تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
له‌سه‌ر ئاستی پێشه‌وا، بانگخوازان و قوتابیانی زانست


50. ڕونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نی بانگه‌وازو په‌یامه‌كه‌ی (صلى الله علیه وسلم)وه‌ كه‌ به‌ حه‌نیفیه‌تێكی نه‌رم و نیان و لێبورده‌یی نێردراوه‌، وه‌ كه‌ بنه‌مای په‌یام و بانگه‌وازه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ هیدایه‌ت و ڕێنمونی خه‌ڵكی به‌ گشتی بۆ تاك ناسین و په‌رستنی په‌روه‌ردگاری جیهانیان. 
51. كاركردن بۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكی و هیدایه‌تیان بۆ ئه‌م ئاینه‌؛ به‌ هه‌موو تیره‌و هۆزو ڕ‌ه‌گه‌زه‌كانیانه‌وه‌. 
52. ڕونكردنه‌وه‌ی سیفاته ڕ‌ه‌وشتی و لاشه‌یی له‌ پێش و پاشی پێغه‌مبه‌رایه‌تی. 
53.ڕونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی (صلى الله علیه وسلم)له‌ گه‌ڵ ماڵ و خێزانی و دراوسێكانی و هاوه‌ڵه‌كانی خوا لێیان ڕازیبێ. 
54. ڕونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌ی (صلى الله علیه وسلم) له‌ گه‌ڵ دورژمنه‌كانی لى خاوه‌نانی كتێب (جووله‌كه‌و گاوور) و هاوه‌ڵگیران و دوڕووه‌كان. 
55. ڕونكردنه‌وه‌ی مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌وی (صلى الله علیه وسلم) له‌ ژیانی ڕۆژانه‌یدا. 
56. تایبه‌تمه‌ندكردنی وتاری دووه‌می هه‌ندێ له‌ وتاره‌كانی جومعه‌ بۆ یادهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ ڕوداوه‌كان (مشاهد)ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای تایبه‌تمه‌ندكردنی چه‌ند وتارێك به‌ تایبه‌ت له‌ كاتێكی دیكه‌دا. 
57. لێدوان و ته‌علیق له‌ سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌ باس له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌كه‌ن له‌ كاتێكا كه‌ له‌ نوێژدا ده‌خوێنرێته‌وه‌ـ، ئه‌ویش پاش نوێژه‌كه‌ به‌ سێ تا پێنج خوله‌ك. 
58. زیاد كردنی چه‌ند ئاڵقه‌یه‌ك بۆ له‌ به‌ركردنی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ گه‌ڵ ئاڵقه‌كانی له‌ به‌ركردنی قورئانی پیرۆز. 
59. ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ لای خه‌ڵكی گشتی دروست بوون له‌ سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)، وه‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ پابه‌ند بوون به‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم)به‌ شێوه‌یه‌كی ساده‌و ڕۆشن. 
60. ڕونكردنه‌وه‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی پێغه‌مبه‌رو تایبه‌تمه‌ندی ئوممه‌ته‌كه‌ی به‌ شێوازێكی خۆش و سه‌رنج ڕاكێش. 
61.باسكردن و وه‌ بیرهێنانه‌وه‌ی فه‌توای زانایانی به‌ڕێز كه‌ باس حوكمی مه‌ترسی و هه‌ر كه‌س ده‌كه‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ كه‌م و كوڕو ده‌كه‌ن و تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن و وه‌ به‌ پێویست گه‌ڕانی ڕق بوونه‌وه‌ له‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵساوه‌ به‌و كاره‌و به‌ری بوون لێی. 
62. كاركردن له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ ئاینه‌كه‌یان له‌ ڕوانگه‌ی پێشكه‌شكرنێكی ساده‌و ساكار بۆ هه‌ڵوێسته‌ بانگخوازیه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم). 
63. هۆشداری و ئاگاداری له‌ هۆكاره‌كانی بیستن و بینین و خوێندنه‌وه‌ له‌ زیاده‌ ڕه‌ویكردن و ڕۆچوون له‌ پێغه‌مبه‌ردا (صلى الله علیه وسلم)، وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی جڵه‌وگیری ئه‌كه‌ن له‌ ڕۆچوون و زیاده‌ ڕه‌وی وه‌ك فه‌رمووده‌ی: (لا تغلو فی دینكم)هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی تایبه‌ت به‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: (لا تطرونی كما اطرت النصاری عیسی ابن مریم)، وه‌ ڕۆنكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی ڕاستگۆیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شوێنی كه‌ویت و سوننه‌ته‌كانی به‌ جێ بێنی. 
64. هه‌ڵنانی خه‌ڵكی له‌ سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كی و باوه‌ڕ پێكراوه‌كانه‌وه‌و ڕۆشنكردنه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ بۆیان. 
65. پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و گومان و درۆو بوختانانه‌ی كه‌ ده‌درێنه‌ پاڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) هه‌روه‌ها سوننه‌ته‌كه‌ی. 

صفحات سایت

پیچک