تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
له‌سه‌ر ئاستی بیرمه‌ندان، ڕۆشنبیران، ڕاگه‌یاندن و ڕۆنامه‌نووسان


66.ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و تایبه‌تمه‌ندی ئوممه‌ته‌كه‌ی له‌ ڕوانگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی و قسه‌ لێكردن و لێدوان له‌ بۆنه‌ ڕۆشنبیری و ئیعلامیه‌كاندا. 
67. بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌چ بابه‌تێك كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری تیا بێ(صلى الله علیه وسلم). 
68. به‌رهه‌ڵستی كردنی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوایی و جووله‌كه‌یی دژو پێچه‌وانه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و گومان و درۆو ناڕاستیانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌. 
69. به‌ستنی به‌ یه‌كگه‌یشتن و بینینی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندن له‌ گه‌ڵ كه‌سانی به‌ ویژدان له‌وانه‌ی كه‌ ناموسڵمانن و قسه‌ كردن له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رو په‌یامه‌كه‌ی. 
70. بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌و وتانه‌ی كه‌ كه‌سانی به‌ویژدانی ناموسڵمان گوتویانه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم). 
71. به‌ستنی كۆڕو نه‌ده‌واتی ڕۆشنبیری بۆ ده‌رخستنی په‌یڕه‌وو ژیاننامه‌ی و ڕونكردنه‌وه‌ گونجانی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی بۆ هه‌موو كات و شوێنێك. 
72. ئاماده‌كردنی پێشبڕكێی ئیعلامی له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)وه‌ تایبه‌تمه‌ندكردنی دیاری و جائزه‌ی به‌ نرخ و به‌ها بۆی. 
73. نوسینی بابه‌ت و نامیلكه‌و چیرۆك كه‌ له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نوسراوون. 
74. پێشنیاركردن بۆ ‌ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان بۆ تایبه‌تمه‌ندیكرنی گۆشه‌یه‌ك له‌ گۆڤار یان ڕۆژنامه‌كه‌ بۆ ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی واجب بوونی شوێن كه‌وتن و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌گه‌یه‌نن، وه‌ كه‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و له‌ پێشتره‌ به‌ سه‌ر باوك و دایك و خه‌ڵكی به‌ گشتی، به‌ڵكو له‌ پێشتریشه‌ له‌ سه‌ر نه‌فس و ده‌روونیش، وه‌ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ كه‌ به‌ گه‌وره‌ی بزانیت و ڕێزی لێ بگریت و شوێنی كه‌ویت و به‌ قسه‌ی بكه‌یت، فه‌رمووده‌ی ئه‌و بخه‌یته‌ پێش قسه‌و بیرو ڕای هه‌موو كه‌سێكی دیكه‌وه‌. 
75. پێشنیاركردن له‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌ گه‌ڵ خێزانه‌كانی و مناڵه‌كانی و هاوه‌ڵه‌كانی هه‌روه‌ها دوژمنه‌كانیشی، جگه‌ له‌مانه‌ش له‌ سیفات و ڕه‌وشی جوانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم). 
76. هه‌ڵنانی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌كانی ڕاگه‌یانده‌كان بدرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند كاسێتێكی ڤیدیۆ كه‌ به‌ ڕێگه‌یه‌كی پیشه‌یی و جوان و سه‌رنج ڕاكێش ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بخاته‌ پێش. 
77. هه‌ڵنانی وێستگه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌ ناوخۆییه‌كان و ئاسمانیه‌كانیش بۆ به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی فلیمی كارتۆ كه‌ باس له‌ ژیاننامه‌و ڕه‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بكات و هه‌ندێ چیرۆك و به‌ سه‌ر هاتی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) بۆ منداڵان. 


صفحات سایت

پیچک