تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 



مافه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ سه‌ر ئۆمه‌ته‌که‌ی


ئاماده‌كردنی: خدر نه‌ژاد كوردستانی


حه‌وته‌م: كردنی به‌ دادوه‌ر له‌ كێشه‌كاندا و ڕازی بوون به‌ حوكمی: خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا أَطِیعُوا اللَّهَ وَأَطِیعُوا الرَّسُولَ وَأُولِی الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْیَوْمِ الْآَخِرِ ذَلِكَ خَیْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِیلًا ([33])، واته‌: " ئه‌ی ئه‌وانی كه‌ ئیمانتان هێناوه‌! فه‌رمانبه‌ری خودا و فه‌رمانبه‌ری پێغه‌مبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی خۆتان بن، هه‌ركاتێكیش له‌ شتێكدا بوو به‌ مشتومڕتان؛ بیگێڕنه‌وه‌ بۆ لای ـ حوكمی ـ خودا و پێغه‌مبه‌ر، ئه‌گه‌ر ئیمانتان به‌ خودا و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ باشتره‌ بۆتان و ئاكامی چاكتری هه‌یه‌ ". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: فَلَا وَرَبِّكَ لَا یُؤْمِنُونَ حَتَّى یُحَكِّمُوكَ فِیمَا شَجَرَ بَیْنَهُمْ ثُمَّ لَا یَجِدُوا فِی أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَیْتَ وَیُسَلِّمُوا تَسْلِیمًا ([34])، واته‌: " نه‌خێر سوێند به‌ په‌روه‌ردگارت، ئیماندار نابن؛ هه‌تا تۆ ده‌كه‌ن به‌ دادوه‌ر له‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوو ده‌دات؛ پاشان له‌ ناخی دڵیشیاندا هیچ ته‌نگییه‌ك به‌دی نه‌كه‌ن له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و دادوه‌رییه‌ی تۆ و به‌ ته‌واویش ملكه‌چ بن ". ئه‌م دادوه‌رییه‌ش له‌ پاش پێغه‌مبه‌ر خۆی (صلى الله علیه وسلم) ؛ بۆ سوننه‌ت و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌بێت. 

هه‌شته‌م: دانانی له‌و پله‌وپایه‌ی خۆیدا كه‌ هه‌یه‌تی، به‌ بێ زێده‌ڕۆیی و كه‌مایه‌تی: موحه‌ممه‌د (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌نده‌ و پێغه‌مبه‌ری خودایه‌، چاكترین پێغه‌مبه‌ران و نێردراوه‌كانیشه‌، سه‌رداری ئه‌وه‌ڵ و ئاخری ئافراوه‌كانه‌، خاوه‌نی پێگه‌ی په‌سه‌ند "المقام المحمود" و حه‌وزی كه‌وسه‌ره‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش؛ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مرۆڤه‌ و هیچ زیان و سوودێكی له‌ده‌ست نایه‌ت، نه‌ بۆ خۆی و نه‌ بۆ غه‌یری خۆی، مه‌گه‌ر شتێك كه‌ خودا ویستی لێ بێت، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: قُلْ لَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِی خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَیْبَ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّی مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا یُوحَى إِلَیَّ ([35])، واته‌: " بڵێ: خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌كانی خودا لای منن، له‌ غه‌یبیش نازانم، پێشتان ناڵێم كه‌ من فریشته‌م، من ته‌نیا ئه‌وه‌ پێڕه‌و ده‌كه‌م كه‌ خودا به‌ وه‌حی بۆی ناردووم ". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِی نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَیْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَیْرِ وَمَا مَسَّنِیَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِیرٌ وَبَشِیرٌ لِقَوْمٍ یُؤْمِنُونَ ([36])، واته‌: " بڵێ: من بۆ خودی خۆیشم هیچ سوود و زیانێكم به‌ده‌ست نییه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خودا بیه‌وێت، گه‌ر غه‌یبم بزانییایه‌ خێری زۆرم به‌ده‌ست ده‌هێنا و زیانیشم تووش نه‌ده‌هات، من ته‌نیا ترسێنه‌ر و مژده‌ده‌رێكم، بۆ خه‌ڵكێك كه‌ ئیمان ده‌هێنن ". هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: قُلْ إِنِّی لَا أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا رَشَدًا * قُلْ إِنِّی لَنْ یُجِیرَنِی مِنَ اللَّهِ أَحَدٌ وَلَنْ أَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا ([37])، واته‌: " بڵێ: من هیچ زیان و قازانجێكم له‌ ده‌ست نایه‌ت بۆتان * بڵێ: هیچ كه‌سێك له‌ سزای خودا په‌نام نادات ـ ئه‌گه‌ر له‌ فه‌رمانی لاده‌م ـ جگه‌ له‌ خوداش هیچ په‌نایه‌ك شك نابه‌م ". 

پێغه‌مبه‌ری خودا وفاتی كرد هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌، به‌ڵام ئایینه‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ ڕۆژی دوایی، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: إِنَّكَ مَیِّتٌ وَإِنَّهُمْ مَیِّتُونَ ([38])، واته‌:" تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن "، به‌م چه‌شنه‌ ده‌بێ بزانین كه‌ ته‌نیا خودا به‌ تاك و ته‌نیا شایسته‌ی په‌رستن " عیباده‌ت " ه‌، به‌ بێ هاوه‌ڵ دانان، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: قُلْ إِنَّ صَلَاتِی وَنُسُكِی وَمَحْیَایَ وَمَمَاتِی لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِینَ * لَا شَرِیكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِینَ ([39])، واته‌:" بڵێ: من نوێژ و قوربانی و ژیان و مردنم بۆ خودای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كانه‌ * هیچ هاوه‌ڵێكی نییه‌، به‌وه‌ش فه‌رمانم پێدراوه‌ و من له‌ ڕێزه‌ی موسوڵمانان یه‌كه‌مینم". 

وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وأصحابه. 

سه‌رنج: 

ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگێڕاوی به‌شێكه‌ له‌ كتێبی: (وداع الرسول -صلی الله‌ علیه‌ وسلم- لأمته دروس، وصایا، وعبرٌ، وعظات) دانراوی: شێخ سه‌عید بن عه‌لی بن وه‌هف ئه‌لقه‌حتانی، به‌ هه‌ندێك ده‌ستكاریی بێزیانه‌وه‌‌ وه‌رمگێڕاوه‌. به‌نده‌ی هه‌ژار: خدرنه‌ژاد كوردستانی. 

-------------------------------------------------------------------------------- 

[1] ئه‌بووداوود و نه‌سائی و ئیبن‌ماجه‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌، ده‌قه‌كه‌ هی ئیبن‌ماجه‌یه‌، شێخ ئه‌لبانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌. بڕوانه‌: (صحیح سنن ابن ماجة) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: 1085. 

[2] سووره‌تی: "التغابن" ئایه‌تی: 8. 

[3] سووره‌تی: "الأعراف" ئایه‌تی: 158. 

[4] سووره‌تی: "الحدید" ئایه‌تی: 28. 

[5] سووره‌تی: "الفتح" ئایه‌تی: 13. 

[6] موسلیم گێڕاویێتییه‌وه‌. 

[7] سووره‌تی: "الأنفال" ئایه‌تی: 20. 

[8] سووره‌تی: "الحشر" ئایه‌تی: 7. 

[9] سووره‌تی: "النور" ئایه‌تی: 63. 

[10] سووره‌تی: "النساء" ئایه‌تی: 13 و 14. 

[11] بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌. 

[12] بوخاری گێڕاوێتییه‌وه‌. 

[13] سووره‌تی: "آل عمران" ئایه‌تی: 31. 

[14] سووره‌تی: "الأعراف" ئایه‌تی: 158. 

[15] بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌. 

[16] سووره‌تی: "التوبة" ئایه‌تی: 24. 

[17] بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌. 

[18] بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌. 

[19] بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌. 

[20] بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌. 

[21] بڕوانه‌: (الشفاء بتعریف حقوق المصطفى صلّى الله علیه وسلّم: 2/549 و2/563). 

[22] موسلیم گێڕاوێتیه‌وه‌. 

[23] سووره‌تی: "الفتح" ئایه‌تی: 9. 

[24] سووره‌تی: "الحجرات" ئایه‌تی: 1. 

[25] سووره‌تی: "النور" ئایه‌تی: 63. 

[26] سووره‌تی: "الأحزاب" ئایه‌تی: 56. 

[27] موسلیم گێڕاوێتیه‌وه‌. 

[28] ئه‌بوداود گێڕاوێتییه‌وه‌، شێخ ئه‌لبانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌، بڕوانه‌: (صحیح الجامع الصغیر) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: 7226. 

[29] تیرمیزی و ئه‌حمه‌د و ته‌به‌رانی گێڕاویانه‌ته‌وه‌، شێخ ئه‌لبانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌، بڕوانه‌: (إرواء الغلیل فی تخریج أحادیث منار السبیل) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: 5. 

[30] تیرمیزی و حاكم گێڕاویانه‌ته‌وه‌، شێخ ئه‌لبانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌، بڕوانه‌: (سلسلة أحادیث الصحیحة) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: 74.

[31] تیرمیزی و حاكم گێڕاویانه‌ته‌وه‌، شێخ ئه‌لبانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌، بڕوانه‌: (إرواء الغلیل) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: 6. 

[32] نه‌سائی گێڕاوێتییه‌وه‌، شێخ ئه‌لبانیش به‌ سه‌حیحی داناوه‌، بڕوانه‌: (مشكاة المصابیح) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: 922. 

[33] سووره‌تی: "النساء" ئایه‌تی: 59. 

[34] سووره‌تی: "النساء" ئایه‌تی: 65. 

[35] سووره‌تی: "الأنعام" ئایه‌تی: 50. 

[36] سووره‌تی: "الأعراف" ئایه‌تی: 188. 

[37] سووره‌تی: "الجن" ئایه‌تی: 21 و 22. 

[38] سووره‌تی: "الزمر" ئایه‌تی: 30. 

[39] سووره‌تی: "الأنعام" ئایه‌تی: 162 و 163

صفحات سایت

پیچک