاکانەیان دا کە کەوتبووە ژێر دەسەڵاتی حوکمی ئیسلامی.

بەڵام کە عەبدول ڕەحمانی سێیەم دەسەڵاتی گرتە دەست, وڵات یەک ڕیزییە سیاسی وھێزە سەربازیەکەی بە دەست ھێنایەوە, لەگەڵ ئەوەی کە دەوڵەتی ئەمەوی گەیشتە لوتکەی ھێز, خەلافەتی عەباسی لاواز بوو وداڕما لە ڕۆژھەڵات, عەبدول ڕەحمان نازناوی خەلافەتی گەڕاندەوە, وھەڵمەتی سەربازی بردە سەر دەوروبەری شانشینەکەى تا سنورەکانی بپارێزێت ومەمالیکە مەسیحیەکان لاواز کات, ڕووبەڕوی فاتمیەکان بوویەوە لە باکوری ئەفەریقا وتوانی لە ڕێگەی یارمەتیدەرەکانیەوە مەغریب (فاس) ووڵاتی مۆریتانیا بخاتە پاڵ دەوڵەتەکەی وبەھێزی بکات, ھەروەک دەستی گرت بەسەر دەوڵەتی ئەدراسە.

وڵات ڕووە ڕۆشنبیریەکەی دەرکەوت وناسرا لە سەردەمی حەکەمی کوڕیدا, کە توانی لەسەر سیاسەتەکانی باوکی بەردەوام بێت وسەردەمی گەشەسەندن وبەرەو پێشچوونی دەوڵەتەکە بەردەوام بوو.

لە دوای مردنی حەکەم, ھیشامی کوڕی دەسەڵاتى گرتە دەست کە لە خوار ئەو تەمەنەوە بوو کە ھەستێت بە کاروباری دەوڵەت, خرایە ژێر چاودێری وڕاسپاردنى حاجیب مەنسوڕ.

لە دوای ساڵی ١٠٠٩ز ئەندەلوس چووە قۆناغی شەڕ وناکۆکى ناوخۆوە.


پاشان دوایین خەلیفەی ئەمەوی (ھیشام) ڕوخێنرا لە ساڵی ١٠٣١ز.

لە دوای ئەوە ئەندەلوس چووە سەردەمی مەلیکە تائیفیەکانەوە.


لیستی ناوی فەرمانڕەوا ئەمەویەکان لە ئەندەلوس

  فەرمانڕەواکان ماوەی فەرمانڕەواییەکەی
١عەبدول ڕەحمان داخل ٧٥٦-٧٨٨ 
٢ھیشامی کوڕی عەبدول ڕەحمان ٧٨٨-٧٩٦ 
٣حەکەمی کوڕی ھیشام ٧٩٦-٨٢٢ 
٤عەبدول ڕەحمانی دووەم ٨٢٢-٨٥٢ 
٥محەمەدی کوڕی عەبدول ڕەحمان ٨٥٢-٨٨٦ 
٦مونزیری کوڕی محەمەد ٨٨٦-٨٨٩ 
٧عەبدوڵڵای کوڕی محەمەد ٨٨٩-٩١٢ 

لیستی خەلیفە ئەمەویەکان لە ئەندەلوس



مزگەوتى قوڕتوبە
  فەرمانڕەواکان ماوەی فەرمانڕەواییەکەی
٨عەبدول ڕەحمان ناسر لیدین ڵڵا ٩١٢-٩٦١ 
٩حەکەم موستەنسیر بیلا ٩٦١-٩٧٦ 
١٠ھیشام موەید بیلا ٩٧٦-١٠٠٩ 
١١محەمەد مەھدی بیلا ١٠٠٩-١٠٠٩ 
١٢سولەیمان موستەعین بیلا ١٠٠٩-١٠١٠ 
١١محەمەدی مەھدی بیلا ١٠١٠-١٠١٠ 
١٠ھیشام موەید بیلا ١٠١٠-١٠١٣ 
١٢سولەیمان موستەعین بیلا ١٠١٣-١٠١٦ 
١٣عەلی متوەکیل عەلا ڵڵا ١٠١٦-١٠١٨ 
١٤عەبدول ڕحمان موڕتەزا ١٠١٨-١٠١٨ 
١٥عەبدول ڕەحمان موستەھزیر بیلا ١٠٢٣-١٠٢٤ 
١٦محەمەد موستکەفی ١٠٢٤-١٠٢٥ 
١٧ھیشام موعتەمید عەلا ڵڵا ١٠٢٧-١٠٣١ 

سەرچاوەکان

صفحات سایت

پیچک