تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سونەنی ئەبوداوود

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

سونەنی ئەبوداوود، بە عەرەبی السنن أبی داود، کتێبێکە لەسەر فەرموودەکانی پیغەمبەری ئیسلام، و ئەبوداوود کۆکردۆتەوە و ژمارەی فەرموودەکانی ئەگاتە ٥٢٧٤فەرموودە و کە هەڵیبژاردوون و پۆڵێنی کردوون لە نزیکەی پێنج سەد هەزار فەرموودە.

دەرابرەی دانەرەکەی

ئەبوداوود سولەیمان کوڕی ئەشعەس سەجستانییە، خەڵکی سەجستانە کە هەرێمێکە دەکەوێتە ئێرانەوە و و چەندین دانراوی هەیە کە ناودارترینییان سوونەنی ئەبوداوودە ، و یەکیکە لە دیارترین زاناکانی فەرموودە لە ئیسلامدا، و لە نێوان ساڵانی ٢٠٢ تا ٢٧٥ی کۆچی ژیاوە.


ڕێزبەندییەکەی

کتێبی سونەنی ئەبوداوود ریزبەندکراوە و دابەشی کردوون بۆ کیتاب و هەر کیتابێکیشی کردووە بە چەندین باب، و ژمارەی کیتابەکان سی و پێنج کیتابن، و کۆی بابەکانی ١٨٧١ بابە.

پلەی فەرموودەکان

ئەبوداوود خۆی دەربارەی پلەی ڕاستیەتی فەرموودەکانی سونەنی ئەبوداوود ئەڵێت؛ سەحیحەکانم باسکردووە لەگەڵ ئەوانەی لەوان ئەچن و لێیانەوە نزیکن، و زانایانی ئیسلام کۆکن لەسەر ئەوەی، کە سەرچاوەکانی فەرموودە لە ڕووی ڕاستی فەرموودەکانییەوە لە دوای هەردوو سەحیحی بوخاری و موسلیم سونەنی ئەبووداود دێت.

دەربارەی ووتویانە

ژمارەیەکی زۆر لە زاناین ستایشی سونەنی ئەبوداوودیان کردووە، لەوانە،

  • زەکەریا ئەساجی ئەڵێت؛ کتێبەکەی خوای گەورە بنەڕەتی ئیسلامییەتییە، و کتێبەکەی ئەبوداوودیش پەیماننامەی ئەو ئیسلامییەتییەیە.
  • ئەلخەتتابی دەڵێت، گوێم لە ئەعرابی بوو دەیووت هەرکەسێک قورئانی خوا و کتێبەکەی ئەبوداوودی پێ بێت، ئیتر پێویستی بە زانیاری کەسی تر نابێت.

سەرچاوەکان


صفحات سایت

پیچک