تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن پێگه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كار ده‌كه‌ن


85. دروستكردن و پێكه‌وه‌ نانی چه‌ند كۆمه‌ڵێك كه‌ ئه‌ركی دیاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی جوانی ئه‌م ئاینه‌و تێڕوانینی ئیسلام بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ به‌ یه‌ك پله‌ له‌ خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ پێهێنان و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌سته‌وه‌ بگرێته‌وه‌. 
86. دانانی چه‌ند پێگه‌یه‌ك یان مونته‌دایه‌ك یان تایبه‌تكردنی چه‌ند گۆشه‌یه‌ك یان ڕوانگه‌یه‌ك له‌ پێگه‌كانی كه‌ هه‌ن بۆ گرنگیدان به‌ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ده‌رخستنی جیهانێتی په‌یامی ئیسلام. 
87. به‌شداریكردن له‌ گفتوكۆی هێمنانه‌ و له‌ سه‌ر خۆ له‌ گه‌ڵ ناموسڵمانه‌كان و بانگه‌شه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌رو ئه‌و ئاینه‌ی هێناویه‌تی. 
88. له‌ خۆگرتنی یان پاشكۆكردنی ئه‌و نامه‌ ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه‌ بۆ پێگه‌كان یان شوێنانی دیكه‌ ده‌نێردرێن به‌ هه‌ندێ له‌ فه‌رمووده‌و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم). 
89. ئاماده‌كرنی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی –هه‌ر جار نا جارێك- له‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) و بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌ تایبه‌ت له‌ بۆنه‌و ڕوداوه‌ كوتوپڕه‌كاندا. 
90. ئاگاداری له‌و شوێنه ئه‌له‌كترۆنیانه‌ی كه‌ به‌ناوبانگن له‌ گه‌ڕان به‌ دوای كتێب و موحازه‌راتانه‌ی باس له‌ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن. 

صفحات سایت

پیچک