تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



قونووت له‌ نوێژى ویتر و نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا


ئاماده‌كردنی: م،ئیدریس مه‌حموود

چه‌ند سودێك



1- ئیمام له‌ كاتى قونووتدا ده‌نگ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌: (وكان یجهر بدعائه) (البخاری: 4560). واته‌: پێَغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌نگى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ .



2- له‌ كاتى قونووتدا ده‌ست به‌رز ده‌كرێته‌وه‌، له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌: (كان النبی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یرفع یدیه فی القنوت) (رواه أحمد والطبرانی بسند صحیح). واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ قونووتدا ده‌ستى به‌رز ده‌كرده‌وه‌ . ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بى (أجمد وإسحاق) (الشرح الممتع: ص13).ة. به‌ڵام فه‌رمووده‌یه‌كى (ضعیف) هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت:  (كان إذا رفع یدیه لا یردهما حتى یمسـح بهما وجهه). واته‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ستى به‌رز بكردایه‌ته‌وه‌، نه‌یده‌گێڕایه‌وه‌ تاوه‌كو ده‌م و چاوى پێ نه‌سڕایه‌ .



3- ئه‌وانه‌ى له‌ دواى ئیمامه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌ن (آمین) ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دوعاكانى ئیمام، له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌: (ویؤمن من خلفه) (أخرجه أبو داود والسراج وصححه الحاكم ووافقه الذهبی). واته‌: ئه‌وانه‌ى له‌ دواى ئیماوه‌ن (آمین) ده‌كه‌ن .



4- دروسته‌ هه‌ندێك جار صه‌ڵاوات بدرێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)، چونكه‌ له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌(ڕه‌زای خوایان لێبێت)   جێگیر بووه‌، شێخ ئه‌لبانى ده‌فه‌رموێت: (ثبت فی حدیث إمامة أبی بن كعب(ڕه‌زای خوای لێبێت)   الناس فی قیام رمضان أنه كان یصلی على النبی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فی آخر القنوت، وذلك فی عهد عمر (ڕه‌زای خوای لێبێت)   رواه ابن خزیمة فی صحیحه (1097) وثبت مثله عن أبی حلیمة معاذ الأنصاری(ڕه‌زای خوای لێبێت)   الذی كان یؤمهم أیضا فی عهده . رواه إسماعیل القاضی (رقم 107) وغیره فهی زیادة مشروعة لعمل السلف بها، فلا ینبغی إطلاق القول بأن هذه الزیادة بدعة والله أعلم (الاختیارات الفقهیة: ص130). واته‌: جێگیر بووه‌ له‌ فه‌رمووده‌ى پێشنوێژى ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب(ڕه‌زای خوای لێبێت)   بۆ خه‌ڵكى له‌ ـ ته‌راویحدا ـ كه‌ صه‌ڵاواتى داوه‌ له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ كۆتایى قونووتدا، ئه‌مه‌ش له‌ سه‌رده‌مى ئیمامى عومه‌ردا (ڕه‌زای خوای لێبێت)   .... بۆیه‌ زیاده‌یه‌كى مه‌شروعه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌له‌ف كردوویانه‌، و نابێت بوترێت ئه‌م زیاده‌یه‌ بیدعه‌یه‌ .



5- حیكمه‌تى دانانى دوعاى قونووت له‌ پێش یان له‌ دواى ڕكوع ئه‌وه‌یه‌: كه‌ ئه‌وانه‌ى له‌ دواى ئیمامه‌وه‌ نوێژ ده‌كه‌ن، به‌شدارى بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئیمامدا، ئه‌گه‌ر ته‌نها به‌ (آمین) كردنیش بێت (فتح الباری: ج2 ص633).



هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانى قونووت



1- یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌كان تایبه‌تكردنى قونووته‌ به‌ نوێژى وه‌تره‌وه‌ له‌ نیوه‌ى دووه‌مى مانگى ڕه‌مه‌زان، ڕاسته‌ قونووت له‌ نیوه‌ى دووه‌مى مانگى ڕه‌مه‌زاندا حاڵه‌تێكى تایبه‌تى هه‌یه‌، به‌ڵگه‌ش له‌ سه‌رى ئه‌و (أثر) یه‌ كه‌ له‌ (صحیح ابن خزیمة: 2 / 155، 156 رقم 1100) دا هاتووه‌ كه‌ پێشتر باسمان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر تایبه‌ت نییه‌ به‌ نوێژى وه‌تره‌وه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو ساڵدا مه‌شروعه‌، و ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى له‌باره‌ى تایبه‌تكردنه‌كه‌وه‌ هاتووه‌ (ضعیف)ة (برِوانة: القول المبین فی أخطاء المصلین: 133) .



2- یه‌كێكى تر له‌ هه‌ڵه‌كان زیادكردنى (فلك الحمد على ما قضیت، أستغفرك وأتوب إلیك) ة له‌سه‌ر دوعاى قونووت، چونكه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و زیاده‌یه‌ى وتبێت  (القول المبین: 134) .



3- ده‌ست هێنان به‌ ده‌م و چاو له‌ كاتى لێبوونه‌وه‌ له‌ دوعاى قونووت بیدعه‌یه‌، شێخ ئه‌لبانى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت) ده‌فه‌رمووێت:  (وأما مسح الوجه بهما فلم یرد فی هذا الموطن، فهو بدعة، وأما خارج الصلاة فلم یصح، وكل ما روى فی ذلك ضعیف، وبعضه أشد ضعفا من بعض كما حققته فی (ضعیف سنن أبی داود: 262) و(الأحادیث الصحیحة: 597) ولذلك قال العز بن عبد السلام فی بعض فتاویه: لا یفعله إلا الجهال  (الاختیارات الفقهیة: ص130) .!  واته‌: ده‌ست هێنان به‌ ده‌م و چاو له‌م شوێنه‌دا (واته‌: له‌ دواى دوعاى قونووت) هیچى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌، و بیدعه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ى نوێژ فه‌رمووده‌ى (صحیح) ى له‌سه‌ر نه‌هاتووه‌، و هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕیوایه‌ت كراون (ضعیف)ن، ... له‌ به‌رئه‌وه‌ش (عز بن عبد السلام) له‌ هه‌ندێك له‌ فه‌تواكانیدا فه‌رموویه‌تى: مه‌سحى ده‌م و چاو ناكات مه‌گه‌ر كه‌سێك كه‌ نه‌زان بێت. به‌ڵام فه‌رمووده‌یه‌كى (ضعیف) هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت:  (كان إذا رفع یدیه لا یردهما حتى یمسح بهما وجهه) واته‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ستى به‌رز بكردایه‌ته‌وه‌، نه‌یده‌گێڕایه‌وه‌ تاوه‌كو ده‌م و چاوى پێ مه‌سح نه‌كردایه‌.



4- خوێندنى دوعاى (اللهم اهدنی فیمن هدیت ... الخ) له‌ قونووتى كاتى به‌ڵا و نه‌هامه‌تیدا، چونكه‌ ئه‌م دوعایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا ناگونجێت ( القول المبین: ص134) .



5- درێژكردنه‌وه‌ى قونووت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى بێزاركردنى نوێژخوێنانان، بیریان له‌ لاى نوێژه‌كانیان نامێنێت .



6- ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌ى زۆر ( القول المبین: ص134) .



پوخته‌ى ئه‌م بابه‌ته‌:


پوخته‌ى ئه‌و قسانه‌ى پێشتر له‌م چه‌ند دێڕه‌دا كورت ده‌كه‌ینه‌وه‌: قونووت له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كاندا ته‌نها له‌ كاتى به‌ڵا و ناهه‌مواریدا ده‌كرێت، و تایبه‌ت كردنى قونووت به‌ نوێژى به‌یانیه‌وه‌ بیدعه‌یه‌، و قونووتى ویتر هه‌ندێك جار ده‌كرێت نه‌ك به‌ به‌رده‌وامى، له‌ قونووتدا دروسته‌ ئیمام ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه‌، و ئه‌وانه‌ى له‌ دواى ئیمامه‌وه‌ن (آمین) بكه‌ن له‌سه‌ر دوعاكان، و دروسته‌ صه‌ڵاوات بدرێت، به‌ڵام ده‌ست هێنان به‌ ده‌م و چاو له‌ دواى ته‌واوبوونى دوعاى قونووت بیدعه‌یه‌.



والحمد لله الذی بنعمته تتم الصالحات



وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم



سه‌رچاوه‌كان

1 . فتح الباری شرح صحیح البخاری– ابن حجر العسقلانی .
2 . صحیح فقه السنة – أبو مالك كمال بن السید سالم .
3 . الروضة الندیة – صدیق حسن خان
4 . الموسوعة الفقهیة المیسرة فی فقه الكتاب والسنة المطهرة – حسین بن عودة العوایشة
5 . الوجیز فی فقه السنة والكتاب العزیز– عبد العظیم البدوی .
6 . فقه السنة - سید سابق .
7 . قیام رمضان – الشیخ محمد ناصر الدین الألبانی .
8 . الاختیارات الفقهیة للإمام الألبانی – إبراهیم أبو شادی .
9 . الإقناع فی مسائل الأجماع – للإمام الحافظ أبی الحسن علی بن القطان الفاسی .
10 . القول المبین فی أخطاء المصلین – مشهور بن حسن آل سلمان .
11 . قاموس البدع – مشهور بن حسن آل سلمان، أحمد بن إسماعیل الشكوكانی
12 .الشرح الممتع على زاد المستقنع – الشیخ محمد بن صالح العثیمین .
13 . موسوعة الأحكام والفتاوى الشرعیة – جمع و ترتیب: صلاح الدین محمود السعید 
14 . (فقه السنة) بة كوردى – وةرطیَرِانى: حةمة ئةمین ئةحمةد بةرزنجى .
15 . ضؤنیَتى نویَذى ثیَغةمبةر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) - وةرطیَرِانى: مامؤستا عةدنان بارام.
16 . السنن والمبتدعات فی العبادات – عمرو عبدالمنعم سلیم . 




صفحات سایت

پیچک