تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سەردەمی پێغەمبەرایەتی


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سەردەمی پێغەمبەرایەتی ئەو سەردەمە دەگرێتەوە کە پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئیسلام، ماوەی ٢٣ ساڵ دەگرێتەوە لە ساڵی ٦١٠ تا ساڵی ٦٣٢زاینی.

قۆناغی مەککە

موحەمەد پێش پێغەمبەرایەتی

لە ساڵی ٥٧١ز, نیمچەدوورگەی عەرەبی دوو ڕووداوی گرنگی بە خۆیەوە بینی, کە ئەوانیش شاڵاوی حەبەشەکان بوو بە ئامانجی ڕوخانی کەعبە و لە دایکبوونی پێغەمبەر موحەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بوون, و لەگەڵ ئەوەی شاڵاوەکەی ئەبرەھە شکستی خوارد، تەنھا ڕووداوی دووەم کاریگەری لەسەر ناوچەکە مایەوە.

پێغەمبەر محەمەد(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لە ٢٠ی نیسانی ساڵی ٥٧١ز لەدایک بووە کە بە ساڵی فیل ناسراوە، و پێش ئەوەی لە دایک بێت باوکی وەفاتی کردووە و بۆیە عەبدولموتەلیبی باپیرەی جێگەی باوکی بۆ گرتەوە, پاشان لە تەمەنی شەش ساڵاندا بووە کە دایکیشی کۆچی دوایی ئەکات، دوو ساڵ دواتر باپیریشی لە دەست دەدات و ئەبو تاڵیبی مامی بەرپرسیارێتی پێغەمبەری گرتە ئەستۆ.

سەردەمی ژیانی مناڵی بە ھەژاری بەسەربرد و ناچار بوو ئیش بکات, و کاتێک گەیشتە تەمەنی گەنجی بە پارە و سەرمایەی کەسانی تر کەوتە ئیشی بازرگانیکردن و ئیشی بۆ خەدیجەی کچی خوەیلد ئەکرد کە یەکێک بوو لە ژنە خانەدانەکانی مەککە، و دواتر بوو بە خێزانی و بەمەش پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێویستی بەوە نەما بە دوای ڕۆزیدا بچێت و لە نەبوونی و ھەژاری بترسێت. کە ئەم ژیانە نوێیەی دەرفەتی پێدا تا بکەوێتە بیرکردنەوە و تێڕامان لە ژیانی گەلەکەی و چواردەورەکەی سیفەتی مەردایەتی و ڕەفتاری جوان و بەڕێز بوو، لە ڕووی تێکەڵی ودراوسێیەتیەوە باشترینی گەلەکەی بوو، لە ھەموویان لەسەرخۆتر و دەستاپاکتر و ئەمانەت پارێزتر بوو, لەناو جەرگەی بێ باوەڕیدا پێگەیشت بەڵام ھیچی توش نەبوو و ھیچ بڕاوی بە بت پەرستی نەبووە وڕقی لێیبووە.


بوون بە پێغەمبەر

کاتێک گەیشتە تەمەنی چل ساڵی زیاتر ھەستی بە کەنارگیری دەکرد، و لە ئەشکەوتی (حیرا) لە نزیک مەککە کەناری دەگرت تا ڕۆبچێتە بیرکردنەوە وتێڕامانەوە، و لەم ئەشکەوتەدا سروشی خوای بۆ دابەزی و یەکەم کەس باوەڕی بە بانگەوازەکەی ھێنا خەدیجەی ھاوسەری بوو، پاشان بە لەسەرخۆیی بانگەوازەکە بڵاو دەبۆیەوە و چەند کەسێکی کەمی ناو مەککە چوونە ناو ئایینە نوێیەکەوە، لەوانە عەلی کوڕی ئەبوتالیبی ئامۆزای و ئەبوبەکری سدیق و زەیدی کوڕی حارسەی مەولای و عوسمانی کوڕی عەفان و زۆری تر و بە ھەمان شێوە بانگەوازەکە لەناو ئافرەتانیش بڵاوبوویەوە.

بەم شێوەیە بانگەوازی کرد بۆ وازھێنان لە بت پەرستی و بانگی کردن بۆ پەرستنی خوا و باوەڕھێنان بە ڕۆژی دوایی, و ڕووبەڕوی گاڵتە پێکردن بوو لەلایەن ھۆزی قوڕەیش و شوێنکەوتووانی ئازار ئەدرا, تا پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ھەواڵی دا بە موسڵمانەکان کە خوا ڕیگەی پێداون کۆچبکەن بۆ حەبەشە, نزیکەی ٨٠ موسڵمان کۆچیان کرد و نەجاشی حەبەشە ڕۆحی موسڵمانانی پاراست و سەربەستی کردن لە مانەوە لە وڵاتەکەیدا.

ئەوەی زیاتر ھەڵوێستی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و شوێنکەوتووەکانی قورس کرد کۆچی دوایی ئەبوتالیبی مامی و خەدیجەی خێزانی بوو, بە لەدەستدانی ئەم دوو پاڵپشتە بەھێزە, قوڕەیش توندتربوون لە ئازاردانی شوێنکەوتووانی پێغەمبەر, لەم کاتەدا پێغەمبەر فەرمانی بە موسڵمانان کرد کە کۆچ بکەن لە مەککەوە بۆ مەدینە بە نھێنی.


قۆناغی مەدینە

ئەم قۆناغە لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گەیشتە قوبا لە دۆڵی مەدینە، و کۆچیش بە مانای یەکەم ماڵ و خاکی ئیسلام دێت و و مۆڵەتدان بوو بە دەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی، و لە یەکەم ئیشەکانی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لە مەدینە ئەمانەی خوارەوە بوون؛

  • دروستکردنی مزگەوت؛ بنیاتنانی مزگەوت بە یەکەم و گرنگترین کار و جەختکردنەوەی بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئیسلامی و قەوارەی سیاسی دەوڵەتی موسڵمانان دادەنرێت، بەو پێیە مەڵبەندی سەرەکی دەوڵەتی ئیسلامیە.
  • برایەتی نێوان کۆچەران و پشتیوانان؛ کۆچەران شوێنکەوتووە مەککیەکانی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بوون و پشتیوانان شوێنکەوتووە مەدینەییەکانی پێغەمبەر بوون، و پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ھەوڵیدا بە پەیوەستی ئیسلام یەکیان بخات، ئەمەش لە ھەنگاوێکدا بوو بۆ دروستکردنی پەیوەندی بەھێزی کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا و بۆ سڕینەوە ئەو دەمارگیریەی لە نێویاندا بوو. بۆ ئەمەش ڕوویکردە پەیوەستکردنی کۆچەران و پشتیوانان بە پەیوەستی برایەتی بە جۆرێک کە ئەم برایەتیە لە نزیکی خزمایەتی کاریگەری زۆرتر بوو لەسەریان. ئەمەش بنەمای دووەم بوو لە پێناو دامەزراندنی کۆمەڵگەی ئیسلامی و دەوڵەتی ئیسلامی، چونکە ھەر دەوڵەتێک بە بێ بنەمای یەکبوون و یاریدەیی ئوممەت ناتوانێت ڕاپەڕێت و دامەزرێت.
  • بەڵگەنامەی دەستوری؛ نوسینی بەڵگەنامەی نێوان موسڵمانان و ئەوانەی تر کە کۆمەڵگەی مەدینەیان لێ پێک دەھات، بە گرنگترین ئەو کارانە دادەنرێت کە پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) لە بواری بەھای دەستوری نوێی دەوڵەتدا پێی ھەستا، و بەڵگەنامەکە ٥٢ بەندی لە خۆ گرتبوو, بیست و پێنج دانەیان تایبەت بوو بە کاروبارە تایبەتەکانی موسڵمانان بیست و حەوتیان پەیوەست بوون بە پەیوەندی نێوان موسڵمانان و خاوەن ئاین و دیانەتەکانی تر, کە ئەم دەستورە ڕێگەی ئەدا بە خاوەن ئاینەکانی تر لەگەڵ موسڵمانان بژین بە سەربەستی, ھەروەھا باس لە ھاوپەیمانی ھۆزە جیاوازەکاندا کرا بوو کاتێک مەدینە بکەوێتە بە ھێرش, و دڵنیایی سەربەخۆیی دارایی ھەر ھۆزێکی تیا کرابوویەوە.

غەزووەکان

غەزووەکانی سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دەستیان پێکردووە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاینی ئیسلام لە سەدەی حەوتەمی زایینی، ئەمەش دوای ئەوەی قورئان ڕێگەی تێکۆشانی بە موسڵماناندا کە بە جیھاد ناودەبرێت، لە سەرەتادا موسڵمانان فەرمانیان پێکرابوو بە بەکارنەھێنانی ھێز لە بەرامبەر ناموسڵمانەکاندا و ئازار نەدانیان، پاشان بۆ یەکەم جار جیھاد ڕێگەی پێدرا لە ئیسلامدا، لە سەرەتادا تەنھا بۆ بەرگریکردن بوون لە خۆیان؛ أذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا وإن الله على نصرهم لقدیر} (الحج:39). واتە؛ مۆڵەت دراوە بەو ئیماندارانەی شەڕیان پێدەگێرن، کە بجەنگن و بەرھەڵستی بکەن چونکە بەڕاستی ستەم لێکراون، بێگومان خوا دەسەڵاتی ھەیە کە سەریان بخات و سەرکەوتنیان پێببەخشێت...

پاشان ڕێگەیان پێدرا بۆ بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕ بەبێ ڕێگر، و بۆ دوورخستنەوەی ئاژاوە لە خەڵک تا بتوانن بە ویستی سەربەخۆیی خۆیان ئایین ھەڵبژێرن {وقاتلوهم حتى لا تكون فتنة ویكون الدین لله} (البقرة:193) واتە؛ ئێوەش بجەنگن دژیان تا وەکو ھاوەڵگەری و ئاشوب و ناخۆشی نەمێنێت، ھەروەھا تا دین و ئاین و بەرنامەو فەرمانڕەوایی ھەر بۆ خوای گەورە بێت.

پێش غەزووەکانی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چەند سریەیەک ھەیە, غەزووش بەو شەڕانە ئەوترێت کە پێغەمبەر خۆی بەشداری تیا کردووە و سریەش بەو شەڕانە ئەوترێت کە خۆی نەچووە، و زۆرجار وشەی غەزاش بۆ سریە بەکاردێت.


چەند ئامارێک

  • ژمارەی ئەو غەزووانەی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سەرکردایەتی کردووە ٢٨ غەزووە.
  • لە نێویاندا ٩ غەزوویان کوشتار تیایدا ڕوویداوە و ئەوانەی تر ئامانجەکەیان پێکاوە بێ کوشتار.
  • لە نێو ئەم غەزووانەشدا پێغەمبەر بۆ حەوت غەزوو دەرچووە کە پێشتر ئاگاداری دوژمنکاری دوژمن بووە لەسەر موسڵمانان.
  • غەززوەکان ھەشت ساڵ بەردەوام بوون ( لە ساڵی ٢ی کۆچیەوە تا ٩ی کۆچی).
  • لە ساڵی دووەمی کۆچیدا زۆرترین غەزوو ڕوویداوە کە گەیشتۆتە ٨ غەزوو.

لیستی غەزووەکانی پێغەمبەر [١]:

ژمارەی غەزووناوی غەزوومێژووی غەزووشوێنی غەزووژمارەی غەزووناوی غەزوومێژووی غەزووشوێنی غەزوو
١غەزووی ئەبوا (ودان)٢ کۆچیودان١٥غەزووی بەدری کۆتای٤ کۆچیبەدر
٢غەزووی بووات٢ کۆچیبووات١٦غەزووی دەومەتولجوندول٥ کۆچیدەومەتولجوندول
٣غەزووی عوشەیرە٢ کۆچیعوشەیرە١٧غەزووی بەنی موستەڵیق٥ کۆچیمەریسیع
٤غەزووی بەدری یەکەم٢ کۆچیدۆڵی سەفوان١٨غەزووی خەندەق٥ کۆچیمەدینە
٥غەزووی بەدری گەورە٢ کۆچیبەدر١٩غەزووی بەنی قوڕیزە٥ کۆچیدەوروبەری مەدینە
٦غەزووی بەنی سەلیم٢ کۆچیقرقرەی کەدر٢٠غەزووی بەنی لوحیان٦ کۆچیغەڕان
٧غەزووی بەنی قینقاع٢ کۆچیمەدینە٢١غەزووی زی قڕد٦ کۆچیزو قڕد
٨غەزووی سویق٢ کۆچیقرقرە کەرد٢٢غەزووی حودەیبیە٦ کۆچیحودەیبیە
٩غەزووی زی ئەمر٣ کۆچیزو ئەمر٢٣غەزووی خەیبەر٧ کۆچیخەیبەر
١٠غەزووی بەحران٣ کۆچیبەحران٢٤غەزووی عومرە٧ کۆچیمەککە
١١غەزووی ئوحد٣ کۆچیشاخی شوحد٢٥غەزووی موتتە٨ کۆچیموتتە
١٢غەزووی حەمڕالئەسەد٣ کۆچیحەمڕا لئەسەد٢٦فەتحی مەککە٨ کۆچیمەککە
١٣غەزووی بەنی نەزیڕ٤ کۆچیدوروبەری مەدینە٢٧غەزووی حونەین٨ کۆچیدۆڵی حونەین
١٤غەزووی زاتولڕیقاع٤ کۆچیزاتولڕیقاع٢٨غەزووی تائیف٨ کۆچیتائیف
٢٩غەزووی تەبوک٩ کۆچیتەبوک

گرنگترین غەزووەکان



هێڵکاری غەزووی ئوحد
  • غەزووی بەدر؛ داستانێکی گەورە بوو لە ساڵی ٢ی کۆچی بەرامبەر ٦٢٤ زایینی ڕوویدا لە نێوان موسڵمانان بە سەرکردایەتی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و قوڕەیش بە سەرکردایەتی عەمری کوڕی ھیشام ناسراو بە ئەبوجەھل لەلای بیری بەدر لە باشوری مەدینە و شەڕەکە کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی موسڵمانان و کوژرانی گەورەی قوڕەیش (ئەبوجەھل).
  • غەزووی ئوحد؛ لە ساڵی سێیەمی کۆچی بەرامبەر ٦٢٥زاینی ڕوویدا لە نێوان موسڵمانان بە سەرکردایەتی پێغەمبەر محەمەد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و خەڵکی مەککە، ژمارەی موسڵمانان ئەگەیشتە ٧٠٠ کەس لە کاتێکدا ژمارەی بەرامبەرەکانیان ٣٠٠٠ کەس بوون لە قوڕەیش و ھاوپەیمانەکانیان ولە ژێر سەرکردایەتی ئەبووسوفیاندا بوون. کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی بێباوەڕەکان.
  • غەزووی ئەحزاب یان خەندەق؛ داستانێک بوو لە ساڵی پێنجی کۆچیدا ڕوویدا لە نێوان موسڵمان و قوڕەیش و لایەنگرەکانی و کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی موسڵمانان، کاتێک پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە ھێرشەکەیانی زانی، دوای ڕاوێژکردن بە ھاوەڵەکانی و سەرکردەکانی جەنگەکان بڕیاریاندا لە مەدینە بمێننەوە و ھەستان بە ھەڵکەندنی خەندەق لە دەوروبەریدا، بەم شێوەیە دوژمن نەیتوانی بێتە ناو مەدینەوە.
  • ڕێککەوتنی حودەیبییە؛ ڕێککەوتنێک بوو بەسترا لە ساڵی شەشی کۆچی بەرامبەر ٦٢٨زاینی لە نێوان موسڵمانان و قوڕەیشدا وەک ئاگربەستێک بۆ ماوەی دە ساڵ، لە ڕاستیدا ئەو ڕێککەوتنە لە بەرژەوەندی موسڵمانان بوو و تەنھا دوو ساڵ کاری پێکرا.
  • غەزووی خەیبەر؛ دوای ئەوەی یەھود پەیماننامەکەیان لەگەڵ موسڵمانان شکاند پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) سزای دان لە غەزوی بەنی قەڕیزە و کردنیە دەرەوەی مەدینە زۆربەیان ڕۆیشتن بەرەو خەیبەر، و خەیبەر بوو بە شوێنی سەرەکی بۆ دەرچوونی فڕوفێل لە دژی موسڵمانان، پێغەمبەر دوای ئەوەی لە ڕێککەوتنی حودەیبییە بوویەوە ویستی لادەری یەھود بوەستێنێت، لە ساڵی حەوتەمی کۆچیدا موسڵمانان بە ڕێکەوتن بۆ خەیبەر و گەمارۆیان دا ویەک بە یەک قەڵاکانیان فەتحکرد.
  • غەزووی موتتە؛ ئەم شەڕە ڕوویدا لە ساڵی ھەشتەمی کۆچی بەرامبەر ٦٢٩زاینی بە ھۆی کوژرانی پەیامبەرەکەی پێغەمبەر (شەڕحەبیلی کوڕی عەمری غەسانی) کە پەیامی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ غەساسینە برد، بەڵام سوپای موسڵمانان لەم ھەڵمەتەدا سەرکەوتوو نەبوو بە ھۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی لە ژمارەدا ھەیانبوو.
  • فەتحی مەککە؛ ڕووداوێکی مێژوویی بوو تیایدا شاری مەککە لەسەر دەستی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فەتح کرا لە ٢٠ی ڕەمەزانی ساڵی ٨ی کۆچی دوای ئەوەی پێشتر کۆچی کرد لێوەی بۆ مەدینە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتەکەی و ئیشکردن لەسەر گەڕانەوە بۆ مەککە جارێکی تر. کاتێک پێغەمبەر چووە ناو مەککەوە سەردانی ماڵی خوای کرد (کەعبە) و لێبوردنێکی گشتی بۆ دەر کردن بێجگە لە دە کەس کە زۆر ئازاریان دابوو, و خەڵکەکەی خێرایان کرد لە ھاتنە ناو ئیسلام و ھەموو بت و پەیکەری خواوەندە عەربیەکانیان شکاند لە ناو کەعبە ودەوروبەری.
  • غەزووی حونەین؛ ڕووداوێک بوو ڕوویدا لە نێوان موسڵمانان و ھۆزی ھەوەزان لە ساڵی ٨ی کۆچی بەرامبەر ٦٣٠ زاینی لە دۆڵی حونەین لە نێوان مەککە و تائیفدا، و موسڵمانان سەرکەوتن دوای سەختییەکی زۆر.


کەعبەی پیرۆز لە مەککە
  • غەزووی تائیق؛ لە ساڵی ھەشتەمی کۆچیدا ڕوویدا لە نێوان سوپای موسڵمانان بە سەرکردایەتی پێغەمبەر و ھۆزی سەقیفدا و ھەندێک لە ھەڵاتووەکانی ھۆزی ھەوەزان لە غەزووی حونەین و ئامانجەکەی فەتحکردنی تائیف و دەستگرتن بوو بەسەر هێزەکانی سەقیف و ھەڵاتووەکانی ھەوەزاندا.
  • غەزووی تەبوک؛ لە ساڵی ٩ی کۆچی و لە دەرئەنجامی فەتحی مەککە و سەرکەوتنی موسڵمانان لە تائیف ڕوویدا، کاتێک ھەواڵ گەیشت بە پێغەمبەر محەمەد کە پاشای ڕۆم و ھاوپەیمانە عەرەبەکانی سوپایەکیان پێکەوە ناوە بۆ ھێرش بردنە سەر دەوڵەتی ئیسلامی، و پێغەمبەر کە بەمەی زانی سوپایەکی کۆکردەوە وبەرەو تەبوک بەڕێکەوت و لەوێ چەند ڕۆژێک مایەوە و لەگەڵ خەڵکەکیدا ڕێککەوتنی بەست، ڕۆمەکان کە بەمایان زانی پاشەکشەیان کرد و گەڕانەوە بۆ سنورەکانیان وپێغەمبەریش بەمە وازی لێ ھێنان کە ناوی خۆی لەسەر ناوچە دراوسێکاندا دانا و ئەمەش دوایین جەنگ بوو کە پێغەمبەر خۆی بەشداری تێدا 

کۆچی دوایی

لە ساڵی ١٠ی کۆچی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕۆیشت بۆ حەج لەگەڵ سەد ھەزار موسڵماندا, ولای شاخی عەرەفات وتارە ناودارەکەی بۆ خوێندنەوە کە بە دەستوڕیک دادەنرێت بۆ ئیسلام, تیایدا بنەماکانی ئیسلامی ڕوونکردەوە وداوای یەکسانی کرد لە نیو خەڵکدا, بە شێوەیەک جیاوازی نابێت لە نێوان بەندەیەکی حەبەشی و گەورەیەکی قوڕەیشی, سێ مانگی نەبرد دوای حەجی ماڵئاوایی کە پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نەخۆش کەوت, و کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٦٣٢ز بەرامبەر ساڵی ١١ی کۆچی لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا, و لە ماڵی عائیشەی ھاوسەری نێژرا لە تەنیشت مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) , لەو کاتەدا ئیسلام ھەموو نیمچەدوورگەی عەرەبی گرتبوویەوە.

سەرچاوەکان

  1.  غزوات الرسول علی البوربوینت
  • پوختەی مێژووی ئیسلامی، نوسینی/ د.سھیل گقوش، وەرگێڕانی/ نھاد جلال حبیب اللە
  • وێکی عەرەبی.






      بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر سه‌ردانی به‌شیپێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌

    صفحات سایت

    پیچک