تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخوازی و بانگخوازییه‌كان


78. دامه‌زراندنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك یان به‌شێك كه‌ ئاڵای سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)هه‌ڵبگرێت. 
79. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێك له‌ پێشانگه‌و كۆنگره‌ ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ ڕێكخراوو دامه‌زراوه‌كان به‌شداری تیا ئه‌كه‌ن بۆ به‌رچاوخستنی كتێب و كاسێتی بینین و بیستن كه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌رئه‌خه‌ن. 
80. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێكی به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنی كاسێت و كتێب و نوسراوو له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم). 
81. تایبه‌تكردنی چه‌ند خه‌ڵاتێكی به‌ به‌ها كه‌ له‌وه‌و پێش له‌ سه‌ری پێك هاتبن بۆ چاكترین كه‌سێك كه‌ خزمه‌ت و سوننه‌ت و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردبێ و هه‌ڵسان به‌ گێڕانی ئاهه‌نگێكی ساڵانه‌ بۆ ڕێزلێنان و بانگه‌شه‌كردنی گه‌وره‌ كه‌سایه‌تی و ناوداره‌كان بۆی. 
82. هه‌ڵسان به‌ چاپكردنی كتێبی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ زمانه‌ جیهانیه‌كان و دابه‌شكردنیان به‌ سه‌ر بنه‌كاكانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كتێبخانه‌ گشتیه‌كان و زانكۆكان له‌ جیهاندا. 
83. ده‌ركردنی گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌رزی گرنگی بدات به‌ ژیاننامه‌ی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و زانسته‌ ئیسلامیه‌كان، وه‌ سیفاتی به‌رزی ئه‌م ئوممه‌ته‌و جوانی ئه‌م ئاینه‌ پیرۆزه‌ ده‌رخات كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێی هاتووه‌. 
84. تایبه‌تكردنی چه‌ند سندوقێك بۆ به‌خشین بۆ ته‌مویلكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رخستن و به‌رگریكردن له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)، وه‌ نوسینیش له‌ سه‌ر ژیاننامه‌و وه‌رگێڕان و دانانی چه‌ند تۆڕێك له‌ سه‌ر پێگه‌ جیهانیه‌كان. 

صفحات سایت

پیچک