تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



بیروباوەڕی ئیسلامی


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

بیروباوەڕ، بە عەرەبی (العقیدە) لە چاوگی (عَـقـْـد)ەوە وەرگیراوە، کە لە زمانی عەرەبی بە واتای گرێدان و بەستن دێت، لەمەوە ھەرشتێک لە بیروڕاوبۆچوونەکان کە دڵی مرۆڤی لەسەر ببەسترێت بەجۆرێک پەسندی کات و ئارامی بۆی ھەبێت ئەوترێت عەقیدە، جا ئەم بیروبۆچوونانە ڕاست بن یان ھەڵە،‌ جیاوازی ناکات.

بەڵام لەزاراوەدا عەقیدە بریتیە لە بڕواھێنانێکی تەواو بە بابەتە غەیبیەکان، کە باسەکانیان لە ڕێگای قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بە ڕێ پێ بردنی پێشینەکانی ئەم نەتەوەیە بەدەست گەیشتون، وەک بڕواھێنان بە خوای تاک و تەنھا و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرانی و ڕۆژی دوایی و قەزاوقەدەر، ھەروەھا بڕواھێنان بە ھەموو بابەتەکانی تری پەیوەست بەمانەوە، وەک؛ باسەکانی پەیوەست بە ژیانی ناوگۆر، کە لە ڕواڵەتا بۆ مرۆڤ وون و نادیارن.


سەرەتا

شتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە لە سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و ھاوەڵەکانی شتێک نەبووە کە پێی بوترێت (زانستی عەقیدە) ھەروەک زانستە شەرعیەکانی تر، بەڵکو ھاوەڵەکانی پێغەمبەر ئەوەی لەم زانستانەوە مەبەست بووە ڕاستەوخۆ لە قورئان و سوننەتەوە وەریان ئەگرت و لێی تێ ئەگەیشتن، بەڵام دوابەدوای سەردەمی ئەوان و لەبەر چەند ھۆکارێکی تری وەک فراوانبوونی قەوارەی جیهانی ئیسلام، بە تایبەتی بە موسوڵمان بوونی گەلانێکی زۆر، بۆ رێگرتن لە دروستبوونی جیاوازی و ناکۆکی لەسەر بیروباوەڕە بنچینەییەکان، زانایان ھەستان بە ڕووبوڕوونەوەیان و لە ئەنجامدا ئەم زانستە شەرعیانە ھاتنە کایەوە.


ناوەکان

زانستی عەقیدە ھەر لەسەرەتای سەرھەڵدانییەوە تا ئەم سەردەمەش چەند ناوێکی تری ھاومانای بۆ بەکارھێنراوە، لەوانە:

  • زانستی یەکتاپەرستی
  • زانستی ئوسوڵی دیین
  • سوونەت
  • شەریعەت
  • فیقھی گەورە
  • ئیمان

سەرچاوەکانی

عەقیدە لە لای ئەھلی سوننەت و جەماعەت تەنھا دوو سەرچاوەی سەرەکی ھەیە؛

  • قورئان
  • سوونەت؛ مەبەست لەمە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام ئەکات.

هەروەها ھەندێک جار ئیجماع واتە (کۆبوونەوەی ڕای ھەموو) ئوومەتی وەک سەرچاوەیەک ئەخرێتە پاڵیانەوە.


پایەکانی بیروباوەڕ

پایەکانی بیروباوەڕ لە ئیسلامدا شەشە پایەن:



پایەکانی ئیسلام

كۆڵه‌كه‌كانی ئیسلام له‌ ئیسلامدا پێنج كۆڵه‌كه‌ن:



سەرچاوەکان

  • سەرەتایەک بۆ چوونە نێو زانستی عەقیدە، نوسینی؛ خطاب
  • وێکیعەرەبی




  بۆ بینینی بابه‌تی زیاتر سه‌ردانی به‌شیبیروباوه‌ڕی موسڵمان بكه‌

صفحات سایت

پیچک